ئه‌ده‌بیات زیاتر له هه‌موو جمکه مه‌عریفیه‌کانی تر به ناو رۆحی مرۆڤدا ره‌گاژۆی کردووه. ته‌نیایی و دڵه‌ڕاوکیه‌کانی مرۆڤ پڕپڕه له زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌و چرپه شیرینانه‌ی له به‌سته‌ره جۆراو جۆره‌کانی ئه‌ده‌به‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرن. ده‌سه‌ڵاتێکی بێ پێوانه‌ی وای هه‌یه که هیچ یه‌ک له زانسته مرۆییه‌کانی تر نه‌یتوانیوه جێگا به‌م ده‌سه‌ڵاته ملهوڕانه‌یه‌ی لێژ بکا. بۆیه مرۆڤ هه‌قی خۆیه‌تی جار و بار له خۆی بپرسێ ئه‌و چه‌مکه سێحراویه چیه وا هه موو مێژووی منی داگیر کردووه؟، ئه‌گه‌ر له روو په‌ری ژیانمی ده‌رهاوێژم به‌تاڵاییه‌که‌ی چ خه‌سارێکم پێ ده‌گه‌یه‌نێ؟. به ڕاستی نازانم ئه‌گه‌ر له‌مه‌و لا ئه‌ده‌بیات به هه‌موو ژێر شاخه‌کانیه‌وه ژیانی ئێمه به‌جێ بێڵێ ئیتر چ ده‌قه‌ومێ. به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه هێچ شتێک به قه‌د ئه‌ده‌بیات له ناو ئه‌م هه‌مووه بێهووده‌ییه‌دا مانای بۆ ژیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.ئه‌ده‌ب یانی فۆڕمدان به ئه‌ندێشه و فۆڕمدان به‌کرداره ئینسانیه‌کان .مرۆف بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ست مه‌رگ له گۆزه‌ری ئه‌ده‌بیاته‌وه چووه خانه‌ی هه‌موو زانسته‌کانی تره‌وه. بۆیه هه‌میشه لایه‌کی بیری لای ئه‌وه بووه بزانێ چۆن درووست بووه، کاریگه‌رێه‌تیه‌کانی بناسێ. قفڵی رازه‌کانی بشکێنێ و
.ئه‌م په‌رتووکه‌ش به‌رده‌وام هه‌ر دێت و زه‌به‌لاح تر ده‌بێ و له‌بڕانه‌وه نایه
بارت،یه‌کێک له‌و مڕۆڤه بزۆزانه‌یه سه‌ر به ژووری زۆر پرسیاری تازه داده‌کا و چڵێ رازی زۆر شتی نه‌درکاو راده‌وه‌شێنێ. بۆیه‌ش به‌رده‌وام خه‌ریکه به بنچ و بناوانی ئه‌م کێشوه‌ره بێ که‌وشه‌نه‌دا سه‌فه‌ر ده‌کا و هه‌وڵێتی له نێوان جمکه جۆراو جۆره‌کانی دا نێزامێکی یه‌کپارچه‌ی وه‌ها پته‌و بدۆزێته‌وه که هه‌ڵگری زۆربه‌ی واتا نوێیه‌کانی سه‌رده‌می خۆی بێت. بارت به‌رده‌وام له پشکنینی بنچ وبناوانی "بوون" دا بوو. هه‌ر بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێک له خه‌می ئه‌وه‌دا بوو گه‌وره‌ییه‌کی شایانی خۆی ببه‌خشێ به‌و که‌ره‌سه‌ی پشکنینه-ئه‌ده‌بیات.؛
"مه‌رگی نووسه‌ر " له‌و یه‌که‌م پڕشه‌نگه زێڕینانه بوو،که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بوو به خاڵی ده‌ستپێکردنی زۆر یه‌ک له ئاڵوگۆڕه زه‌ینیه‌کان. تئوریه‌کانی بارت،سۆسۆر، سارتر،برێشت و...ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون،گه‌رای شۆڕشێکی گه‌وره‌شیان نایه‌وه له پێناو به بلووغ گه‌یاندنی هزری مرۆڤی سه‌رده‌مدا. ئه‌گه‌ر به یه‌که‌وه سه‌رێک به ماڵه پڕ له ئاژاوه‌که‌ی ئه‌م وتاره‌ی" بارت"دا بکێشین ڕه‌نگه باشتر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رکه‌وێ.؛

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه