هه‌واڵی ئه‌ده‌بی-(بانگه‌واز)

بانگه‌وازی بنكەی ئەدەبی ، فەرهەنگی ، هونەری بانە (به‌ رۆژه‌)

بانگەواز
بنكەی ئەدەبی ، فەرهەنگی ، هونەری بانە لە دەوامەی چالاكیەكانیا بە تەمایە كۆڕێكی شێعری كورتی كورت بەڕێوە ببات . جا لە سەرجەم ئەو خۆشەویستانەی گەركیانە بەشداری تیا بكەن دەگێڕێتەوە ، بە لە بەر چاو گرتنی سەرجەم مەرجەكانی بەشداری ، بەرهەمەكانیانمان بۆ بنێرن .
مەرجەكانی بەشداری:
ــ شیعرەكان نابێ پتر لە 123 پیت بێت و تا 10 بەرهەم وەردەگیرێ.
ــ بەرهەمەكان بە فۆنتی Unikurd تایپ كرابێت .
ــ بەرهەمەكان وێڕای وەرگێڕان بە فارسی بێت.
ــ فۆڕمی بەشداری بە تەواوی پڕ وەكرێ.
ــ دواهەمین مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەم 16/6/1389.
ــ كاتی بەڕێوە چوونی كۆڕ دواتر ڕادەگەیێندرێ.
ــ شێعرەكان یان لە ڕێگای ئیمەیلی beroje@yahoo.com یان baneviyana@gmail.com یان لە سەر cd بە ناونیشانی بنكە بنێردرێ .
دەبێ :
[ناو و شۆرەت: نازناو: تەمەن : شوێنی لە دایك بوون : "ناونیشان " پارێزگا : شار : شەقام : كۆڵان: پلاك : كودی پۆستی : ژمارەی پەیوەندی : e-mail:
كورتەیەك لە ژیانی ئەدەبی وەك : ساڵی دەست بەكار كردن, هاوكاری بنكە , گۆظار , بەرهەمی چاپ كراو و... :
لەگەڵ وێنەیەك]
وێڕای بەرهەمەكان بنێردرێ.


بنكەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانە (بەڕۆژە)

ناونیشان : بانه .شەقامی سەیید جەمال .نووسینگەی بنكەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانە (بەڕۆژە). تەلەفوون.08754242550 www.beroje.com beroje@yahoo.com e-mail

وێبسایت




-----------------------------------------------------------------
بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مریه‌م قازی


بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد به‌م زووانه سمینارێک به‌ڕیوه به‌رێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێز مریه‌م قازی، به‌م بۆنه‌وه داوا ده‌که‌ین له گشت ره‌خنه‌گران و هۆگران، ره‌خنه‌ و وتاره‌کانیان تا رێکه‌وتی ۳۱/۰۵/۱۳۸۹به ئیمێلی:edebi.meh@gmail.com
یان ئادره‌سی: مه‌هاباد ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد بنێرن.
دوو به‌رهه‌می بڵاو کراوه‌ی خاتوو مریه‌م قازی بریتین له: هاتنه ژوور قه‌ده‌غه‌یه، زینده‌به‌گۆڕ
هه‌روه‌ها ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ده‌ستیان به هیچ کام له‌م کتێبانه راناگات ده‌توانن پێوه‌ندی به‌ ماڵپه‌ڕی خاتوو مریه‌م قازی‌یه‌وه بگرن و وتار و ره‌خنه‌ ئه‌ده‌بی‌یه‌کانیان له‌سه‌ر چیرۆک و نووسراوه‌کانی ئه‌م خۆشه‌ویسته که له رێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه www.maryamghazi.blogfa.com بڵاو بۆته‌وه به ده‌ستمان بگه‌ێنن.
http://www.maryamghazi.blogfa.com/


گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا