رامان سۆفی سۆڵتانی*
پۆلێک هاو‌ڕێی
گیانی گیانی بوون،له سه‌فه‌ری پڕ کاره‌ساتی یه‌ک باوه‌ڕی سه‌وز و نوێوه ده‌گه‌ڕانه‌وه،له چایخانه و په‌ناو په‌سێره‌کان ده‌گه‌یشتن به یه‌ک و به چاو له یه‌کیان ده‌گه‌یاند:"هاوڕێ شتی تازه چیت نووسیوه؟"هه‌رکامه‌یان که زاری ده‌کرده‌وه پۆلێ سۆز و چریکه‌ی تازه له قورگیه‌وه هه‌ڵده‌ڕژا.باڵیان به سه‌ر یه‌کتر دا ده‌گرت و تا شه‌که‌ت ده‌بوون شێعره خه‌ماویه‌کانیان به گوێی یه‌کتردا ده‌چرپاند.ئایه‌ته‌کانی په‌راوی دڵیان هه‌ر له‌وێوه په‌ره‌وازه ده‌بوون و به شه‌قه‌ی باڵ و گمه و جریوه‌یه‌کی به‌یده‌ست،بێده‌نگی ئه‌ندێشه‌و هزری چاو ترسێن کراویان ده‌شکاند.ک
له گۆرانیه‌کانیان داهه‌میشه ئاسمانێکی تازه وچیا و شار‌و ...ی ده‌سته‌مۆ نه‌کراو هه‌ڵپه‌یان بوو; ؛
"عه‌لی حه‌سه‌نیانی"،"سواره ئیلخانی زاده"و "فاتح شێخولئیسلامی- چاوه-" ئه‌و ده‌نگه ده‌گمه‌نانه بوون باڵیان کێشا و زیاتر به‌رز بوونه‌وه.؛
به‌ڵام دیسان هومێدی فێره سه‌رڕه‌وی سواره شێت تر له‌وه بوو به‌م ساکاریه داکه‌وێ.ک
با – لاوژه‌ی به شێعری پاراوی ئه‌و ده‌گێڕا.شێعری ئه‌و که" عه‌تری زاری کچ و خه‌می خاکی پێوه بوو"،له هه‌ر دڵێکدا چرایه‌کی دا ده‌گیرساند و یادگارێکی به جێ‌ده‌هێشت. که‌شکۆڵه‌که‌ی به شان داده‌دا و هاواری ده‌کرد:دزێوییه‌کان هه‌نگاوتان پێ شل نه‌کات "هه‌تا هه‌تایه ده‌وری جوانیه"؛
هه‌میشه وا بوو، له کن ئه‌و تێپه‌ڕینی کاته‌کان،باوه‌شێک مزگێنی سه‌وز و سووری له دوای خۆی به جێ ده‌هێشت و له' حه‌نجه‌ره‌ی تۆز لێ نیشتووی زه‌مانه‌وه گوێی له زه‌مزه‌مه‌ی خیزه وده‌کانی کانی ده‌گرت."؛
باوه‌شی پڕ بوو له‌و سۆزه سێحراویانه‌وبه به‌ر چاوه چنۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یهێنان،به‌شکه بیگه‌یه‌نێته هه‌رێ‌می مانه‌وه.به‌ڵام مخابن ده‌ستی نگریسی ئه‌جه‌ل به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م "شه‌نگه‌سوار"ه گه‌روو پر له چریکه و نه‌غمه‌یه بگاته هه‌واری پێگه‌ییشتنێک که خۆیی دوارۆژ له به‌ر چاویان بوو،سه‌ری پێنایه‌وه.سواره ده‌نگێکی سه‌ربه‌خۆو تازه بوو.له ده‌وری دووهه‌می تازه‌بوونه‌وه‌ی شێعری کوردی‌دا(دوای مسته‌فا شه‌وقی، سه‌یفولقوزات،خاڵه‌مین،هێمن وهه‌ژار،ئاڵای پێشه‌نگایه‌تی نوێ کردنه‌وه‌ی شێعری کوردی هه‌ڵگرت و شه‌کاندیه‌وه. حاشا له‌وه ناکرێ شاعیرانێکی تر له‌م به‌ستێنه‌دا کارتێکردنیان له سه‌ر سواره هه‌بووه،دیاره هیچ ده‌قێک به بێ ئاوڕدانه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی به‌ر له خۆی نایاته به‌رهه‌م.به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌نگی سواره هه‌ر هی سواره بوو. ته‌نیا که‌سێک بوو له ناو ده‌سته هاواڵانی خۆی دا پشکووت و هه‌وڵی ئازایانه‌ی دا بۆ گه‌شتن به لووتکه.ناوی سواره ده‌گه‌ڵ "شار"،"کچیبه‌یان"،"خه‌وه‌به‌ردینه"،"شه‌نگه‌سوار"،"هه‌ڵۆ"و"سروه‌ی به‌یان"داواتایه‌کی گه‌ش و دڵبزوێنی کردبوه به‌ر خۆی و په‌رژینی دڵه‌کانی ده‌به‌زاند و هێلانه‌ی تیا ده‌کردن.ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا شێعری سواره پڕش و بڵاو وچاپ نه‌کراو له ناو جه‌ماوه‌ر دا ده‌هات و ده‌چوو.دوور نیه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای مه‌رگی سواره‌دا زۆر شوێنی شێعره‌کانی ده‌ستیان تێوه‌ر درابێ.یان که‌م و زیاد کرابن.دیاره جیاوازی نێوان نوسخه جیاجیاکانی شێعری ئه‌و، به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌م وته‌یه‌م.؛
"تۆ ده‌ریامی" یه‌کێک له‌و شێعره به‌رزانه‌یه له خوێندنه‌وه‌یه‌کی جوانی ناسانه‌ی شێعردا سه‌رنجی کابرای خوێنه‌ر بۆ ئه‌م گۆمانه راده‌کێشێ" ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌کێک بێ له‌و شێعرانه‌ی سواره که ده‌ستی تێوه‌ردرابێ و وه‌ک خۆی نه‌گه‌ییشتبێته ده‌ستی ئێمه." [- دیاره من بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه پشتم به هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووی نه‌به‌ستووه.ته‌نیا له رۆچنه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ستاتیکایی شێعره‌وه جه‌خت له سه‌ر ئه‌و مابه‌سته ده‌که‌م و به‌س.]؛
له بابه‌ت پێکهاته و زمانه‌وه چاوازتری ده‌نواند له شێعره سه‌رکه‌وتوه‌کانی تری،هه‌رچه‌ند شانبه‌شانی شێعره به‌رزه‌کانی به سه‌ر زارانه‌وه بوون و ده‌مه‌ته‌قێی له سه‌ر بووه.؛
"تۆ ده‌ریامی" وتووێژێکی شێعریه له‌نێوان کوڕ‌و کچێکی هه‌ستیاردا،هه‌رله روانینی یه‌که‌مه‌وه دیاره له دوو هه‌نگاو دا داڕێژراوه.ک
ئـ - رازونیازی کوڕه دڵداربۆده‌زگیرانه‌که‌ی
بـ - وڵامی ده‌زگیرانی کوڕه‌که
له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا-رازونیازی کوڕه دڵداره‌که
که ئه‌ویش له ناو خۆی دا ده‌بێته دوو به‌ش
1.ده‌ربڕینێکی تاریفیه له شه‌نگی دڵداره‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ته‌واو رۆمانسیانه.ک
2.له نه‌کاو ده‌چێته سه‌ر رئالیستێکی شۆڕشگێڕانه روانێکی پیرۆز وماته‌ماویه له ئێستاوه بۆ دوا ڕۆژ.ک
شاعیر خیاڵاوی روو ده‌کاته دڵداره‌که‌ی،ده‌مێک له گۆمی روانینیدا نوقم ده‌بێ و ساتێ له ده‌شتی ئه‌په‌ڕ نادیاری خۆشویستنی دا بێ وچان هه‌نگاو ده‌نێ.هه‌رچی ده‌کا بۆی که‌وی نابێت و بۆی ناچێته نێو دوو توێی شێعره‌کانی.ک
تۆده‌ریامی به روانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
به‌خاوێنیت به ئارامیت
تۆده‌ریامی
به شه‌پۆلی له‌نجه‌و لارت
به شه‌نگه ژنیت
به سامیت تۆ ده‌شتی ئه‌و په‌ڕ نادیاری
بۆ چۆڵ بڕێ له پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ روح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه
جێناگری
له توێی شێعرا چه‌شنی تاسه
هیوای تینوێتی رێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به لک و پۆو که‌زیه‌ی شه‌رمی

درێژه‌ی هه‌یه****
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه