رۆڵان بارت
باڵزاک له داستانی "سارازین1"دا،له باسی ئه‌و خواجه‌یه‌داکه جل و به‌رگی ژنانه‌ی پۆشیبوو،ده‌نووسێ: ئه‌و له راستیدا هه‌ر ژن بوو،به فرمێسکه‌کانیداکه هه‌ر له رێوه ده‌هاتنه خوار،ئه‌و خه‌ون وخه‌یاڵاته‌ی هیچ ئه‌قڵ وئاوه‌زێکی تێدا به‌دی نه‌ده‌کرا،دڵه‌کوتێ غه‌ریزیه‌کانی،ئازایه‌تی ناوه‌ختی ودڵه‌راوکێ و سڵۆکی ژنانه‌ی..."؛
کێیه ئاوا ده‌دوێ؟ تۆ بڵێی ئه‌مه پاڵه‌وانی داستانه‌که بێ که ده‌یهه‌وێ چاو بنووقێنێ له‌و ڕاستیه‌ی که ئه‌وه خواجه‌یه‌که‌و له جل و به‌رگی ژنانه‌دا خۆی گۆڕیوه؟بڵێی ئه‌مه باڵزاک بێ به ئه‌زموونه‌کانی خۆیه‌وه له مه‌ڕ ژن؟یانی ئه‌مه باڵزاکی نووسه‌ره بیر و ڕای خۆی له سه‌ر ژن ده‌رده‌بڕێ؟ئاخۆ بڵێی ئه‌مه درکاندنی حیکمه‌تێکی جیهانی نه‌بێ؟یا ئه‌وه له ده‌روونناسیه‌کی رۆمانتیکانه ده‌دوێ.؛
وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان قه‌ت بۆ ده‌رناکه‌ون.له به‌ر ئه‌وه‌ی نووسین یانی داڕمانی یه‌ک به یه‌کی ده‌نگه‌کان وکانگه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی نووسینه‌که‌ش به‌گشتی.؛
نووسین،ئه‌و پانتا ره‌ها و تێکچنراوه‌یه2 که بابه‌ته‌که‌ی به‌ر سه‌رنجمان3 له‌وێدا بزر ده‌بێ. پانتایه‌کی داگیرکه‌رو قووتده‌ر،که هه‌موو جۆره پێناسه‌یه‌ک له‌وێدا بزر ده‌بێ وسه‌ر هه‌ڵدانیشی هاوکاته ده‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی پێناسه ودیارده‌کانی خودی ئه‌و کۆمه‌ڵه شته‌ی بریاره بنووسرێ.بێ‌شک هه‌روا هاتووه وهه‌رواش ده‌بێ. ئه‌وجیاوازیه ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێ که راسته‌قینه بێ ده‌ست تێوه‌ردان،یانی به دوور له هه‌ر جۆره کارکردێکی ده‌ره‌کی ،ته‌نیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕه‌مزکان و هێماکان دێته گێڕانه‌وه.(یانی نه‌ک به کار له سه‌ر کردنێکی راسته‌و خۆ له سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌ی).؛
ده‌نگ سه‌ر چاوه‌که‌ی خۆی بزر ده‌کا،نووسه‌ر ئاوقای مه‌رگی خۆی ده‌بێ و نووسین ده‌ست پێده‌کا.ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا واتای ئه‌م داهێنانه‌ش ئاڵ و گۆری به سه‌ر داهاتووه.له کۆمه‌ڵگا قه‌ومیه‌کاندا به‌ر پرسیایه‌تی کاری گێڕانه‌وه وه‌ک ئه‌رکی تاکه که‌س چاوی لێناکرێ.گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان کاری فریاڕه‌سێک،جادووبازێک یان نوێنه‌ریکه.ئه‌ویش نه‌ک له سۆنگه‌ی "نبووغ"ه‌که‌یه‌وه،به‌ڵکوو چۆنیه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی4 ئه‌م ئه‌رکه(واتا پسپۆڕی و لێزانی ئه‌و به سه‌ر تکنیکه‌کانی گێڕانه‌وه دا) یه ڕێزی لێ ده‌گیرێ و به سه‌رنجه‌وه لێ‌یڕاده‌مێنن.؛؛
نووسه‌ر که‌سایه‌تیه‌که ئه‌مڕۆیی .به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای خۆمانه. هه‌ر بۆیه‌ش له پرۆسه‌ی هه‌ستانیدا له دڵی سه‌ده‌کانی ناوه‌ندیڕا،به ڕێبازی ئه‌زموونخوازی ئینگلیزی5 وهزرخوازی فه رانسه‌وی6 وباوه‌رهێنان به بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی ئایینی7 –واته داشکانه‌وه‌ی ئایین بۆ باوه‌ڕی تاکه‌که‌سی له کۆمه‌ڵگادا-توانی بایه‌خی تاکه‌که‌س ،به واتایه‌کی گه‌وره‌تر،" خودی مرۆڤ" بدۆزێته‌وه.؛
جێی خۆشیه‌تی ئه‌گه‌ر، هه‌ر ئه‌م پۆزیتیویسمه* که پاڵاوته ولووتکه‌ی جیهانبینی سه‌رمایه‌داریه،زۆرترین بایه‌خ ده‌دات به خودی نووسه‌ر.؛
نووسه‌ر به‌رده‌وام به سه‌ر کتێبه مێژوویی ئه‌ده‌بیه‌کاندا،به سه‌ر ژینامه‌ی نووسه‌ران ودیمانه‌ی گۆواره‌کانداحکوومه‌ت ده‌کا.
نووسه‌ر ئێستاش به سه‌ر خۆدی هه‌ست،به واتای" ئاگایی8"و زانیاری قه‌ڵه‌م به ده‌ستان دا-که حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان و به‌رهه‌مه‌کانیان له رێگه‌ی له خۆ دوان و گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانیانه‌وه له یه‌ک شه‌ته‌ک بده‌ن-،ده‌سه‌ڵات داری ده‌کا.
سیمایه‌کی که له ناو فه‌رهه‌نگی جه‌ماوه‌ردا، له ئه‌ده‌بیات خۆ ده‌خاته به‌ر چاو،دیمه‌نێکه که به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و ملهوڕانه به سه‌ر جه‌غزی نووسه‌ر دا ،واته‌خودی خۆی، ژیانی،حه‌ز و سه‌لیقه و سۆز و خرۆشه‌کانی دا ده‌خولێته‌وه.ئێستاش زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌کان هه‌ر ئه‌و واتایه ده‌گرێته‌وه که:ئاکام و به‌رهه‌می کاری بۆدلێر،یانی نامرادی و جوانه مه‌رگی خودی بۆدلێر.کاری وانگۆک یانی شێتیه‌که‌ی وکاری چایکۆفسکی به‌رامبه‌ره ده‌گه‌ڵ ره‌زیلی و خوێڕیه‌تی چایکۆڤسکی.
لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مێک،هه‌میشه له ناو پیاوێک یان ژنێك دا که خوڵقێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه،مسۆگه‌ر ده‌بێ. هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌م به‌رهه‌مه -له ڕێگه‌ی ته‌مسیله تاریک و روونه‌کانی نووسراوه‌ی ته‌خه‌یولیه‌وه-ئاکامی ده‌نگی که‌سێکی تاقانه‌یه.ده‌نگی نووسه‌ر که ئێمه به"مه‌حڕه‌می ڕازی خۆی" ده‌زانێ.
هه‌ر چه‌نده زاڵیه‌تی نووسه‌ر به‌رده‌وام به‌ته‌واوی هێزیه‌وه خۆی ده‌رده‌خا.(ره‌خنه‌ی نوێ جگه له داسه‌پاندنی ئه‌و ئه‌م زاڵیه‌تیه هیچی تری له ده‌ست نه‌هاتووه.)به‌لام حاشای لێناکرێ زۆرنووسه‌ریش بوون زۆرله‌مه‌و به‌ره‌وه بێ‌وچان هه‌وڵیان بۆ کاڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه زاڵه داوه.
له فه‌رانسا ، بێ شک مالارمه بوو بۆ یه‌که‌م جار به چاکی هه‌ستی به‌و پێویستیه کرد،که ده‌بێ خودی زمان له جێگای ئه‌و که‌سه دابندرێ ،که تا دوێینێ به خاوه‌نی زمانه‌که داده‌ندرا. ئه‌و له زووتره‌وه ئه‌و نیازه‌ی هه‌ست پێ‌کردبوو.بۆ مالارمه و هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ش ئه‌وه زمانه که ده‌ئاخوێ نه‌ک نووسه‌ر. نووسین له رێگای جۆرێک توانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ؛** هاو کات ده‌گه‌ڵ ئه‌و(هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه جیاوازی هه‌یه ده‌گه‌ڵ عه‌ینییه‌ت خوازی ده‌ست و پێ گری رۆماننووسی رئالێست)گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که ته‌نیا زمان کاریگه‌ر ئه‌بێ.زمان به رێوه‌ی ئه‌بات،نه‌ک "من". تێکرای تیۆری ئه‌ده‌بی9 مالارمه بریتیه له دامرکاندنه‌وه‌ی نووسه‌ر به‌قازانجی نووسینه‌که.(ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، به واتای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خوێنه‌ره بۆ پله‌ی خۆی.)تا خوێنه‌ر سه‌روه‌ری خۆی پێ بدرێته‌وه-.والری که له سۆنگه‌ی ده‌روونناسی "خود10"ه‌وه ده‌ست و باڵی گیرابوو به راده‌یه‌کی به‌ر چاو ئاستی ده‌سه‌ڵات و کارتێکردنی تیۆری مالارمه‌ی نزم کرده‌وه. به‌ڵام ئۆگری مالارمه به کلاسیزم11 وای کرد روو بکاته وانه‌کانی فه‌ننی به‌یان"12.والری هیچ کات ده‌ستی له لۆمه و گاڵته کردن به نووسه‌ر هه‌ڵنه‌گرت.والری شیلگیرانه جه‌ختی کرده سه‌ر سرووشتی زمان‌ناسی (یان وه‌ک ده‌ڵێن سرووشتی خۆ خستنه مه‌ترسیه‌وه) کاره‌که‌یی و له به‌رهه‌مه په‌خشانه‌کانی دا به‌رده‌وام لایه‌نگریی له بیچمی بنچینه‌ییی که‌لامی بوونی ئه‌ده‌بیات کرد.که له به‌رانبه‌ر ئه‌مدا هه‌ر جۆره داڵده بردنه به‌ر "ده‌رووناوی بوون"13ی نووسه‌ری بێ یه‌کودوو به خورافات دێته به‌ر چاو.
پرۆست خۆی،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته ده‌وونناسیانه‌ی که به ڕواڵه‌ت وه‌ک لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و سه‌یری ده‌که‌ن،به راشکاوی و ئازایانه و هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی ووردبینیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا بۆ شێواندنی پێوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانی ناو به‌رهه‌مه‌که‌ی.بۆیه‌ش له به‌رهه‌مه‌کانی پرۆست دا ئه‌و که‌سه‌ی که چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و که‌سه نیه که دیویه‌تی و هه‌ستی پێکردووه،ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ش نیه که له ناوه‌ندی نووسین دایه.به‌ڵکوو ئه‌و که‌سه‌یه که ته‌مایه‌تی بنووسێ.(ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه پیاوه گه‌نجه‌که‌ی ناو چیرۆکه‌که‌یه،به‌ڵام له ڕآستیدا ئه‌و پێاوه کێیه و چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نه؟ده‌یهه‌وێ بنووسێ به‌ڵام ناتوانێ. رۆمان له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کا،که نووسین مسۆگه‌ر ده‌بێ.)پرۆست له راستیدا حیماسه‌ی-ئازایه‌تی- نووسینی نوێی خوڵقاند. ئه‌و له کوێن نیشاندانی خۆی له رۆمانه‌که‌ی دا(وه‌ک چۆن زیاتر وا ده‌نوێنێ)له بنه‌ڕه‌ت دا به لایه‌کی پێچه‌وانه دا هه‌نگاوی ناو سه‌رجه‌می ژیانی خۆی کرد به‌و به‌رهه‌مه ،که کتێبه‌که‌ی نموونه‌ی ئه‌و بوو .به‌و پێ ودانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که شارلۆس چاولێکه‌ری مه‌نتسکیو ناکات ومه‌نتسکیوش-له‌واقعی حیکایه‌تی و مێژوویی خۆیدا-هیچ شتێک نیه جگه له بوونێکی دووهه‌می که له شارلۆسه‌وه14 سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له کۆتاییشدا بێ ئه‌وه‌ی پشوومان له‌م" پێش‌مێژووی نوێخوازیه" زیاتر هه‌ڵکێشین،ده‌بێ ئاوڕێک له سوررئالیسم بده‌ینه‌وه. ئه‌ر چی سوررئالیسم نه‌یتوانی پله‌یه‌کی به‌رزو شیاو بۆ زمان قاییل بێ.[زمان سیستمێکی پێک هاتوو له ڕه‌مزه‌کانه و ئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش، رۆمانتیکانه وێران کردنی راسته‌وخۆی ره‌مزه‌کان بوو..کارێک که خۆی له خۆیدا له خه‌یاڵێکی خاو تێنه‌ده‌په‌ڕی.چونکه ره‌مز وێران ناکرێ. ره‌مز ته‌نیا ده‌کرێ؛" سه‌ر له‌نوێ بخرێته‌وه گه‌ڕ".)؛به‌ڵام هه‌ر چی بێ توانی له هێنانه خواری ئاستی پیرۆزێتی سیمای نووسه‌ردا کاریگه‌ر بێ ؛
سورئالیسم ئه‌م ئه‌رکه‌ی به پێشنیاری به‌رده‌وامی خۆی ،له پێناو تێک رماندنی له نه‌کاوی چاوه‌ڕوانیه ماناییه‌کان (هه‌ر چه‌مکه به ناو بانگه‌که‌ی خۆ هه‌ڵڕشتن- ته‌کان- له سوررئالیسمدا)جێ به جێ کرد.ئه‌ویش به سپاردنی ئه‌رکی نووسین به حاڵه‌تێکی وا که له خۆوه و به به پڕتاو ده‌ست بکه‌ی به نووسین.(ئه‌و شته‌ی که زه‌ین خۆی لێی بێ خه‌به‌ره،-به ده‌ست و به‌وه‌رگرتنی ' ئه‌سڵ'وئه‌زموونێک له سه‌ر بنه‌مای نووسینی هاوکات له سۆنگه‌ی چه‌ند که‌سه‌وه.؛
زمانه‌وانی به وه‌لانانی خودی چه‌مکی ئه‌ده‌بیات(له راستیشدا ئه‌و جۆره ده‌سته‌به‌ندی کردنانه بایه‌خی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن)هه‌ر له هه‌مان کاتدا که وا پێشان ده‌دا هه‌مووی ئه‌م زانیاری پێدانه15 باس له پرۆسه‌یه‌کیی بێ‌ناوه‌ڕۆک ده‌که‌ن، به‌ئامانجی وێران کردنی نووسه‌ر،خۆی به پۆلێ که‌ره‌سته ی پڕ بایه‌خی لێکۆڵینه‌وه ته‌یار ده‌کات. له ڕوانگه‌ی زمانناسیه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیشی به‌وه هه‌بێ به که‌سایه‌تی خوێنه‌ران پڕ کرێته‌وه،کارکردی خۆی هه‌ر ده‌پارێزێ.؛
زمان‌ناسی ده‌ڵێ:نووسه‌ر بۆ نووسین له‌به‌ڵگه‌یه‌ک زیاتر نیه، هه‌رئه‌و شته که "من"ناتوانێ بوونی ببێ.زمان بابه‌ت ده‌ناسێ،نه‌ک "که‌س"ه‌که. بابه‌تـیش- له هه‌مان کاتدا،له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و" زانیاریه‌ی" که پێناسه و مه‌رجی پێ ده‌به‌خشێ،شتێکی پووچه‌ڵه- هه‌رئه‌وه‌نده‌ی که یه‌کپارچه‌یی ئه‌دا به زمان ته‌واوه. بابه‌ت ده‌توانێ وهه‌ڵگری ئه‌و‌ه‌یه له هه‌موو وزه‌و توانیایه‌کانی زمان که‌ڵک وه‌رگرێ.؛
ده‌رهاویشتنی نووسه‌ر(لێره ده‌توانین ده‌گه‌ڵ برێشت هاوده‌نگ بین،که باس له مه‌ودادانانـ"فاسله گوزاری"ی راسته‌قینه ده‌کا؛وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ :نووسه‌روه‌ک کۆته‌ڵێک له دوورترین خاڵی گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی دا له چاوان ون ده‌بێ)ته‌نیا راستیه‌کی مێژوویی یا هه‌نووکه‌یی وله‌پاواندا بووی نووسین نیه. ده‌رهاویشتنی نوسه‌ر ،ده‌قی تازه ده‌گۆڕێ.(روونتر بڵێم:ده‌ق ئه‌مجاره‌یان جۆرێک ده‌خوڵقێ و ده‌خوێندرێته‌وه که نووسه‌ر له هیچ ئاستێکیدا به‌دی ناکرێ.؛
لێره‌دا ده‌گه‌ڵ جیاوازی له زمانبه‌ندی دا به‌ره‌و روو ده‌بین. نووسه‌ر،ئه‌گه‌ر ئیمانی پێ‌بێنین،هه‌ر له کوێن رابردووی کتێبه‌که‌ی لێی تێده‌گه‌ین:کتێب و نووسه‌ر هه‌ر خۆبه‌خۆ له‌سه‌رتاقه هێڵێک جێگیر ده‌بن.هێڵێک که دابه‌ش بووه به دوو که‌رتی پێش و پاشه‌وه. وا وای دانێین که نووسه‌ر بژیوی کتێبه‌که‌ی دابین ده‌کا،یانی نووسه‌ر به‌ر له بوونی‌کتێبه‌که‌ی هه‌یه،بیر ده‌کاته‌وه،ئازار ده‌چێژێ،بۆی ئه‌ژی و سه‌روه‌ری ئه‌و به سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌یدا،وه‌ک پێوه‌ندی باوک له‌ده‌گه‌ڵ جگه‌ر گۆشه‌که‌ی وایه.
درێژه‌ی هه‌یه....؛
positivism*:(impersonality )**
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه