به‌ڵام ئه‌ی کیژ ئه‌ی چاو نه‌رم...؛
به وشه‌ی"به‌ڵام"به‌شی دووهه‌می شێعره‌که ده‌ست پێده‌کات.ئه‌م به‌شه‌ش هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌می پیرۆزی دڵداره به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیکه.ئه‌مجار له خه‌سته‌خانه‌ی خه‌مه‌که‌یدا خه‌می بریندار بوونی گه‌نجێک گینگڵی پێده‌دا که له‌شه ناسکه‌که‌ی کردۆته شووره‌و قه‌ڵغان بۆ به‌ر گری کردن له هاتنی داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌ی.؛
خه‌می ئه‌و هه‌ر به‌وه‌نده نابڕێته‌وه.به‌ڵکوو کڵپه‌ی خه‌مێکی دیش خه‌ریکه ده‌یسووتێنێ،ئه‌ویش توانج و سه‌رکۆنه‌ی ئازیزه‌که‌یه‌تی،گڕی سووتێنه‌ری روانینی مه‌زلوومانه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی که نوێنگه‌ی ژان وهاواری ئازیز کوژراوانه.؛
به‌ڵام ئه‌ی کیژ،ئه‌ی چاو نه‌رم/ئه‌ی خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی رق تیژ/ئه‌مڕۆ من له خه‌سته‌خانه‌م/نه وشیارم نه له سه‌ر خۆ/لایه‌کی بیرم لای ئه‌و گه‌نجه‌یه/به ده‌می برین پێکه‌نی/به شووره‌ی وه‌ک پۆڵای له‌شی/رێگای چه‌کمه‌ی سووری خوێن و/ده‌ستی ره‌شی به‌عسی ته‌نی/لایه‌کی بیریشم لای تۆ/
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه شه‌و/نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و/گڕی ئاخ به‌رمه‌ده گیانم/به نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مه‌متاسێنه/خۆم زامارم به خوێی توانج مامکولێنهوه،مه‌مسووتێنه/مه‌ڵێ خۆزگه ده‌زگیرانم/پاڵپشتی ژیانم بمردایه....؛
سه‌ره‌ڕای ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ریه و ئه‌م هه‌سته پڕ له خۆشه‌ویستیه دیسان کچی "تۆ ده‌ریامی"ده‌نگی سکاڵای هه‌ڵده‌بڕێته‌وه و ده‌ڵێ:هه‌ر چه‌نده سکاڵای ئه‌وینداری خۆشه،به‌ڵام له وه‌ها بارودۆخێکی ئه‌سته‌مدا که سات به سات خه‌ریکه گڕو کڵپه‌ی سته‌م له خاکه‌که‌ماندا ته‌شه‌نه ده‌کات و دڵی دایکان هه‌ڵده‌قرچێنێ،خه‌ریکه داروبه‌ردی وڵات له ژێر بۆمبه سووتێنه‌ره‌کاندا ده‌بنه خه‌ڵووز،کوفره بۆ تۆ بڵێی من بیرم له‌لای تۆی دڵدار و خۆشه‌ویستمه.کچی ئازا رازی نابێ بڵێ له دوای ئه‌و ده‌زگیرانه‌که‌ی ره‌نجه‌ڕۆ ده‌بێ.چونکه ئه‌وئیتر نووێنه‌ری کچێکی ئازا و زانا و رووناکبیره،که به ته‌نیاش ده‌توانێ هه‌وڵ بدات.ئه‌و کوژران له‌و خه‌باته‌دا نه‌ک به ره‌نجه‌ڕۆیی نازانێ،به‌ڵکوو به شانازیه‌وه حه‌ز ده‌کات خۆی و ده‌زگیرانه‌که‌ی گیان و له‌شیان به‌ختی ئه‌م رێگایه که‌ن.کچێک که ده‌توانێ له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆی و...به‌شدار بێت ئیتر حه‌ز ناکا ئه‌رکی هه‌ر چاوه‌ڕوانی و گریان بێت.؛
"به‌ڵام ئه‌مڕۆ که هه‌ر ساتێ دڵی دایکێ/له کوردستان هه‌ڵده‌قرچێ/به هه‌ر بۆمبای سووتێنه‌رێک/داری چاکێک دائه‌قرچێ/نه‌تگوتبا لایه‌کی بیرم لای تۆیه/مه‌گری ومه‌ڵێ ده‌زگیرانت ره‌نجه‌ڕۆیه/به‌و زاره‌ی له زه‌رده زیزه/به ئارامی که شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه/مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گفت و گۆیه..؛
شاعیر به بیری رووناک و ئاواڵه‌وه وه‌بیر دێنێته‌وه له چاخی نوێ‌دا کچانی ئێمه‌ش گه‌یشتوون به‌و راستیه که ده‌توانن هه‌موو ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵ بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.نه‌ک هه‌ر له راپه‌ڕاندنی کاری ماڵداری و هه‌ندێ ورده کاری دیکه‌ی ژیاندا،به‌ڵکووله جه‌رگه‌ی هه‌موو ئاڵ وگۆڕهکاندا هه‌ن و شان به شانی پیاوان هه‌نگاو ده‌نێن.؛
کچی تۆ ده‌ریامی نه کچی سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی شێعره‌که‌یه نه کچی باڵاخانه‌ی غه‌زه‌ل و گۆرانی.ئه‌و هه‌ست پێده‌کات،بیر ده‌کاته‌وه‌و قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵێ و ره‌خنه ده‌گرێ.پێی وایه له هه‌وارێکی مه‌ند و ئارام‌دا نه‌بێ رێگای هیچ ماسی په‌نجه‌یه‌ک نابێ بدا له ده‌ریای به‌رۆک و سینگی‌دا مه‌له بکات.؛
تۆلات وایه من نازانم/سکاڵای دڵداری خۆشه/به‌ڵآم ئه‌مڕۆ من به‌شێکی کوردستانم/کیژی سه‌د برا کوژراوی نیشتمانم/تازه ماسی تاسه‌باری ده‌ستی تینووت/رێی نیه بۆ ده‌ریای سینه‌م/هێنده‌ی خوا خۆشه‌ویستی/به‌ڵام من کیژی کوردم /جه‌هه‌ننه‌مه گڕی کینه‌م.؛
ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی بیری شاعیر بوو له پانتای شێعری تۆ ده‌ریامی دا.ئه‌گه‌ر چی خۆم زۆر ده‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره لێکدانه‌وانه‌دا نیم،به‌ڵام حه‌زم کرد پیاسه‌که‌مان له ناخی شێعره‌که‌وه ده‌ست پێبکا به‌ره‌و لێواره گۆماناویه‌کانی ده‌ریاکه‌ی سواره. ئاکامی ئه‌م سرنجه گوماناویه ره‌نگه بمانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته،ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێعری" تۆ ده‌ریامی" وه‌ک به‌رهه‌مێکی کاریگه‌ر هه‌میشه له ناو هۆگرانی ئه‌ده‌بدا رێزێکی تایبه‌تی هه‌بوه،به‌ریش نیه له هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی به‌رچاو و تێبینی گرنگ له دارشتن و پێکهاته‌ی شێعره‌که‌دا.؛
"تۆ ده‌ریامی"یان دوو شێعره و له دوو کاتی چیاوازدا نوسراون و به هه‌ڵه به‌یه‌که‌وه لکێنراون. یان ئه‌م دوو به‌شی دواییه -له دێڕی به‌ڵام ئه‌ی کیژ/ئه‌ی چاو نه‌رم..."ه‌وه تا کۆتایی –شێعری سواره نیه .هه‌ر چه‌ند خۆم سوور نیم له سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه ،چوونکه وه‌ک گوتم بێجگه له ده‌قی شێعره‌که، به‌ڵگه‌یه‌کی پته‌وی دیکه‌م له ده‌ستا نیه.هه‌موو شێعره سه‌رکه‌وتووه‌کانی سواره هاوڕێن ده‌گه‌ڵ پۆلێک که‌ره‌سته و شتی تازه،که زیاتر هه‌ر هی سواره‌ن . ئه‌گه‌ر چی ده‌ربڕینێکی هاو به‌ش هه‌بوو له ناو ده‌سته هاواڵانی سواره-هاوار و چاوه-دا به‌ڵام روانین و ئاخافتنی سواره دیسان تایبه‌تتره.هه‌ندێک هێما و خوازه‌ی ده‌گمه‌ن و دانسقه له جیهانی سواره دا هه‌یه -وه‌ک
پێکه‌نینت زایه‌ڵه‌ی سه‌وزی شه‌تاوه/ چاوی شینت گۆمی مه‌ندی پڕ له ماسی زه‌رد و سووری به‌ر هه‌تاوه/ده‌شتی ئه‌و په‌ڕ نادیار/په‌نچه‌ره‌ی نیوه تاکی بوومه ڵێڵ/زه‌مزه‌مه‌ی زوڵالی خیزه ورده‌کانی کانی/هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل /خاکینه خه‌ون و خه‌وه به‌ردینه.... .که هه‌موو شێعره کوردیه‌کانی به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له شێعرهکانیدا هه‌میشه بێجگه له داهێنانی لێکدراوه‌ی ئینتزاعی ،هێماو خوازه‌ی نا ئاشنا و وێچوونی نوێ و پاراستنی کێشی ده‌ره‌وه‌ی شێعره‌که - که عه‌رووزی و بڕگه‌یین،هارمۆنیه‌کی ده‌روونیش له ناوه‌وه هاوکاری وشه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی واتاکان دڵگیرتر و جوانتر بێنه هه‌رێمی گوتار .به‌ڵام له‌و دوو به‌شه‌ی دواییدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه زمانیه‌ی شێعری سواره له چه‌ند شوێن دا نه‌بێ نه‌پارێزراوه.چه‌ند دێڕێکی وه‌ک ئه‌مانه:؛
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه‌شه‌و/نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به خه‌و/به‌و زاره له زه‌رده زیزه/ماسی تاسه باری ده‌ستی تینووت..؛شێعره‌که به سه‌ره‌تایه‌کی زۆر رۆمانتیکانه ده‌ست پێ ده‌کات،به نۆ وێنه‌ی شێعریه‌وه خۆی ساز ده‌کا ده‌گه‌ڵ دڵداره‌که‌ی- که ئه‌نجامی هه‌موو تێرامانێکی پێ نهگهشتنێتی- به‌ره‌و روو بێته‌وه.دێڕ به دوای دێڕدا پڕه له وشه‌ی په‌پووله‌یی،سه‌وز بۆن خۆش، نیانیه‌کی ئۆخژن ده‌ری هه‌ناو،به‌ره‌و شاعیر باڵ ده‌بزێوێت و ....؛
له پێشدا ئاماژه به‌وه کرا هارمۆنی ناو هه‌ناوی وشه‌کان،هه‌میشه رازێنه‌ره‌وه‌ی مانا و وێنه‌ی شێعری سواره‌ن. هاوسازیهکی پته‌و له نێوان واتای وشه و ده‌نگی وشه‌دا هه‌یه. ئه‌م پێوه‌ندیه چڕه روحێکی پاراو و ده‌گمه‌ن ده‌نێته به‌ر سۆز و شێعره‌کانی.؛
له شی کردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می شێعره‌که‌دا ئه‌م مه‌به‌سته باشتر ده‌ر ده‌که‌وێ.له وێنه‌ی یه‌که‌می ئه‌م به‌شه‌دا شاعیر دڵداره‌که‌ی به ده‌ریایه‌کی ئارام و جار و بار یاخی ده‌شوبهێنێ :؛
تۆ ده‌ریامی /به ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت /به‌خاوێنیت به‌ئارامیت که شێوه‌ی...؛
ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی به هێنانه به‌ر چاوی وێنه‌یه‌ک ،ئارامی ده‌ریاکه‌ی خۆییمان بۆ ده‌نوێنێ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هارمۆنی ده‌روونی وشه‌کانیش بانگ هێشتنمان ده‌کات تا له ناخه‌وه هه‌ست به ئارامی و بێ خه‌وشی ده‌ریاکه بکه‌ین .ئه‌ویش له سۆنگه‌ی پیته‌کانی ر-ن- ب-ی-ش-ا-که به‌رده‌وام به چه‌شنێکی رێک و پێک دووپات ده‌بنه‌وه و له هاونشینی یه‌کتردا نه‌وایه‌کی ئارام له چه‌شنی ئارامی ده‌ریاکه‌ی ئه‌و ده‌به‌خشن.ئه‌م پیتانه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی تایبه‌ت رۆحێکی گه‌وره تر و واتایه‌کی هه‌راو تر ده‌به‌خشن به سه‌ر جه‌می شێعره‌که.؛
له وێنه‌ی دووهه‌میشدا:؛
"
تۆده‌ریامی/به‌شه‌پۆلی له‌نجه و لارت/به تووڕه‌یی جاربه‌جارت"؛
دهریایهکمان بۆ وێنا ده‌کات،که ئه‌م ئارامی و نیانیه‌ی پێشووی نیه.له وێنه‌ی ئاکاری گراویه‌که‌ی وشه‌گه‌لی"تووڕه"،"شه‌پۆل"و دووپات بوونه‌وه‌ی ده‌نگی "ج"و"ر"لههاونشینی یه‌کتردا ،له وشه‌کانی –له‌نجه ولارت-جاربه‌جارت-داوا ده‌کات تۆ قووڵ تر هه‌ست به تووڕه بوونی ده‌ریایه‌کی ئارامی چه‌ن سات له‌وه پێش بکه‌یت.؛
له وێنا کردنی "تۆ ده‌شتی ئه‌و په‌ڕ نادیاری"ش دا "ئه‌و په‌ڕ"به زه‌ربێکی توند و درێژ که به هۆی ده‌ربڕینی به گوشاری ده‌نگی –پ- و له‌رینه‌وه‌ی زمان له سه‌ر ده‌نگی"ڕ"به درێژی هه‌یه‌تی،دووری و به‌رینی دهشتهکهمان روونتر بۆ ده‌نوێنێ،یانی هه‌وڵێتی ئه‌و جۆره‌ی وێنه‌که له مێشکی شاعیر دا گووراوه ،ئاواش له سه‌ر کاغه‌ز بنهخشێتهوه.؛
تا کۆتایی ئه‌م به‌شه ئه‌م ڕه‌وته ناسکه پارێزراوه.جوانکاری هونه‌ری شێعری چ له باری فیزیکی و چ له‌باری زاتی شێعریه‌وه تا راده‌یه‌کی به‌ر چاو له‌م به‌شه دا ده‌وری خۆیان گێڕاوه وه‌ک وشه ،وێنه ،ره‌مز، مۆسیقای ده‌ره‌کی و ناوه‌کی و...؛
خوێنه‌ر که ده‌گاته کۆتایی ئه‌م به‌شه ،ئۆخژنی خوێندنه‌وه‌ی شێعرێکی ته‌واو ی به به‌ردا ده‌کرێ وچێژی شێعرێکی سه‌ر به خۆی لێ وه‌ر ده‌گرێ.به‌ڵام کاتێ وشه‌ی "به‌ڵام ئه‌ی کێژ ئه‌ی چاو نه‌رم/...به دوای ئه‌م به‌شه دا قوت ده‌بێته‌وه،ئه‌مه ده‌رده‌خا شاحیر ده‌یه‌وێ شی کردنه‌وه‌یه‌کی مانتقی بخاته روو.ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دوا وشه‌ی ئه‌م به‌شه واتا "به‌ڵام" ده‌بێته ته‌نیا پردی پێوه‌ندی نێوان به‌شی-1-و -2- ی ئه‌م شێعره.هیچ خالێک یا ن که‌ره‌سته‌یه‌کی ده‌روونی تیا به‌دی ناکرێ پرۆسه‌ی به ئه‌نجام گه‌ییشتنی شێعره‌که بباته‌وه سه‌ر به‌شی -1- و لێکیان گرێ بدا.که ده‌چیته به‌شی دووهه‌مه‌وه خێرا هه‌ست به پانتایه‌کی جیاوازتر ده‌که‌ی که باڵی به سه‌ر هه‌موو پێکهاته رهگهزیهکانی شێعره‌که‌دا کێشاوه.له هه‌وه‌ڵ دیارده‌کانی ئه‌م پانتا جیاوازه ،وشه‌ی ره‌ق و تووڕه و گرانن که سه‌ر تا به خواری نیوه‌ی دووهه‌می گرتۆته به‌ر.ده‌سته واژه‌یه‌کی وه‌ک "ئه‌ی جه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی رق تیژ" ده‌م وده‌ست جێگای "رووح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش وه‌ک هه‌ناسه"ده‌گرێته‌وه و شێعڕهکه به‌ره‌و رئالیستێکی شۆڕشگێڕانه هه‌ڵداوێ و له ةێوان دوو دێڕ دا رووداوێکی زه‌قی زمانی روو ده‌دا و رسته‌ی خه‌نجه‌ری "خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی رق تیژ"به هه‌ڵگرتنی چه‌ند ده‌نگی وشک و گرانی وه‌ک"خ"،"ج"،"ڵه"."رق تیژ"،هه‌روه‌ها جۆری ده‌ربڕینی سه‌کته داری "رق، تیژ"به دوای یه‌کتر دا، رێتمێکی توند و حه‌ماسی ده‌دا به شێعره‌که و له که‌شا رۆمانتیکانهیهی هه‌وه‌ڵی هه‌ڵداوێرێ و هتد..؛
ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌که‌م پێکهاتبوو له رهوه وشه‌یه‌کی وه‌ک" ده‌ریا،ئارامی، روانین، شه‌پۆلی له‌نجه‌و لار ،رۆح سووک، خه‌ونی خۆش ،شین و...که هه‌مووی دارێژه‌ری پانتایه‌کی نیان و هێدی بوون و تژی بوو له داسهکنانێکی ده‌روونی و تێرامانێکی ورد و ته‌واو ئه‌ویندارانه ، له به شی دووهه‌م دا وشه‌کان به‌رجه‌سته و تووڕهترن .وه‌ک " رق، خه‌نجه‌ر ،تۆڵه،برین ،پۆڵا، تیژ،خوێن،چه‌کمه،ره‌ش،سوور...که له باری ئه‌ستوونیه‌وه ده‌نگی خۆدی وشه‌کان و له باری ئاسۆییه‌وه جۆری هاونشینبوونی ده‌نگه‌کان پێکه‌وه ، هه‌ڵچوونێکی حه‌ماسی درووست پێچه‌وانه‌ی ره‌وته‌که‌ی پێشوو به سه‌ر بابه‌ت و شێوه‌که دا زاڵ کردووه .ئه‌م گۆڕانه زه‌ق و له نه‌کاوه ، پێکهاته‌و یه‌کپارچه‌یی شێعره‌که‌ی تووشی ئاڵۆزیه‌کی نامۆ و قه‌یرانێکی ناخۆش کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی دوایی شێعری سواره خۆی بێت و به ده‌م یه‌که‌وه نووسیبێتی،خۆشی هه‌ستی به‌و که‌م و کووڕی و لێکترازانه کردووه،به جۆرێک که له به‌شی دووهه‌م دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستیه‌ک هه‌ست پێ بکرێ، به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م دوو دێڕه " نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه شه‌و /نا ئه‌ی ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و/به‌و زاره‌ی که له زه‌رده زیزه" هه‌وڵ ده‌دا ئه‌م –با ئه‌گه‌ر که‌م و کووڕیش نه‌ڵێین-جیاوازیه قه‌ره‌بوو کاته‌وه.؛
دیاره هه‌ندێک کزی کێش و واتا و رێزمانی تریش له‌م به‌شه دا هه‌ست پێ ده‌کرێ که ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا دووره له سه‌رنجی سواره‌ی "کچی به‌یان" و "خه‌وه به‌ردینه" به‌ڵام باس کردنیانم زۆر به پێویست نه‌زانی .؛
(نه‌تگوتبا لایه‌کی بیرم لای تۆیه
مه‌گری مه‌ڵێ ده‌زگیرانم ره‌نجه‌ڕۆیه
به ئارامی که شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه
مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گفت و گۆیه )
به کورتی و به کوردی
شێعری سواره وه‌ک چه‌پکێک ئاوازی ره‌سه‌ن و سۆزی پیرۆزی ده‌روونێکی کوردانه‌یه ،که له کێشه‌و خرۆشی ئه‌و چرکانه دا گووراون سه‌ر له به‌ری مرۆڤێکی کوردی ساز کردووه، بۆیه‌ش هه‌میشه وه‌ک راستیه‌ک به سه‌ر زارانه‌وه بوون و به‌ره و هه‌واری حه‌ز وتاسهکان شهپۆلانیهتی .شێعری سواره هه‌ر گه‌ش و زیندوو ده‌مێنێته‌وه .وه‌ک که‌له‌پوورێکی پرۆسه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووی له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.؛
به‌و پێوانه و تێڕوانینه ،ده‌بی بڵێم تۆ ده‌ریامی"له پێکهاته دا شێعرێکی لاوازه و هیچ وێناچێ سه‌ر له به‌ری ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌نجه سێحراوی و تایبه‌ته‌کانی سواره‌ی مامۆستا و یه‌کێک له لووتکه یاخیه‌کانی داهێنانی شێعری ئه‌مڕۆی کوردیمان بێت. ئه‌م شێعره یان دوو شێعره له دوو که‌سی لێک جیا و به هه‌ڵه یاخۆ به ئانقه‌ست و به پێی نیازێکی کاتی پێکه‌وه لکێندراون .یان ئه‌وه له دوو کاتی لێک جیا دا سواره نووسیوێتی و به هه‌ڵه یاخۆ دیسان...؛
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌که‌م واته له سه‌ره‌تاوه تا "به‌ڵام ئه‌ی کیژ.../له به‌شی دووهه‌م واته له وێوه تا کۆتایی هه‌ڵاوێرین،وه‌ک دوو شێعری سه‌ر به خۆ ،دیسان شوێنی تایبه‌ت و کارکردی خۆ ده‌پارێزێ و دیوه‌خانی شێعری کوردی خاوه‌نی دوو شێعری شیاو تر و به پێز تر ده‌بێ.؛
_____________________
ژێده‌ر:؛
.ئیلخانیزاده.خه‌وه به‌ردینه.ورمێ.ن.ب.سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی-چاپی یه‌که‌م-1372
2.ئه‌رفه‌ع.حه‌سه‌ن.کردها؛
3.گۆڤاری سروه ژ 62،مسته‌فا شه‌وقی.ئه‌حمه‌د شه‌ریفی
4.شێعره‌کانی "هاوار"
5.چه‌پکه شێعرێکی ئاواره‌ی "چاوه"