
ترس
هیچ کاتێ ناوێرم
ده‌لاقه‌ی چاوه‌کانم
به‌ره‌و ئاسمانی ژیان ئاواڵاکه‌م
ئه‌ترسم نه‌کا ڕه‌شه‌با
تارای سه‌ر ڕازه‌کانم لادا و
له‌م جیهانه مه‌سخ کراوه‌دا
بیاندرکێنێ
ئه‌وسا کوڕه قه‌ره‌جێک
بێت و بمبات
بۆ پارووه نانێک
شاربه‌شارو دێ به‌دێ
ده‌ستم بگرێ و هه‌ڵمپه‌ڕێنێ.؛
گومان
گومان ژنه قه‌ره‌جێکه فاڵگر
هه‌موو ڕۆژێ
له ئاستانه‌ی چاره‌نووسمدا
چۆک دائه‌دا و ده‌ڵێ:ده‌ی ده‌سته‌کانت بێنه با.....؛
زۆر ده‌ترسم ئه‌م گومانه نه‌فره‌تاویه
سه‌ری دوا رۆژمان بخوات و
له جواناوی هه‌ناسه‌کاندا بمانخنکێنێ!!؛
یه‌که‌م که‌س
یه‌که‌م که‌س بووم
رازی ئاسمان ونهێنی بارانم
بۆ په‌نجه‌ره‌داخراوه‌کان درکاند
یه‌که‌م که‌س بووم له په‌نجه‌ره‌یه‌کی پڕخوادا
کڕنۆشم بۆ زاتی خۆم برد و
کۆتره‌کانی ناخم
بوون به ژێر هه‌ره‌سی تاوانه‌وه
تاوانم کرد!؛
تاسه‌ی دار‌ستانێکی بێ به‌هار-م
له سه‌وزایی خوێنی گوناهه‌کانم دا ش‌وت
له دۆزه‌خی ئه‌م تاوانه داده‌سووتێم
بێ گوناهتر له فرمێسکی گوڵه به‌فر
تینووتر له سه‌رایی عه‌شق.؛
ده‌سووتێم
شه‌یداتر له وشه‌ی نامه بێ ئادره‌سه‌کان
له سه‌فه‌ری جاده ته‌نگه‌کانی رووناکیدا
یه‌که‌م که‌س بووم
نائومێدی باڵی له رۆحم وه‌رداو
په‌نجه بۆشه‌کانی مه‌رگم زیاره‌ت کرد.؛
*******************
تکا
له‌و ئاسمانه‌ی
هه‌زاران جار باڵنده‌ی بێ سه‌ر تێیدا ده‌فڕن
په‌ڵه هه‌ورێکی سه‌رگه‌ردانم
رۆژێ هه‌زاران جار
له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆم دا
دا
ده
با
رم
خۆ مه‌ده‌نه به‌ر بارانی ئه‌م مه‌رگه غه‌ریبه‌م
نه‌کا چه‌تری نهێنیه‌کانتان بسووتێ
نه‌کا له دۆزه‌خی گوناهه‌کانتاندا
ببنه دووکه‌ڵ و نه‌تان بینمه‌وه ئیتر .؛
********************
ماڵاوایی
هه‌رچی رۆژه شێعرێک
هه‌رچی رۆژه عه‌شقێک ده‌مرێت
له وڵاتی بێ نه‌خشه‌ی رۆحمدا
لافاوێک
له گه‌ڵ شه‌هیده‌کانی گۆرستانی گینم ده‌مڕفێنێ و
نازانم
لرفه‌ی کام شه‌پۆلی لێڵ رامده‌پێچێ؟
نامبیننه‌وه ئیتر
نه له وێستگه کوتوپڕه‌کانی ئاشناییدا و
نه له شه‌قامی ئه‌رخه‌وانی شێعر و
نه له حه‌ره‌می باڵه پیرۆزه‌کانی ئه‌وین دا
ره‌نگه ده‌رفه‌ت نه‌بێت
ئاوڕێکی بڕیاره تاساوه‌کان بده‌مه‌وه و بڵێم:؛
ماڵاوا!؛
ئه‌ی ئه‌وگوڵدانه پێکه‌نینانه‌ی
له تاریکستانی وه‌هم دا ون بوون
ماڵئاوا!؛
ماڵئاوا ئه‌ی ئه‌و کۆتره به‌هه‌شتیه‌ی
له جۆگه‌له‌ی خوێن و
بۆ کڕووزی قژ و
ته‌رمی په‌نجه‌کانمدا باڵت گرت و
بۆ جارێکیش سه‌رت نه‌کرد
به ژووره بێ به‌هاره‌که‌ی دایکمدا
ماڵئاوا
خودا خه‌والوه‌کانی حکوومه‌تی جه‌سته‌م
ره‌نگه ده‌رفه‌ت نه‌بێ جارێکی تر
به په‌یژه‌ی گوناهه نه‌کردووه‌کانی حه‌وادا
بمبه‌نه‌وه زیاره‌تی
یه‌که‌م پیتی ده‌رسه‌کانی گومڕابوون!
*********
سه‌فه‌ر
ئێواره‌یه‌ک له گه‌ڵ
که‌ژاوه‌ی په‌پووله سه‌ر هه‌ڵگرتووه‌کانی شاره‌که‌م ده‌که‌ومه ڕێ
هه‌موو ئه‌و ئاوێنه ته‌ماویانه‌ی
لێڵم ده‌که‌ن و
ئه‌و دارستانه رووته‌ی له سێبه‌ری دا خنکام
به جێ دێڵم.؛
به‌شی خه‌زانی خۆزگه‌م ناکا
کۆشی نارنجی ئه‌م پاییزه
ده‌بێ به وه‌رزێکی دی و
به‌ڕه‌نگی ئه‌به‌دی بسپێرم
دوایین گه‌ڵای وه‌ریوی ئه‌م عه‌شقه‌م.؛
ئێواره‌یه‌ک یه‌خه‌م
له بێ هووده‌یی چرکه زه‌لیله‌کانی زه‌مان
داده ته‌کێنم
حاشا له‌و پێکه‌نینه ژه‌هراویه‌ی
ته‌مه‌ن مه‌سمووم ده‌کات
حاشا له‌و به‌هاره‌ی ته‌نیایی گوڵدان و
برینی باخچه‌ی ساڕ‌ێژ نه‌کرد
حاشا...؛
حاشا له‌و به‌هه‌شته‌ی بیری مردووی لێ سوڵتانه!؛
روحم له ژێر ته‌رمی
رۆژه کوژراوه‌کاندا بۆنی گرت
په‌نجه له‌رزۆکه‌کانی مه‌رگیش
ناتوانن رزگارم که‌ن
ئاخ!؛
کچه تاقانه‌که‌ی دایکم!؛
چه‌نده له په‌ره‌ستگه‌کاندا نوێژمان کرد و
بارانێک ته‌ڕی نه‌کردین
چه‌نده ته‌رمی وشه ترۆرکراوه‌کانمان
له گۆڕستانی گیانمان دا هه‌ڵگرت و
شێعرێک نه‌ته‌قیه‌وه
به رووی تاریکیدا،؛
چه‌نده له ته‌وافی په‌لکه زێڕینه‌دا مردین.؛
ده‌چمه خه‌ڵوه‌تی ئه‌و باڵندانه‌ی
له فیراقی ئاسمان دا
زیکر ده‌که‌ن
ده‌چمه سڵاوی ئه‌و رێچکانه‌ی
په‌رینه‌وه له سنووری زام و برین
سڵاوتان لێ بێت
ئه‌ی ئه‌و شێعرانه‌ی
له جه‌ژنی
سووتانمدا له داییک ده‌بن
سڵاوتان لێ بێت
باڵه سه‌بووره‌کانی عه‌شق
که‌ی باڵای پیری ئه‌م زستانه هه‌ره‌س دێنێ و
ده‌مگه‌یه‌ننه‌وه برایمۆکی خه‌ونه‌کانم؟
نوقمی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌فه‌رم و
وێستگه ئاواره‌کانی غوربه‌ت چاوه‌ڕوانمن
تا چاو هه‌ته‌ر ده‌کات
ره‌هێڵه‌ی تاریکی
تا گوێ بڕ ده‌کات
لووره‌ی شه‌قام
تا ئاسمان هه‌ڵده‌گرێ
ته‌رزه‌ی تانه
منم و
ویزای حه‌سره‌ت و جانتایه‌ک پڕ له ژان!؛
************
وێران
بای دێ
کۆتره‌کانی سینگم
به سه‌ر شانی گریانه‌وه په‌ره‌وازه‌ی
جوانه‌مه‌رگی ده‌بن
هێلانه‌ی ده‌سته‌کانی تۆش
وێران ده‌بن وێران
وه‌ک وێرانی دڵه با- بردووه‌که‌ی خۆم
چ ئاژاوه‌یه‌ک هه‌ڵی گرتووه زه‌مان
مینێک له سینگما ده‌ته‌قێته‌وه و
ته‌نیا بۆنی باڕووت و هه‌ناسه‌کانی"رێبین"؛
جێده‌مێنێ له وێرانی چاوه‌کانمدا
بمزانیبا له پشت ده‌رگای ته‌مه‌نم
که‌مینی گرتووه
زستان
بمزانیبا هێند بێ ره‌حمانه جێم ده‌هێڵێ
به‌هار
بێ ئه‌وه‌ی ئیزنم بدا
شه‌ڵاڵی به‌ژنی بریسکه‌یه‌کی وێڵ بم
ماچه‌کانم هه‌ر به‌و باڵنده ئه‌به‌دیه‌دا بۆ ده‌ناردی
نه خه‌می برسێتی ده‌زانی و
نه ترسی راوچی مه‌رگ.؛
**************
دوور
له پاییزی ئه‌م شه‌وه تاریکه‌دا
په‌ڕیوه‌ی وڵاتی سه‌ر گه‌ردانیه
خاتوونی رۆحم
لێل و ته‌نیا
ئه‌ڕۆم و
به ده‌م وێڵی ئه‌م رێگه‌وه
گه‌ڵا... گه‌ڵا حه‌سره‌ت
ده‌بارێته داوێنی ژینم
-بۆ کوێم ده‌بات ئه‌م شه‌قامه نامۆیه؟
من قه‌ره‌چم!؛
له وڵاتی به‌خشه‌نده‌ی ئه‌وین دا نه‌بێ
به‌ر ناگرێ باخی دڵم
له پێناو ئێواره سڵاوی رێبواره به‌فراویه‌کاندا ونم کرد
هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی
یاده کانی دایکمیان تێدا نووسرابوو
تاوانی من
داگیرساندنی گڵۆپێک بوو
به‌داوێنی ره‌شی ئاسمانه‌وه
ئیتر باری.....باری
لافاوی ئه‌ستێره هات!؛
چووزانم ئاوا باڵداری حه‌زم ده‌تاسێنێ
پرچی شۆڕی ئه‌م بارانه
له پێناوی ره‌هایی وشه دیله‌کاندا
چاو- م به‌خشی به شه‌قامه بێ کۆتاییه‌کانی ئینتیزار
دڵیشم به بێ دڵ ترین ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌م
ئه‌ی شه‌پۆله مێهره‌بانه‌که‌ی
گه‌رده‌لوولی ژینم
بمبه بۆ دوور
بمنێژه له ژێر
سێبه‌ری سووری مێلاقه‌یه‌ک....!؛
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه