
فه‌وزیه له‌و شاعیره دیارانه‌یه که به‌رده‌وام له گۆڤار و رۆژنامه کوردیه‌کاندا به‌رهه‌میمان چاو پێکه‌وتووه و
هه‌ستمان به شوێنی تایبه‌تی ئه‌و کردووه
"له‌م دواییانه‌دا به‌رهه‌مێکی شێعری بڵاو کردۆته‌وه‌به ناوی"ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن
تۆزێ سه‌رم سووک بێ هه‌ندێک له کاره‌کانی لێره‌دا ده‌نووسمه‌وه
گوێت لێیه؟
سه‌یر که چ دڵته‌نگیه‌ک ده‌بارێ
خه‌ریکه نیگام ده‌خنکێنێ سێڵاو
تۆ له بیرت نه‌بوو چه‌ترێکم بۆ بکڕی
منیش پێم وا بوو ئێش به دڵم ناگه‌یه‌نێت
گه‌ر شه‌ڵاڵی ئاره‌قی خۆشیم بکات
"له‌م دواییانه‌دا به‌رهه‌مێکی شێعری بڵاو کردۆته‌وه‌به ناوی"ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن
تۆزێ سه‌رم سووک بێ هه‌ندێک له کاره‌کانی لێره‌دا ده‌نووسمه‌وه
گوێت لێیه؟
سه‌یر که چ دڵته‌نگیه‌ک ده‌بارێ
خه‌ریکه نیگام ده‌خنکێنێ سێڵاو
تۆ له بیرت نه‌بوو چه‌ترێکم بۆ بکڕی
منیش پێم وا بوو ئێش به دڵم ناگه‌یه‌نێت
گه‌ر شه‌ڵاڵی ئاره‌قی خۆشیم بکات
ره‌یحانه
نه ده‌ستم ده‌شکێ
نه‌دڵم
ماره‌ییم باران بوو
،ئه‌مساڵ نه‌باری
نه ده‌ستم ده‌شکێ
نه‌دڵم
ماره‌ییم باران بوو
،ئه‌مساڵ نه‌باری
پاریش نه‌باری
...گه‌ر ساڵێکی دیش
...ئاخ
...گه‌ر ساڵێکی دیش
...ئاخ
لیوانی ناو سفره‌که‌مان شه‌ق ده‌باو
ده‌روونمان پڕ ده‌بێ له شووشه
دڵم شووشه
ده‌ستم شووشه
چاوم شووشه
ورد ..
ورد..
ورد..
به شه‌قامه‌کاندا
حه‌دیسی دڵشکاوی منداڵیم
بۆ جحێڵیم ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌و پیر پیر
ده‌ڕوانێته بووکۆڵه‌ی به‌ر جامخانه‌کان
گوێت لێیه ؟
ده‌روونمان پڕ ده‌بێ له شووشه
دڵم شووشه
ده‌ستم شووشه
چاوم شووشه
ورد ..
ورد..
ورد..
به شه‌قامه‌کاندا
حه‌دیسی دڵشکاوی منداڵیم
بۆ جحێڵیم ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌و پیر پیر
ده‌ڕوانێته بووکۆڵه‌ی به‌ر جامخانه‌کان
گوێت لێیه ؟
سه‌یر که چ بێده‌نگیه‌ک ده‌بارێ
ئیتر من به دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌تدا
تۆش به ته‌قه‌ی ئیستیکانه‌کان هه‌ستم ده‌که‌ی
ته‌مه‌نمان له بێهووده‌یی ماره‌کردو
به‌ره‌و هه‌ڵدێر هه‌ڵده‌کشێ زه‌مان
...چه‌ند زوو له بیرمان چوو
گوێت لێیه ؟
سه‌یر کا چ تریقه‌یه‌ک ده‌بارێ
تریقه‌یه‌ی ئه‌و منداڵه نه‌گووراوانه‌ی
ئێمه نه‌بووین به دایک و بابیان
بۆ له بیرت نه‌بوو چه‌ترێکم بۆبکڕی؟
ده‌تزانی ئاسمانی ژووره‌که‌مان
تاوێک بارانه‌و
./تاوێک نه هه‌ور و نه ساو
ئیتر من به دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌تدا
تۆش به ته‌قه‌ی ئیستیکانه‌کان هه‌ستم ده‌که‌ی
ته‌مه‌نمان له بێهووده‌یی ماره‌کردو
به‌ره‌و هه‌ڵدێر هه‌ڵده‌کشێ زه‌مان
...چه‌ند زوو له بیرمان چوو
گوێت لێیه ؟
سه‌یر کا چ تریقه‌یه‌ک ده‌بارێ
تریقه‌یه‌ی ئه‌و منداڵه نه‌گووراوانه‌ی
ئێمه نه‌بووین به دایک و بابیان
بۆ له بیرت نه‌بوو چه‌ترێکم بۆبکڕی؟
ده‌تزانی ئاسمانی ژووره‌که‌مان
تاوێک بارانه‌و
./تاوێک نه هه‌ور و نه ساو
فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه