
بازاری کتێب نه‌ک هاناو پشتيوانێک نيه بۆ نووسه‌ری کوردي،بگره زياتر له هه‌موو شتێک و هه‌مووو کاتێک کۆسپی خستۆته به‌ر ده‌م به‌رهه‌مه‌کانيان.به‌ڵام ديسان ،ئه‌شق به نووسين و ده‌ربڕينی ئازار وپێکهنينهکانيان وبێ هه‌ڵوێست نه‌بوون له ئاست چاره‌نووسی گهلهکهيانوای کردووه به‌و په‌ڕی لێبوردنه‌وه.ده‌نگيان تێکه‌ڵ به ويرهويرهکاني شه‌قام و ترپه‌ی دڵی خه‌ڵک بکه‌ن.سه‌ير نييه ئه‌گه‌ر رۆژبه رۆژشاهيدی هاتنه ده‌ری به‌رهه‌مێکی تازه ئه‌بين،که زۆرترينيان مژده‌ی ڕاچڵهکينێکی بهتاويان له ناخياندا هه‌ڵگرتووه .
له‌م رۆژانه‌ی دواييدا ديسان چه‌ند کتێبێکی تازه له سه‌ر جامخانه‌ی کتێب فرۆشيهکانهوه سه‌رنجی خوێنه‌ری کوردی راکێشا.هه‌موويان شايانی ئاوڕدانهوهيهکی جيددين.ناههقيه ئه‌گه‌ر بێده‌نگ به ته‌نيشتيان دا تێپه‌ڕين و هه‌وڵ بۆ تاو وتوێ کردن و ناساندنيان نه‌ده‌ين.
1-ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن(شێعر) ...................فهوزيه سوڵتان به‌گی
2تابووت(شێعر)........................... ............محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ-
3-سه‌فه‌ری سوێ(شێعر).............................قادرفهر امهرزی
4-مه‌رگه‌خه‌ون(شێعر)....... ...........................ئه‌مين گه‌رديگلانی
5-ده‌نگی نوخته(نۆڤێلێت)............................سه‌يد قادر هيدايه‌تی
ئه‌مانه‌و پۆلێک به‌رهه‌می رازاوه‌ی تر-تا ئه‌و جێگايه‌ی مه‌ودا هه‌بێ ده‌يان نوێنين-بناخهيهکی نوێن بۆدوا رۆژی ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌مان .
شيکاروهک سه‌ره‌تايه‌ک و ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی هه‌ر جارێ کتێبێک له‌م کتێبانه له کۆڕه‌کانی خۆي‌دا ده‌خاته به‌ر ديده‌ی ئێوه خۆشه‌ويستان.هه‌ر جۆره تێبينيهک،رهخنهيهک ياخۆ خوێندنه‌وه‌يه‌کی ئێوه ئه‌توانێ ببێته هه‌وێنی ورووژاندنی باس و پرسيارێکی نوێتر.له کۆری يه‌که‌می خوێندنه‌وه‌ی کتێبی شێعری شيکاردا "سه‌فه‌ری سوێ" نووسينی قادر فه‌رامه‌رزی پێکه‌وه ههڵدهدهينهوه و چه‌ند شێعرێکی

سه‌فه‌ری سوێ
قادر فه‌رامه‌رزی
نابارێ نا
نابارێ نا
به ديار هه‌ڵوه‌شانی پهڵهيهکهوه.
نا
نه ده‌بارێ و
نه مه‌رگيش...
ده‌سته‌کانی به‌ره‌و دۆعا
چ بهيدهست
ته‌مای ته‌ڕ بوون!
چه‌نده چه‌تر!
چ ڕێژنهيهک
له سهرابی بارشتێکدا!!
***********
بۆ زهمهنترين پێکه‌وه بوون
بۆ زهمهنترين پێکه‌وه بوون
مۆمێک
بۆ شهپۆلترين پێکه‌وه گلانيش...
+قژه‌کانت،
+کاروانی ماندووی په‌نجه‌م.
شێوه‌ی جاڕی ژێر به‌فر ده‌کا
به‌هار
له ژێر پێستی کاره‌ساته‌وه
خودايه ..خودا.
***********
له ده‌ست چوون
له ده‌ست چوون
ئه‌وانه‌ی
که ده‌سته‌کانت،
له گوڵدانی له‌شته‌وه
هه‌ڵبڕی.
ون بوون
ئه‌گه‌ر چآوهکانت
ئهپشکنين
هاورێيانی ئاواره‌يی.
*************
هه‌ندێک پيری
هه‌ندێک پيری
به ڕوومه‌ته‌وه ..زوو باريوه،
زستان
گه‌مژه‌يه..گه‌مژ ه
باوه‌ڕت بێ!
بڕێک لاوی هه‌ر،
يادی ماوه
به ڕوخساری سه‌ر سنوورمهوه
بڕوا بکه!
ورده ورده
له‌م نزيکانه
زۆر دووووووور
ده‌بمه‌وه
دهمبيستی ؟!!!!
**********
حه‌سره‌ت
حه‌سره‌ت
بۆ کاسترين
کاته زرينگاوهکانی شه‌و
که داييم
له خامۆشی و
بێ ئاگايی ئێمه‌دا
ڕاده‌بوورن.
*************
بیر که‌س له باران
بير که‌س له باران
ناکاته‌وه.
بای سه‌ر چڵ دێت و
تێده‌په‌ڕێ.
ڕێژنه بير
له چه‌ترو
پرد و
به‌رده باز
ناکاته‌وه.
**************
سه‌ودای شاخ و
سه‌ودای شاخ و
بۆنی گوڵی تازه ڕواوي،
ده‌مه‌و پاييزم
له دڵدايه...و
سه‌ر ناگرێ،
نا..هه‌ر
زستانه
له به‌ر ده‌رگا.
**************
دڵی نه‌هات
دڵی نه‌هات
دره‌خته سه‌وزه‌کان
بداته ده‌ست
سيمای سڕی زستان.
عاشقه..... پاييز
عاشق.
**********
پڕ بووی له ئاسمان
پڕ بووی له ئاسمان
هه‌ناوی نيوه شه‌وت
پڕله جريوه‌ی
خهمهورديلهکانی
بێ ده‌نگی و
کپي،ڕۆژه يه‌ک ڕه‌نگه‌کانی
به‌فرو
ته‌نیا
جێگا پێيهک
سه‌فه‌ر.
**************
گوڵ نا
گوڵ نا
دڕکيش
-هه‌ندێک نيانتر
ئاسمان نا
زهويش
-هه‌ندێک خواڕتر
هه‌موو شتێ
تۆزێ ..هه‌ندێ
بڕێ..به ئاسته‌م
ئاسته‌م(تر)
*****************
داده‌نیشم
داده‌نيشم
به ديار بێ سه‌ر و شوێن چوونی
ڕووبارێکه‌وه.
به شوێن منی
به ديار رووباره‌وه
مه‌چۆ
بێ سه‌رو شوێن
چ تاڵ تاريک دادێ
بێ تۆ
ئێواره‌يه‌ک.
************
زوڵاڵترين
زوڵاڵترين
به‌يانيه
-با-
له کۆڵانه‌کانی
حهنجهرهت دا.
***************
رێبواری فه‌رامۆشی و
رێبواری فه‌رامۆشی و ته‌نيايی
جانتای بۆن و به‌رامه‌ی سه‌فه‌رت
دوور...دوور خه‌وه
له رهنگاژۆ و
بۆ ژۆی ڕابردوو.
ديسان سه‌فه‌ره ،
جانتاکه‌ت پڕاپڕی ويستی سه‌فه‌ر که
هاوڕێ
ئۆغر
ده‌ستت خۆش بێت زۆر جوانه...سه‌ردانێكی منیش بكه http://kashawan.blogspot.com/
پاسخحذف