باسی چیم ده‌کرد
خه‌ریک بووی رازی کچه لێڵه‌کانی ناو مه‌عبه‌ده دووره‌کانت بۆ ده‌درکاندم
***
ئه‌م سه‌ره بابان وێرانه‌ی من
چه‌نده رازی سه‌ر به مۆری تێدایه
بیاندرکێنم
:ئه‌گه‌ر وشه‌م له ته‌لیسمی ئه‌م قامووسه تێپه‌ڕێ
ره‌نگی سوورم :(کچێنی ساردی به‌ڵاڵووک و
هه‌ندێ شتی تریش
ئاوم:(دیوه‌خانی وه‌هم و کوڕی سه‌هۆڵ و
هه‌ندێ شتی تریش
مه‌رگم:(شتێکه ناهێڵێ چاوه‌ڕوانی کچه سپیه‌کانی دوای من بگا به بلووغ و
هه‌ندێ شتی تریش
دره‌نگان ده‌مهه‌وێ به ناو خوێنی وشه دا بگه‌ڕێمه‌وه و
کۆتاییم نه‌یه
که‌چی له‌شکرێک به ناوم دا تێده‌په‌ڕێ و
.خاپوور‌م ده‌کا
رامان سۆفی سوڵتانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه