خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ئویلیانه‌ی چیرۆکی "گۆڕستان"ی ناسری وه‌حیدی
"ده‌نگ سه‌ر چاوه‌که‌ی خۆی بزر ده‌کا،
نووسه‌ر ئاوقای مه‌رگی خۆی ده‌بێ و
نووسین ده‌ست پێ ده‌کا"
رۆڵان بارت
*رامان سۆفی سوڵتانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ده‌نگ سه‌ر چاوه‌که‌ی خۆی بزر ده‌کا،
نووسه‌ر ئاوقای مه‌رگی خۆی ده‌بێ و
نووسین ده‌ست پێ ده‌کا"
رۆڵان بارت
*رامان سۆفی سوڵتانی
نووسه‌ر له‌م کورته چیرۆکه دا هه‌ڵوێستێکی ئینسانی خۆی تێکه‌ڵ به هونه‌ر و وشه ده‌کاته دژ به نه‌ریتێکی دێرینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی.ده‌یهه‌وێ سه‌ر له ژانێکی نه‌دیاری خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ڵداته‌وه، که په‌تاو یاوه‌که‌ی له کۆنه‌وه هه‌ر به ناو پێشه و ده‌ماریاندا دێ و ده‌چێ. له‌م چیرۆکه‌دا به ده‌ور گێڕانی دوو که‌سی سه‌ره‌کی چیرۆک ،یه‌که‌م ئه‌سمه‌ر – وه‌ک کارگێڕی چیرۆک – دووهه‌م " که‌ژاڵ "-پاڵه‌وانی یه‌که‌می چیرۆک-ده‌گه‌ینه ئامانجێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵ.
به سه‌رنج دان به‌و خاڵانه: چیرۆک هه‌مووی له شوێنێکی نه‌گۆڕدا به‌رێوه چووه
هه‌موو باسه‌کان بۆ گێڕانه‌وه‌ی یه‌ک رووداوی سه‌ره‌کی ته‌رخان کراون .
گۆڕانی کاته‌کانیش به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و ئه‌ستوونین و نابنه هه‌گه‌ری لێک هه‌ڵپچڕان و درێژ دادڕی رووداوه‌کان،ده‌کرێ بڵێین گۆڕستان شانۆنامه‌یه‌که له پێنج په‌رده‌دا:
په‌رده‌ی یه‌که‌م – که که‌ژاڵ کراسێکی ره‌شی ساده‌ی ده‌به‌ردایه.
په‌رده‌ی دووهه‌م – که‌ژاڵ کراسێکی ره‌شی گوڵ وردی زه‌ردی ده‌به‌ردایه
په‌رده‌ی سێهه‌م- که‌ژاڵ کراسێکی ره‌شی گوڵ وردی سه‌وزی ده‌به‌ردایه.
په‌رده‌ی چواره‌م - که‌ژاڵ کراسێکی ره‌شی گوڵ وردی سووری ده‌به‌ردایه
په‌رده‌ی پێنجه‌م – تابڵۆی کۆتایی و به‌شی هه‌ره گرنگی چیرۆکه‌که، ئه‌و شوێنه‌ی که ئاکام و پرسیاری لێ دێته به‌رهه‌م "دیمه‌نی گۆڕه‌که‌ی که‌ژاڵ" ه.
که هه‌ندێک ورد بوویه‌وه ،لایه‌نه تایبه‌تیه‌کانی چیرۆکه‌که‌ت هه‌ڵسه‌نگاند.دوو چیرۆک یان باشتر بڵێم دوو به‌سه‌رهات له دوو که‌سه‌وه دێته به‌رده‌م.
به‌سه‌ر هاتی یه‌که‌م ،به‌سه‌رهاتی که‌ژاڵه له سێ قۆناغدا:
ئـ :تازیه باری که‌ژاڵ و پێشنیار پێکردنی بۆ زه‌ماوه‌نی سه‌ر له نوێ .(له په‌رده‌ی یه‌که‌مدا)
ب :ئه‌ویندار بوونی نهێنیانه‌ی که‌ژاڵ هه‌نگاو به هه‌نگاو .باشتره بڵێم ئۆگر بوون به ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ژینێکی تازه‌و ژیاندنه‌وه‌ی خۆشیه‌کانی(له په‌رده‌ی 2 و 3 دا)
جـ :مردنی له ناکاوی که‌ژاڵ (له کۆتاییدا)
به‌سه‌رهاتی دووهه‌م:
به سه‌ر هاتی کاکی ئه‌سمه‌ر له دوو قۆناغدا:
ئـ :پێشنیار به که‌ژاڵ ده‌کا شووی پێ بکا(له په‌رده‌ی یه‌که‌مدا)
بـ :که‌ژاڵ پێشنیاره‌که‌ی وه‌رناگرێ ئه‌ویش له گه‌ڵ که‌سێکی تر زه‌ماوه‌ن ده‌کا.
• په‌رده‌ی یه‌که‌م:
چیرۆکه‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:"ئه‌سمه‌ر! ئه‌وه یان هیچ که‌س"
کێ پێی گوت؟ ئه‌سمه‌ر کێیه و "ئه‌و" کێیه که وا له‌سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر وا لێ ده‌کا بۆ سه‌رده‌رهێنان له‌م پرسه قۆڵ هه‌ڵماڵێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی به‌ر ده‌می و به سه‌ری دا تێ نه‌په‌ڕێ.
فه‌رمان –فێعل –ی "گه‌ڕامه‌وه " وا پێشان ده‌دا که بگێره‌وه پێشتر سه‌ر قاڵی ئیشێکی تر بووه و پاشان بۆ ته‌واو کردنی مه‌به‌سته‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست، که لای که‌ژاڵه .
که‌ژاڵ خۆی به سه‌ر گۆڕێکدا داوه.که‌ژاڵ ئازیه‌تبار و ره‌شپۆشه .ئه‌ویش دێ دڵی ده‌داته‌وه.به رێگای ئه‌م ئاخاڤتنانه‌دا هه‌ندێک راز! وه‌ک گرێ کوێره‌کانی سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که ده‌درکێندرێ.
که‌سایه‌تی که‌ژاڵمان بۆ وێنا ده‌کا :که‌ژاڵی هێشتا لاو ده‌سته خوشکی ئه‌سمه‌ره ،کاکی ئه‌سمه‌ر له هه‌نده‌رانه‌وه داده‌به‌زێته گۆڕه‌پانی گێڕانه‌وه‌که و کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی وه‌ک سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان له خاڵێک دا (گۆڕستان) به‌یه‌کیانه‌وه گرێ ده‌دات.داواکاری که‌ژاڵه.که‌ژاڵ مێرده‌که‌ی مردووه .داواکاریه‌که ره‌ت ده‌کاته‌وه چونکه ده‌یهه‌وێ وه‌فاداری ژیانی پێشووی و بیره‌وه‌ریه‌کانی بمێنێته‌وه.
تا ئێره ده‌ور گێڕه‌کانی ئه‌م شانۆیه ودارشتنی باری که‌سایه‌تیه‌کانیان له رێگه‌ی ئه‌م چه‌ن رسته پوخت و پاراوه‌دا له مێشکماندا وێنا ده‌کرێ.
• په‌رده‌ی دووهه‌م
به پێنج شه‌مۆی حه‌وتووی تر ده‌ست پێده‌کات.دیمه‌ن کۆپی کراوی دیمه‌نی حه‌وتووی پێشوو یان په‌رده‌ی یه‌که‌مه .که‌ژاڵ خۆی به‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لال داداوه،ده‌گری،به‌رگه‌که‌ی هه‌ر ره‌شه ،دیسان ئه‌سمه‌ر له شوێنی مه‌به‌سته.ته‌نیا جیاوازیه‌کی که هه‌یه گوڵێکی وردی زه‌رده له ئه‌نگو‌سته چاوی کراسه‌که‌ی که‌ژاڵدا خۆی ده‌نوێنێ. و دابه‌زینی راده‌ی خه‌ون دیتنه‌کانی به جه‌لاله‌وه له حه‌وته‌وه هاتۆ ته سێ جار .ئه‌م ره‌مزانه زمانی ئاخاڤتنی چیرۆکه‌که‌ن که هه‌واڵی دامرکان وداسه‌کنانی دڵی که‌ژاڵ و رێژه‌ی له‌بیر چوونه‌وه‌ی ده‌وری جه‌لال راده‌گه‌یه‌نێ.
"ره‌نگ"،ئامرازێکه که نووسه‌ر زۆر به وریاییه‌وه بۆ سمڕاندنی ره‌مزه‌کان یاری پێده‌کا و پێی ده‌دوێ.له‌م په‌رده‌یه‌دا ره‌نگی زه‌رد سه‌ر هه‌ڵده‌دا.گوورانی ئه‌م ره‌نگه هه‌ست و نه‌ستی که‌ژاڵ له ئاست داسه‌کنانی دڵ و کاڵبوونه‌وه‌ی حوزووری جه‌لال، له خه‌یاڵی که‌ژاڵدا ده‌گێڕێته‌وه.ده‌روونناسی ره‌نگه‌کان له لای وێنه کێش وه‌ک ده‌رکه‌وتنی ترووسکه‌ی هیوا و سه‌رهه‌ڵدانی جۆره جمینێک له زه‌ینیه‌تی مرۆڤدا لێک ده‌درێته‌وه .به‌و پێیه ئه‌مه گوورانی هومێدێکه له شه‌وه‌زه‌نگی سه‌راپا بێ هیوای که‌ژاڵدا وله گه‌ڵ ئه‌مه‌دا حزووری ئه‌سمه‌ر ده‌یبه‌ستێته‌وه به پێشنیاره‌که‌ی کاکیه‌وه.
• په‌رده‌ی سێهه‌م
به پێنج شه‌مۆی حه‌وتوویه‌کی تر ده‌ست پێده‌کاته‌وه.دیمه‌ن ! کۆپی کراوی دیمه‌نی حه‌وتووی یه‌که‌م و دووهه‌مه.که‌ژاڵ خۆی به‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لال داداوه،ده‌گری،به‌رگه‌که‌ی هه‌ر ره‌شه، دیسان ئه‌سمه‌ر له شوێنی مه‌به‌سته.رواڵه‌تی دیمه‌نه‌کان نه‌گۆڕاون ته‌نیا گۆڵه زه‌رد و ورده‌کان جێی خۆیان داوه به گوڵێکی "سه‌وز"ی "ورد". له‌م حه‌توویه‌دا یه‌ک جار خه‌ون به جه‌لاله‌وه ده‌بینێ."خه‌ون "وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه بۆ پێوه‌ندی رۆحی نێوان جه‌لال و که‌ژاڵ.که‌ژاڵ تا دێ زیاتر فه‌رامۆشی دێ .ره‌نگی "سه‌وز" باس له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئارامی و هێوریه‌کی ده‌روونی ده‌کا که له سرووشتی ده‌روونی که‌ژاڵدا وێنا ده‌کرێ.ره‌نگه دڵه‌ڕاوکێی دوو حه‌وته‌ی پێشوو رێشاژوێی کردبێ و که‌ژاڵ به‌ره‌و ژیانێکی تر و وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی خۆشیه بزرکراوه‌کانی پاڵ پێوه‌نێ.
• په‌رده‌ی چواره‌م
به‌ڵام له‌م به‌شه(په‌رده)دا چیرۆک یان باشتر بڵێم ئه‌نجامی چیرۆک به چه‌شنێک خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌کا. خۆی پێی وانیه ئه‌م چه‌ند رسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی درووست خوێندبێته‌وه.له‌شی بێ گیانی که‌سی یه‌که‌می چیڕۆک له به‌یانی هه‌ینیدا له سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لال هه‌ڵده‌گیرێته‌وه .له کاتێکدا گوڵێکی وردی سوور جێگای گوڵه زه‌رد و سه‌وزه‌که‌ی گرتۆته‌وه .ئه‌م مردنه وه‌ک کۆتایی چیرۆک هه‌ر چه‌ند ئه‌نجامێکی مانتقی نه‌بوو بۆ کردنه‌وه‌ی گرێی کۆتایی چیرۆک، به‌ڵام چونکه گێڕانه‌وه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای فۆڕمێکی تایبه‌ت و شێوازی چیرۆکی زۆر کورت داڕێژراوه ره‌مزه‌کان ده‌وری لێکدانه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌ی رووداوه‌کان ده‌گێڕن.
رووداوه به‌رچاوه‌کان ئه‌رکی خاپاندن و له‌رێگه ده‌رکردنی خوێنه‌ریان له ئه‌ستۆیه.ئه‌و"توخم"ه سه‌ره‌کیانه‌ی پێوه‌ندیه ناوه‌کیه‌کانی گێڕانه‌وه ده‌پارێزن و دال و مه‌دلووله‌کان به‌یه‌که‌وه گرێده‌ده‌نه‌وه "ره‌نگ"ه‌کانن . ره‌نگی سوور وه‌ک "نیشانه" ی پێگه‌ییشتنی چه‌مکێک ،باس له ترۆپکی ئه‌وینداریه‌ک ده‌کات له پانتایه‌کی تاریک و نه‌گونجاودا،(پانتای ره‌شی کراسه‌که‌ی که‌ژاڵ)بنچ داکوتانی هیوایه‌کی کامڵ که له ئه‌نجامی به ئاکام گه‌ییشتنێکدا دێته کایه‌وه.
به‌ڵام که‌ژاڵ دلی به کێ دابوو؟ئه‌مه درێژه‌ی ئه‌شقه‌که‌ی جه‌لال بوو که له پاش مه‌رگی له زێهنی خوێنه‌رانه‌ی که‌ژاڵدا ده‌نووسرایه‌وه و هه‌وڵی ئه‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی واتای تازه‌تر؟ ئه‌گه‌ر بێجگه له جه‌لال خۆشه‌ویستی که‌سێکی تر که‌ژاڵی راپێچ ده‌دا بۆ نیشتمانێکی تری خۆزیاکان ،ئه‌دی بۆ له به‌ره‌گه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌دا کۆتایی به‌و پرۆسه‌یه هێنا.؟ ئه‌گه‌ر عه‌زره‌تی کۆچی جه‌لال گیانی لێ ئه‌ستاندبێ خۆ هه‌موو نیشانه‌کان پێشانیان دا رۆژ له دای رۆژ خه‌ریکه فه‌رامۆشی و سوکنایی زیاتر به سه‌ر رۆحی که‌ژاڵدا ده‌کشێ.ئه‌دی چۆنه بۆ هه‌میشه سه‌ری نایه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لال و ..؟....؟.....؟...
هه‌مووی ئه‌م پرسیارانه له "په‌رده‌ی پێنجه‌م"دا به هه‌ندێک گومانه‌وه له لای خوێنه‌ر وڵام ده‌درێنه‌وه.
بگێڕه‌وه‌ی چیرۆک ده‌ڵێ :ده‌گه‌ڵ کاکم و براژنم چووینه گۆڕستان.ئه‌مه له کاتێکدایه که گڵکۆی که‌ژاڵ له‌ته‌نیشت گڵکۆی جه‌لاله‌وه ده‌بینن.
"کاک "دیاره برای ئه‌سمه‌ره.به‌ڵام "براژن" که‌سایه‌تیه‌کی له ناکاوه که تازه پێی ده‌نێته گۆڕه‌پانی چیرۆکه‌که‌وه.کاکی ئه‌سمه‌ر به‌ر له مردنی که‌ژاڵ ژن دێنێ.کاکی ئه‌سمه‌ر له یه‌که‌م دێڕی چیرۆکه‌که‌دا گوتبووی :"ئه‌سمه‌ر ئه‌وه یان هیچ که‌س".
"ئه‌و" واتا که‌ژاڵیش سوێند خۆری جه‌لال ده‌بێ و ناتوانێ به پێچه‌وانه‌ی ویستی دڵی خۆی بجووڵێته‌وه.کاکی ئه‌سمه‌ریش وه‌ک مافی خۆی ناچار که‌سێکی تر ده‌کاته هاوژینی خۆی.
به‌م جۆره ناسۆری که‌ژاڵ دێته‌وه سوێ.جارێکی تر هه‌ره‌سی ناهومێدی به‌ره‌و سنگی گڵکۆی دڵداره‌که‌ی پێشووی راپێچی ده‌داته‌وه و بۆ هه‌میشه له جه‌غزی لێکدانه‌وه‌کانی واتایی جه‌لالدا ده‌مێنێته‌وه.
"ئه‌م مرۆڤه له چوار حه‌وتوو زیاتر نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری ده‌ردی مێرده‌که‌ی بێ و ..."
ئه‌م رسته‌یه وه‌ک به‌رزترین راگه‌یه‌نی په‌یامی چیرۆکه‌که به شێوه‌یه‌کی ته‌نزاوی کۆتایی به ئه‌م چیرۆکه دێنێ. ره‌مزه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مه تێ‌گه‌ییشتنێکه له خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ر سه‌ره‌کی و ره‌شاییانه دا هاتۆته به‌رهه‌م.که‌سێک گوڵه ورده‌کانی پانتای کراسه‌که‌ی که‌ژاڵی نه‌خوێندبێته‌وه ده‌ڵێ :که‌ژاڵ نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری ده‌ردی له‌ده‌ست چوونی مێرده‌که‌ی بێ".
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ک ره‌هه‌ندی نیشانه‌کانیش ده‌ڵێن که‌ژال له مه‌راقی مه‌رگی ئازیزه‌که‌ی دا نه‌مرد به‌لکوو ناهومێدیه‌ک که له ئه‌نجامی ژن هێنانی کاکی ئه‌سمه‌ردا هه‌ره‌سی هێنابوو که‌ژاڵی به‌ره‌و ئه‌م مه‌رگه‌ساته بردبوو.ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ده‌ڵێ که‌ژاڵ ئازایه‌تی هه‌ڵوێستێکی گونجاوی نه‌بوو تا بتوانێ رکه‌ی نه‌ریته داسه‌پاوه‌کان ببه‌زێنێ و خۆی ده‌رباز بکات .
جه‌لال- چیرۆکێکه پاش کۆتایی پێ هاتنی ،جارێکی تر که‌ژاڵ ده‌یخوێنێته‌وه .که‌ژاڵ به‌رده‌وامی زایینه‌وه‌ی واتا و "به‌سه‌رهات"ه خوێنه‌رێکی تر ده‌یخوێنێته‌وه.به‌ڵام که‌ژاڵ ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی واتاکانی جه‌لال ده‌رباز بوایه ،وه‌ک ده‌قێکی ناشیاو بۆ خوێندنه‌وه دووباره نه‌ده‌مرده‌وه به‌ڵکوو دیسان له به‌ستێنێکی تردا واتای تازه‌تری به‌دی ده‌هێناوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له سه‌ر چیرۆکی گۆڕستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1374 که هه‌ر ئه‌وکات له ژماره 121 ی گۆڤاری سروه‌دا بڵاو بۆوه. له هه‌ندێک جێگادا ده‌سکاری چه‌ند رسته‌یه‌کم کردووه و هه‌ندێک رسته‌ی زیادیم لێ سڕیوه‌ته‌وه. ناوه‌که‌شیم له هه‌ڵسه‌نهاندنێک له سه‌ر چیرۆکی "گۆڕستان" کرد به " خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ئویلیانه‌یچیرۆکی "گۆڕستان"ی ناسری وه‌حیدی" .
بژی. تایبه‌تی
پاسخحذفخهونباز
سڵاو . زور سپاس برای به ریز منیش له سه ر ئیزنوو لینكو ده كه م. خوێندنه وه كه شتان زور باش بوو.
پاسخحذفسڵاو کاکه گاین منیس بیری ئێوه‌م کردووه
پاسخحذفسوپاس بۆ سه‌ردانه‌که‌ت
جه‌مال نه‌جاری
شه‌ونووس
پاسخحذفسڵاو ماندوو نه‌بی
له دوو وێبلاگی باره‌سێو و ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌من کامیان لینک بکه‌ین؟
کاکه جارێ هیچیان.خه‌ریکم توێژێکی جوانی بۆ په‌یدا ده‌که‌م ره‌نگه ناوه‌که‌شی بگۆڕدرێ
پاسخحذفزۆر سپاس بۆ دڵسۆزیتان
bo yazday gulani be guli pr la chawarwani , ham
پاسخحذفسلام...و ممنون از حضور و لطفتون...
پاسخحذفمتاسفانه نمی توانم مطالبتان را بخوانم...کاش کمی از این زبان می دانستم...
بهرحال خوشحالم که آمدید.
موفق باشید...