بارت ده‌ڵێ :ئێمه ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی دوارۆژ هی نووسین بێ،ده‌بێ ئوستووره به‌راوه‌ژوو که‌ینه‌وه: له داییک بوونی خوێنه‌ر، ده‌بێ به نرخی مردنی نووسه‌ر مسۆگه‌ر بکرێ.ئه‌مه به‌ردێک بوو بارت له شیشه‌کانی هزری سه‌رده‌می خۆی هاڵاند.زۆر که‌س به‌رهه‌ڵستی بوون. به قه‌ولی خۆی ده‌ڵێ:ئه‌م وتاره‌یان زۆرخوێنده‌وه به‌ڵام که‌میان به‌باش خوێنده‌وه.به‌ڵام راستی ئه‌وه بوو بارت و سارته‌ر شۆرشێکیان ناوه که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا باشی رچه شکاند. ره‌نگه هه‌ر ئه‌و دئباره خوێندنه‌وه‌ی چه‌مکی"مانا"و وێچووه زه‌ینیه‌کانی مانایه له‌م وتاره‌دا وای کرد ئێستاش ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه گه‌وره‌یی خۆی به‌رده‌وام پاراستبێ.ئه‌مه‌ش
به‌شی دوهه‌م و کۆتایی وتاره "لانه‌ره‌که‌ی" بارتی تاقانه
*رامان
به‌شی دوهه‌م....
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌م ڕامانه‌دا، "بنووس"16ی ئه‌مڕۆیی هاوکات ده‌گه‌ڵ ده‌قه‌که‌دا له‌داییک ده‌بێ. به‌هیچ جۆر نه ئه‌م سه‌روه‌ری به سه‌ر ده‌ق دا هه‌یه نه‌ده‌ق سه‌روه‌ری به سه‌ر ئه‌ودا.بۆ کتێبه‌که‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ک بار- ێک17 له به‌ر چاوی گرین،نووسه‌ر ده‌وری بارهه‌ڵگر18 ناگێڕێ. زه‌مه‌نێکیش جگه له کاتی هه‌ست(آگاهی) بوونی نیه. هه‌ر ده‌قێکیش به‌رده‌وام و به‌رده‌وام لێره و‌ئێستا ده‌نووسرێته‌وه. راسته‌قینه ئه‌مه‌یه(یان وای تێگه‌یشتووین)که نووسه‌ر ئیتر به سه‌ر کار و باری نووسینه‌وه،بیرکاری،نواندنه‌وه(باز نمایی)،وێنا کردن،(به‌وجۆره‌ی کلاسیکه‌کان لێی ده‌دوێن) ده‌لاله‌ت ناکات. نووسین ده‌قاوده‌ق به سه‌ر ئه‌و شته‌دا که زمانه‌وانه‌کان(به سرنج دان به فه‌لسه‌فه‌ی ئاکسفۆرد19)ناوی ده‌نێن جۆره-کردار20-ێک،[جۆرێک شێوازی قسه کردنی ده‌گمه‌ن و که‌م وێنه] ده‌لاله‌ت ده‌کا. شێوازێک که له پاوانی که‌سی یه‌که‌م دایه وله "ئێستا"دا ده‌رده‌بڕدرێ.له‌م شێوازی قسه کردنه‌دا "زانیاریدان"جگه له کردارێک که له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌رده‌بڕدرێ، ناوه‌ڕۆکێکی تری نیه.(هه‌ڵگری ڕاو پێشنیارێکی تر نیه).شتێکی وه‌ک بڵێی "من ڕاده‌گه‌یه‌نم"له لایان پاشاکانه‌وه،یان بڵێی"من ده‌خوێنمه‌وه"له‌لایان شاعیرانی که‌وناراوه.
بنووسی ئه‌مڕۆیی به ده‌راویشتن و ناشتنی نووسه‌ر،وه‌ک له بۆچوونه سه‌رسه‌ره‌کیه‌کانی پێشینیانیدا به‌دی ده‌کرێ،ئیترناتوانێ بێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه "که ئه‌م ده‌سته ده‌روه‌ستی ئه‌م بیر و هه‌سته نایه. ناتوانێ فه‌رمانێکی وا ده‌ربکات و به‌و شێوه‌یه و به پێی نیازی خۆی ته‌گه‌ره بخاته سه‌ر رێی ئه‌و ڕه‌وته‌ی سه‌ره‌وه وبه فیتی دڵی خۆی تی‌ف تیفه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه بدات که خۆی به دڵیه‌تی. به پێچه‌وانه‌وه‌له لای ئه‌و،ده‌ستێکی دابڕاو لا هه‌موو ده‌نگێک وپه‌روه‌رده بوو له ژێر کارتێکردنی حاڵ و هه‌وای مه‌حزی نووسینه‌وه‌دا،(نه‌ک ده‌ربڕین)،له ده‌وه‌رێکی بێ سه‌رچاوه دا ده‌که‌وێته پشکنین.(یان هیچ نه‌بێ له ده‌وه‌رێکدا که سه‌رچاوه‌یه‌کی تری بێجگه له خودی زمانه‌که نیه.زمانێکی که به‌رده‌وام گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌کان).
ئه‌وه ده‌زانین ده‌ق هێڵێک له وشه‌ی رووت نیه که واتایه‌کی لاهووتی(په‌یام،نووسه‌ر، خوای) لێوه‌ده‌رچێ. به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌لایه‌نه له کۆمه‌ڵه نووسینێکی جۆراوجۆر،که هیچ کامیان ره‌سه‌ن نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
ده‌ق له تان وپۆی ئه‌و حیکایه‌تانه پێک هاتووه که له‌و بێ ئه‌ژمار مه‌کۆ فه‌رهه‌نگیانه وه‌رگیراون. هه‌ر وه‌ک بوڤارو پێکووشه21، ئه‌و دوو روونووسه نه‌مره. که‌له یه‌ک کاتدا هه‌م به‌رز و به‌ڕێز بوون، هه‌م بۆ گاڵته پێکردن ده‌بوون. ئه‌و هه‌موه رشقه‌نیه‌یان راسته و راست باسی له راسته‌قینه‌ی نووسین ده‌کرد. نووسه‌ریش ته‌نیا ئه‌مه‌ی له ده‌ست دێ لاسایی حاڵ و هه‌وایه‌ک بکاته‌وه که زیاتر ده‌ره‌کی یه نه‌ک ده‌روونی. تاقه هێزێکی که شکی ده‌بات له‌مه دایه که نووسینه‌کان تێکه‌ڵ بکات و رووبه‌ڕووی یه‌کیان بکاته‌وه. به جۆرێ قه‌ت وا نه‌بێ پشت به یه‌کیان ببه‌ستێ.
ئه‌و ئه‌گه‌ر ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی"خۆی"بێ،ده‌بوو لانی که‌م ئه‌مه‌ی بزانیبایه :ئه‌و"شته"ده‌روونیه‌ی ده‌یهه‌وێ به زمانێکی تر بۆمانی بگێڕێته‌وه، ته‌نیا فه‌رهه‌نگێکی وشه‌یه-وشه‌دانێکه- که وشه‌کانی ته‌نیا به یارمه‌تی وشه‌کانی تری لێکده‌د‌رێنه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕه‌وتێکی به‌رده‌وامه وکۆتایی نایه.
"تۆماس دۆکوه‌ینس22"لاو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی تاقی کرده‌وه. دۆکۆینسی له زمانی یونانیدا هێنده پسپۆڕ بوو،توانی به بیانووی وه‌رگێڕانی باوه‌ڕه‌کان و نموونه‌گه‌لی تازه وده‌گمه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌و زمانه مردووه،فه‌رهه‌نگێکی وه‌ها ته‌سه‌ل بۆ خۆی ده‌سته به‌ر بکاکه بشێ پشتی پێ ببه‌ستێ.پاشان ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی وه‌ها په‌ره پێدا که له هه‌مووی ئه‌و فه‌رهه‌نگی وشانه‌ی له ته‌وه‌ره‌ی چالاکیه ئه‌ده‌بیه‌کاندا نووسراون،قووڵتر و به‌ربڵاوتر بوو.
بۆدلێرله(paradis artificiets)دا له‌م باره‌وه ده‌ڵێ:بنووس که له پاش نووسه‌ر سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا، ئه‌وه جۆش و خرۆشه‌کان،خوو و خده‌کان،خه‌م و کارتێکردنه‌کان نیه که له‌ده‌روونی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌گرێ. به‌ڵکوو ئه‌وه فه‌رهه‌نگێکی زه‌به‌لاحی وشه‌یه و شێوه نووسینێکی له وه‌ستان نه‌هاتووش که له دوو توێی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ده‌ر ده‌کێشێ.
ژیانیش جگه له لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه کارێکی تری له ده‌س نایه.کتێبه‌که‌ش خۆی له خۆی داهه‌ر تانوپۆی له نیشانه‌کان پێک هاتووه.لاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی بێ ئاکام،که هه‌تاهه‌تایه بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه.
به وه‌لانانی نووسه‌ر، بانگه‌شه‌ی ره‌مز سرینه‌وه له ده‌ق،قسه‌یه‌کی خۆڕاییه. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک ببه‌خشینه ده‌ق،ده‌قه‌که‌مان ده‌ربه‌ستی شتێک کردوه.به جۆرێک،مه‌دلوولێکی به ئه‌نجام گه‌ییشتوومان23 بۆ ده‌ست نیشان کردووه و ده‌قه‌که‌مان داخستووه.وه‌ها تێگه‌ییشتنێک له‌سه‌ر ده‌ق، ده‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ش ده‌گونجێ. ئه‌گه‌ر وابێ. ئه‌و ده‌م ئه‌رکی گه‌وره‌ی ره‌خنه، ده‌بێته دۆزینه‌وه‌ی نووسه‌ر(یان تێگه‌ییشتنه‌کانی ئه‌و:کۆمه‌ڵگا،مێژوو،زه‌ین،ئازادی)له پشت ده‌قه‌وه: ئه‌و کاته که نووسه‌ر خۆ به ده‌سته‌وه ده‌دا ده‌ق"دێته شه‌رح کران"و ئه‌مه‌ش یانی سه‌رکه‌وتنی ره‌خنه‌گر.هه‌ر بۆیه‌ش زۆر سه‌یر نیه له باری مێژوویه‌وه ده‌سترۆییشتوویی نووسه‌ر هاو واتا بووه ده‌گه‌ڵ ده‌سترۆییشتوویی ره‌خنه‌گر. هه‌روه‌ها سه‌یریش نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌بینین،ره‌خنه(جاچ ره‌خنه‌ی نوێ یا خۆ ...) و نووسه‌ر هه‌ر دووکیان ،باڵ به باڵی یه‌ک به‌ره‌و سڕانه‌وه ئه‌چن. له فره‌لایه‌نێتی نووسیندا، له جیاتی ره‌مزسڕینه‌وه24،هه‌مووشتێک ده‌بێ ره‌ها25 بکرێ.پێکهاته،له هه‌ر خاڵێک و هه‌ر رووپه‌ڕێکدا ده‌توانێ به‌رده‌وام درێژه‌ی پێ بدرێ یان ده‌رکێشرێت(وه‌ک تاڵی گۆره‌وی)،.به‌ڵام له پشت ئه‌وه‌وه شتێکی ترت ده‌ست ناکه‌وێ.پانتای نووسین بۆ چوونه ناخ و موو به موو پشکنینی نیه،به‌ڵکوو رووپه‌ڕێکه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری تیابکه‌ی. نووسین،هاو کات ده‌گه‌ڵ ئه‌وه خۆ به ده‌ست ماناوه نادا،به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی رێکخراوه، مانا داده‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی بیسرێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌قاو ده‌ق ئه‌ده‌ب(باشتر وایه لێره‌وه بڵێین نووسین)یش،به خۆ پاراستن له جێگیر کردنی"راز"ێک،مانایه‌کی به ئه‌نجام گه‌یشتوو بۆ ده‌ق(هه‌روه‌ها بۆ جیهان له شێوه‌ی ده‌ق)ئه‌و شته‌ی به جۆرێک چالاکی دژه لاهووتی ده‌زانین،ده‌خاته گه‌ڕ.چالاکیه‌ک که له‌راستیدا خۆی شۆڕشێکه، چونکه خۆ پاراستن له سه‌قامگیر کردنی مانا له لێکدانه‌وه‌ی ئاخری دا،خۆپاراستن له خوا و هاوشێوه زه‌ینیه‌کانی ئه‌و- به‌ڵگه، زانست، یاسا-یه.
وه‌رن با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رسته‌که‌ی باڵزاک.که‌س"تاکه که‌س"ێک ئه‌و ڕسته‌یه‌ی به زار دانه‌هاتووه: پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی نووسین نه‌ک له سه‌رچاوه و ده‌نگی دا،به‌ڵکوو ده‌بێ له خوێندنه‌وه‌دا بۆی بگه‌ڕێی. نموونه‌یه‌کی وردتر دێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ی باشتر له‌مه بگه‌ین. له تۆژینه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا(له لایان جی.پی.وێرنان)26 که له مه‌ڕ ره‌گه‌زه شاراوه و دوولایه‌نه‌کانی تراژیدی یوونانی دا بوو، واده‌ر که‌وت که تان و پۆی ده‌قه تراژیدیه‌کانی یونانی له وشه‌گه‌لێک که له چه‌ند سه‌ره‌وه واتا ده‌به‌خشن پێکهاتووه،وشه‌گه‌لێک که هه‌ر کام له که‌سایه‌تیه‌کان له سه‌رێکه‌وه تێیده‌گه‌ن(له راستیشدا هه‌ر ئه‌م خراب تێگه‌یشتنه به‌رده‌وامه‌یه بیچم(شکڵ) ده‌دا به تراژیدیا). به‌ڵام که‌سێکیش هه‌یه ده‌گه‌ڵ چه‌ند واتایی بوونی وشیه‌کیشدا،لێی تێده‌گا و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به که‌ڕی و گوێ نه‌بیس بوونی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له به‌ر ده‌م ئه‌ودا قسه ده‌که‌ن،ده‌زانێ. ئه‌مه‌ش هه‌مان خوێنه‌ر(بیسه‌ر) ه.سه‌رله‌به‌ری "بوونێتی" نووسین به‌م شێوه‌یه سه‌رهه‌ڵده‌دا: ده‌ق له پۆلێ نووسراوه‌ی چه‌ند لایانه،که هه‌ر کامیان له هه‌ندێ فه‌رهه‌نگی جیا جیا وه‌رگیراون و له خرانه ناو بۆنه‌کانی ده‌مه‌ته‌قێ - وتن و بیستن- و کێشه و دژ به یه‌ک(parody) بووندا، درووست بوون.خاڵێکیش هه‌یه که ئه‌م چه‌ند لایه‌نی بوونه له‌وێدا کۆ ده‌بێته‌وه،ئه‌و خاڵه‌ش،خوێنه‌ره،نه‌ک ئه‌و جۆره‌ش تاکوو ئێستا کوتویانه،"نووسه‌ر".
خوێنه‌ر که‌شایه‌که، هه‌مووی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی که نووسین دێننه به‌رهه‌م- به بێ ئه‌وه‌ی شتێک له کیس بچێ – له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵده‌که‌ندرێ . یه‌کپارچه‌یی ده‌ق نه‌ک له زێگه و سه‌ر چاوه‌که‌ی دا،به‌ڵکوو له ئامانجی ئه‌و دا شاراوه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ئامانجه ئیتر ناتوانێ شتێکی تاکه که‌سیانه بێ. خوێنه‌ر نه مێژووی هه‌یه، نه سه‌ربرده‌ی هه‌یه و نه‌ده‌روونناسی. خوێنه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه له چوار چێوه‌یه‌کدا یه‌کپارچه‌یی ده‌به‌خشێته ته‌واوی ئه‌و نیشانانه‌ی ده‌قی نووسراو پێک دێنن. هه‌ر بۆیه پیاو به خۆی نیه پێکه‌نینی دێ،ئه‌گه‌ر ده‌بینین نووسراوه‌ی ئه‌مڕۆکه،به ناوی مرۆڤخوازیه‌وه،که به دهۆ و ریابازی خۆی ده‌کا به پارێزه‌ری مافی خوێنه‌ر، شه‌رمه‌زار ده‌کرێ . ره‌خنه‌ی کلاسیک قه‌ت قه‌ت ئاوڕی له خوێنه‌ر نه‌داوه‌ته‌وه. له لای ره‌خنه‌ی کلاسیک ته‌نیا که‌سێکی که له ناو ئه‌ده‌بیاتدا بوونی هه‌یه،نووسه‌ره . له‌مه‌و به‌و لاوه ئیتر نامانهه‌وێ، بکه‌وینه به‌ر تانه و ته‌شه‌ری خۆپه‌ره‌ستانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پیاوچاکانه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگری له شتێکده‌که‌ین که "وه‌لا ده‌نێ، ده‌خاته پشت گوێ ، کۆتایی پێ دێنێ و تێک ده‌شکێنێ". ئێمه ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی دوارۆژ هی نووسین بێ،ده‌بێ ئوستووره به‌راوه‌ژوو که‌ینه‌وه: له داییک بوونی خوێنه‌ر، ده‌بێ به نرخی مردنی نووسه‌ر مسۆگه‌ر بکرێ.
ته‌واو بوو.
تێبینیه‌کان:
1.sarasine
2.ئه‌م وشه‌یه‌م له بابه‌تێکی هاوڕێم ره‌هبه‌ر مه‌حموود زاده وه‌رگرتووه،له جیاتی"پیچیدگی".تێبینیه‌که‌ی ره‌هبه‌رم به‌لاوه په‌سه‌ندتر بوو:مۆرێن ئاماژه به‌مه ده‌کا که ریشه‌ی کۆنی وشه‌ی complex له گه‌ڵ مانای چنراوه (بافت) پێوه‌ندی هه‌یه بۆ دانانی هاوسه‌نگی کوردی که‌ڵکم له وشه لاتینیه‌که‌ی وه‌رگرت. که هاوسه‌نگه فارسیه‌که‌ی ده‌بوه"ئاڵۆزی"زیاتر ده‌لاله‌تی بۆ ناڕێکی و پێکی ده‌کرد تا complexity.وه‌رگێری کوردی
3.subject 4.performance 5.english empiricism 6.french rationalism 7.reformation 8.the very consciousness 9.poetics 10.ego 11.classicism 12.rhethoric 13.interiority
14.بارون دۆشارلۆس یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه‌کانی رۆمانی" به شوێن زه‌مه‌نی له ده‌ست چوو دا"(1914-27)له نووسینی مارسێل پرۆست.وه‌ک ده‌ڵێن شارلۆس شێوه‌یه‌ک بوو کۆنت رابێرت دۆمێنتسکیو ی هاواڵی پرۆست.
15.enunciation 16.scriptor 17. predicate 18.subject 19.oxford aphilosophy 20. a performative
Bouvard and pecuchet.21کاسایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کانی رۆمانی گوستاو فلۆبێر
22.tomas de quincy 23 . afinal signified 24. deciphered 25. disentangled 26.j.p.vernant vernant.....

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه