۲۹.۱.۸۹

ده‌ق و ره‌خنه‌

گۆڕستان

ناسر وه‌حیدی


پێی گوتم :ئه‌سمه‌ر!ئه‌وه‌ یان هیچ که‌س!
گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ لای گۆڕه‌که‌ی باوکم.له‌ ته‌نیشت گۆڕه‌که‌ که‌ژاڵم دیت.کراسێکی ڕه‌شی ساده‌ی له‌ به‌ر دابوو،خۆی دابوو به‌ سه‌ر گۆڕێکدا و بالۆره‌ی ده‌گووت و خۆی ده‌لاوانه‌وه‌.ده‌نک ده‌نک فرمێسک به‌ چاوه‌ کاڵه‌که‌یدا ده‌هاته‌ خوار.خه‌م و په‌ژاره‌ له‌ دیمه‌نی ده‌چۆڕاوه‌.به‌ ئه‌سپایی ده‌ستم نا سه‌ر شانی و له‌ گۆڕه‌که‌ دوورم خسته‌وه‌. به‌ره‌و ماڵ که‌وتینه‌ ڕێ.له‌و ماوه‌یه‌دا دڵخۆشیم ده‌داوه‌.پێم گوت:تۆ هه‌وه‌ڵی ته‌مه‌نته‌ جوان و جه‌حێڵی زۆر که‌ست پێ ڕازی ده‌بێ.ئێستا ده‌سته‌ خوشکه‌کانمان مێردیان نه‌کردوه‌.کاکم دوای ئه‌و ماوه‌ دوور و درێژه‌ که‌ له‌ هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا ئافره‌تێک که‌ لێی پرسیوه‌ تۆ بووی.که‌ژاڵ ده‌زانم ئاخره‌که‌ی شوو ده‌که‌یه‌وه‌.خۆ شوکور منداڵیشت نیه‌.

که‌ژاڵ به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ وڵامی دامه‌وه‌ ئێستا جلکی تازیه‌تیم له‌ به‌ر دانه‌که‌ندووه‌. حه‌وتوویه‌ک له‌ مه‌رگی جه‌لال تێنه‌په‌ڕیوه‌.دیسانه‌کانێ من سوێندم بۆ خواردبوو له‌ دوای ئه‌و مه‌گه‌ گۆڕ له‌ ئامێزم گرێ.تکات لێ ده‌که‌م ئیتر له‌م باره‌وه‌ چیتر مه‌دوێ. من شه‌و و رۆژ له‌ فیکر و خه‌یاڵی جه‌لال دام. هه‌موو شه‌وێ خه‌وی پێوه‌ ده‌بینم. ناتوانم ته‌نیا ساتێک بیری ئه‌و له‌ خۆم دوور که‌مه‌وه‌.

له‌ پێنج شه‌مۆی حه‌وتوویه‌کی تردا که‌ژاڵم دیت خۆی دابوو به‌ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لالدا ده‌گریا،کرسێکی ره‌شی گوڵ وردی زه‌ردی له‌ به‌ر دابوو.ده‌ستم خسته‌ سه‌ر شانی و له‌ گۆڕه‌که‌ دوورم خسته‌وه‌،به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاینه‌وه‌.به‌ر له‌ هه‌موو شتێک که‌ژاڵ گوتی:له‌ بابه‌ته‌که‌ی حه‌وتووی رابردوو نه‌دوێم.مێشکم چیتر ناتوانێ له‌وه‌ زیاتر هه‌ڵ بگرێ. له‌م حه‌وتوه‌ دا ته‌نیا سێ شه‌و خه‌وم به‌جه‌لاله‌وه‌ دیوه‌.

له‌ پێنج شه‌مۆیه‌کی تردا که‌ژاڵم دیت خۆی دابوو به‌ سه‌ر گۆڕکه‌ی جه‌لالدا ده‌گریا. کراسێکی ره‌شی گوڵ وردی سه‌وزی له‌ به‌ردابوو.ده‌ستم خسته‌ سه‌ر شانی و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاینه‌وه‌. که‌ژاڵ گوتی:له‌و حه‌وتوویه‌دا ته‌نیا دوێ شه‌و خه‌ونی به‌ جه‌لاله‌وه‌ دیوه‌.
له‌ به‌یانی جومعه‌ی حه‌وتوویه‌کی تردا که‌ژاڵیان به‌ مردوویی له‌ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی جه‌لال هه‌ڵگرتبۆوه‌.کراسێکی ره‌شی گوڵوردی سووری له‌ به‌ردابوو،فرمێسکی چاوی گۆڕه‌که‌ی ته‌ڕ کردبوو.
له‌ پێنج شه‌مۆی حه‌وتوویه‌کی تردامن و کاکم و براژنم له‌ ته‌نیشت گۆڕه‌که‌ی باوکم و جه‌لال گۆڕێکی تازه‌مان بینی.له‌ سه‌ر کێله‌که‌ی نووسرابوو :"ئه‌م مه‌ۆڤه‌ به‌ وه‌فایه‌ له‌ چوار حه‌وتوو زیاتر نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری ده‌ردی دووری مێرده‌که‌ی بێ،به‌ سه‌ر گۆڕی مێرده‌که‌یه‌وه‌ گیانی ده‌رچوو!!
جۆزردانی 74
-------------------------------------------------------------

هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م چیرۆکه‌ له‌ پۆستی دواتر دا پێشکه‌ش ده‌کرێ

۵ نظر:

  1. كاك ره‌سووڵ سڵاو، به‌ بۆچوونه‌كه‌تا دیاره‌ پێشتر لێره‌ و له‌وێ سه‌ردانت كردووم. زۆر سپاس.
    ئه‌م چیرۆكه‌ی كاك ناسر بردمیه‌وه‌ بۆ قه‌برانه‌كه‌ی نێوان حه‌مامیان و میراوه‌. باپیرم له‌وێ نیژراوه‌. به‌ڵام نازانم بۆ تا ئێستا شین نه‌بۆته‌وه‌! لێره‌ هه‌شتێك بنێژرێ دوای ماوه‌یك شین ده‌بێ، نازانم بۆچی له‌وێ باپیرم هێشتا شین نه‌بووه‌؟!
    سه‌یره‌ كه‌ژاڵ هه‌موو حه‌وتوویه‌ك كراسه‌كه‌ی گۆڕیوه‌، جارێك گوڵ وردی زه‌رد جارێ سه‌وز!
    كه‌ژاڵ بۆ كراسه‌ ره‌شه‌ ساده‌كه‌ی له‌به‌ر ناكات؟!
    كه‌ژاڵ له‌قووڵایی ناخی دا هێشتا حه‌زی له‌ ره‌نگه‌!
    كه‌ژاڵ جار له‌گه‌ڵ جار كه‌متر خه‌ون به‌ جه‌لاله‌وه‌ ده‌بینێ.
    كه‌ژاڵ ئه‌گه‌ر تا حه‌فته‌ی پێنجه‌م راوه‌ستابایه‌ ئه‌م تاقه‌ جاره‌شی خه‌ون به‌ جه‌لاله‌وه‌ نه‌ده‌بینی!
    كه‌ژاڵ له‌ قووڵایی ناخی دا ده‌زانێ له‌بیر چوونه‌وه‌ سرووشتی سرووشته‌.
    كه‌ژاڵ له‌ سرووشتی سرووشت ترسا!
    كه‌ژاڵ خۆی سڕییه‌وه‌!
    كه‌ژاڵ پاڵه‌وانه‌ یان ترسه‌نۆك؟

    پاسخحذف
  2. کاکه‌ ئه‌مه‌ ته‌ئویله‌ ئیتر له‌ واقعیشدا زۆر ترسنۆک هه‌بوون مێژوو به‌ قاره‌مانی ته‌ئویل کردووه‌.به‌ڵآم تۆ خۆت خوێندنه‌وه‌که‌ت جوان بوو ئه‌مو خۆی لێکدانه‌وه‌یه‌که‌ ،دیاره‌ ده‌توانێ جۆرێکی تریش بێ.به‌ڵام نه‌مزانی ئه‌دی ئه‌م شین بوونه‌وه‌یه‌ له‌ کوێوه‌ هاتبوو.

    پاسخحذف
  3. ئه‌ م کامێنته‌ سه‌ره‌وه‌ هی فه‌ره‌یدوون نیه‌ هی خۆم بوو به‌ر پرسی وێبلاگه‌که‌.هه‌ڵه‌یه‌ک بوو نازانم بۆ ئه‌و ناوه‌هات‌

    پاسخحذف
  4. سلاو هاوريي خوشه ويست زور سپاس له وه ي به سه رت كردينه وه . ماليكي جوان و به نرخت هه يه.سه ركه وتوو بي لينكت ده كه م
    هه ر بژيت

    پاسخحذف
  5. به‌قه‌ولی هاوڕێیان، له‌ "باشووری وڵات"، به‌ چاندن ده‌ڵێن" ناشتن".
    دارا دوو داری دی.
    دارا دارێكی ناشت.

    پاسخحذف

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا