یادداشـتێک له په‌راوێزی نووسینێکی کورتی کاکه سووری له وێبلاگی تاریک و روون‌دا چه‌ند راگۆڕینه‌وه‌ی دژ به یه‌ک و هاوته‌ریبی یه‌کی لێکه‌وته‌وه .بۆ خۆ بواردن له دووپات بوونه‌وه‌یان چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی باسه‌که ده‌به‌مه‌وه بۆ سه‌رچاوه که‌ی خۆی یانی وێبلاگی تاریک و روون.هه‌رئه‌وه‌نده تێبینیه به پێویست ده‌زانم .وێبلاگی تاریک و روون براوانی خه‌ڵاتی نۆبێل به سه‌ر دوو تاقمی "که‌ڵه نووسه‌ر " و "جووجه نووسه‌ر "دا دابه‌ش ده‌کا و دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی نۆبێلی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌کی شیاو ئاوڕ له که‌ڵه‌نووسه‌رێکی وه‌ک ماریۆ بارگاس یوسا ده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌رچی خودی " مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی" مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی باسه‌که نه‌بوو به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو بوو به هه‌وێنی هاتنه گۆڕی کۆمه‌ڵێک ڕای جیاواز،ئه‌مه‌ش لێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد : بۆ ئه‌وه‌ی روون کردنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر بۆچوونه‌که‌ی خۆم به ده‌سته‌وه بده‌م فاکتێکم له وت و وێژێکی ده‌وڵه‌ت ئابادی هێناوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "ره‌نگه هه‌مووی ئه‌وانه‌ی براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته ن، سه‌رگوڵی نووسه‌رانی سه‌رده‌می خۆیان نه‌بووبن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕین و خاوه‌ن کاریگه‌رییه‌تی ئه‌م نووسه‌رانه ،له دیاری کردنی چاره‌نووسی خه‌ڵاته‌که‌دا مه‌رجی یه‌که‌م بوون ئه‌گه‌ر چی به پێی ماهیه‌تی کاری نۆبێلی ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵێ هۆکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زێدی نووسه‌ره‌که‌ش ده‌وریان گێڕاوه" .هه‌ر ئه‌م فاکته له وته‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی، وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا به شێوه‌یه‌کی نائانقهستانه باسه‌که‌ی کرد به کێشه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی و خه‌ڵاتی نۆبێل.بۆ ئه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌کان زیاتر بکه‌ونه سه‌ر یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ید قادر هیدایه‌تی"م( چیرۆک له نێوان گه‌شه کردن و دابڕان‌دا-له گه‌ڵ –په‌راوێزێک بۆ باسی ده‌وڵه‌ت ئابادی و نۆبێل ) –له وێبلاگی "خه‌ونباز" ه‌وه گوازته‌وه بۆ ئێره
ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی
------------------------------------------------------------------------------------------
چیرۆک له نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‌دا
له‌گه‌ڵ
په‌ڕاوێزێک بۆ باسی دهوڵهتئابادی و نۆبێل!
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
گووران (ته‌کامول) یه‌کێک له تیۆرییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرنه؛ عهقڵباوهڕهکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و پۆزێتڤیستهکان و به گشتی زۆربه‌ی مۆدێرنیسته‌کان، پێشکه‌وتن و هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پێی گووران و گه‌شه‌کردن شی ده‌که‌نه‌وه. به گوێره‌ی تیۆریی ته‌کامول و گووران، هه‌موو گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کان له گه‌شه و پێشکه‌وتن دان. تهکامولباوهڕهکان پێیانوایه که هه‌موو رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان، پێشینه و مێژووی خۆیان
هه‌یه و به گه‌وره و چکۆله‌وه، شوێنپێیان له رابردووی خۆیاندا هه‌ڵده‌گیرێ و هه‌موو رووداوه‌کان پنجیان له رابردودا داکوتاوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تیۆریی ته‌کامول و گووران، تیۆریی زاڵ و زۆرینه بووه، که‌مینه‌یه‌ک هه‌بووه که جۆرێکی دیکه‌ی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کان خوێندۆته‌وه و ته‌فسیرێکی دیکه‌ی بۆ گۆڕانکاری و رووداوه‌کان خستۆته روو. ئه‌مان له به‌رانبه‌ر تهکامولباوهڕهکاندا باوه‌ڕیان به دابڕان(گسست)هه‌یه. رۆمانتیسته‌کان و دوایی نیچه و دواتریش بێنیامین و فۆکۆ، پێیانوایه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی پێشبینینه‌کراوه و زۆرێک له گۆڕانکارییه‌کان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌یان له رابردوودا هه‌بێ، کوت-و-پڕ و رادیکاڵانه و بروسکه‌ئاسا روو ده‌ده‌ن. یانی زۆر ئاسایییه که به‌بێ هیچ پێشزهمینه و رابردوویه‌ک، به‌رهه‌مێک بنووسرێ، یان شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، یان گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره، روو بدا. تیۆریی دابڕان له لایه‌که‌وه کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاکده‌نگی و زاڵی تهکامولباوهڕیی هێنا و نیشانی دا ده‌کرێ دیارده و رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، جۆرێکی دیکه‌ش بخوێندرێنه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی پێیوایه گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر هێڵێكی راستدا تێناپه‌ڕن و هه‌وراز و نشێوی زۆریان له پێشه، نکووڵی له پێشکه‌وتن ناکا.چیرۆک له نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‌دا
له‌گه‌ڵ
په‌ڕاوێزێک بۆ باسی دهوڵهتئابادی و نۆبێل!
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
گووران (ته‌کامول) یه‌کێک له تیۆرییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرنه؛ عهقڵباوهڕهکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و پۆزێتڤیستهکان و به گشتی زۆربه‌ی مۆدێرنیسته‌کان، پێشکه‌وتن و هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پێی گووران و گه‌شه‌کردن شی ده‌که‌نه‌وه. به گوێره‌ی تیۆریی ته‌کامول و گووران، هه‌موو گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کان له گه‌شه و پێشکه‌وتن دان. تهکامولباوهڕهکان پێیانوایه که هه‌موو رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان، پێشینه و مێژووی خۆیان
میلانکۆندرا له کتێبی 'هونه‌ری رۆمان'دا، ده‌ڵێ: "روحی رۆمان، روحی درێژه پێدان(ته‌داوم)ـه، هه‌ر به‌رهه‌مێک وڵامێکه بۆ به‌رهه‌می پێشخۆی." ئاشکرا ئه‌م وته‌یه، یانی رۆمان تاکوو هاتووه، به‌ره‌به‌ره گه‌شه‌ی کردووه و کوت-و-پڕ به‌دی نه‌هاتووه. به بڕوای کۆندرا تێمێکی وه‌ک (ئاغا و نۆکه‌ر)، به شێوه‌یه‌کی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له دوای 'دۆن‌کیشۆت' و 'تریسترامشهندی' و'ژاکی قه‌زاوقه‌ده‌ری و ئاغاکه‌ی'یـهوه، دوو سێ سه‌ده‌ی بڕیوه و زۆر قۆناغی جۆراوجۆری تێپه‌ڕاندووه، هه‌تاکوو گه‌یشتۆته یوولیسزی جۆیس. دیاره ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه، ته‌نیا قامکی له‌سه‌ر تێم و ناوه‌رۆک دانه‌ناوه، وه‌ختێک ده‌ڵێ "رۆمان به‌رهه‌می ئوروپایه. (که‌شف)ـه‌کانی هه‌رچه‌ند له زمانی جۆراوجۆردا بینرابێتنهوه، هی هه‌مووی ئوروپایه"، یانی ده‌یهه‌وێ له سه‌ر بنه‌مای تیۆری ته‌کامول و گووران، مێژووی رۆمان بخوێنێته‌وه، که سه‌ر به سه‌رده‌می عهقڵباوهڕییه. به بڕوای من، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی دابڕان له هێندێک شوێندا، تیۆریی ته‌کامول و گه‌شه کردن به ته‌نیا ناتوانێ مێژووی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، شی بکاته‌وه و بیانخوێنێته‌وه. یانی له زۆر جێگادا، ناتوانێ پاساوی راست و دروست بۆ رووداو و دیارده‌کان بخاته روو. بۆ وێنه بۆ خوێندنه‌وه و شی کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می وه‌کوو دۆن‌کیشۆت و تریسترامشهندی و یوولیسز و... تیۆری تهکامولباوهڕی ناتوانێ وڵامده‌ره‌وه بێ. پێش دۆن‌کیشۆت، فۆرمێک به نێوی رۆمان به‌و شێوه مۆدێرنه نه‌بوو، تاکوو دۆن‌کیشۆت وڵامی ئه‌و فۆرمه بێ! دۆن‌کیشۆت گؤڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له فۆرمی گێڕانه‌وه‌دا به‌دی هێنا و خاڵێکی وه‌رسوڕانی گه‌وره بوو. ته‌نانه‌ت له باری تێم و ناوه‌رۆکیشه‌وه وه‌ها گاڵته‌ی به که‌سایه‌تی نێو رۆمانس و چیرۆکه پاڵه‌وانییه‌کانی پێش خۆی کرد که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی سوننه‌تێکی سه‌قامگرتووی سه‌دانساڵه هێنا. که‌وابوو دۆن‌کیشۆت له مێژووی ئه‌ده‌بیات و به تایبه‌ت له مێژووی گێڕانه‌وه‌دا، دابڕانێکی ته‌واو بوو. یان ئه‌گه‌ر به پێی گه‌شه‌کردن و هه‌نگاو بڕینی قۆناغه‌کانی رۆمانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوایه، نه‌ده‌بوو له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا تریسترامشهندی بنووسرایه؛ ده‌بوو له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیستدا به‌دی بهاتبایه و سه‌ره‌تای رۆمانی پۆستمۆدێرنیستی بوایه! تریسترامشهندی، یوولیسز، گه‌ڕان به‌دووی زه‌مانی له ده‌ست چوودا، وڵامی کامه به‌رهه‌می پێش له خۆیان بوون؟
له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا که به‌جۆرێک دابڕانیان به‌دی هێناوه و مێژوویه‌کیان وهرسووراندووه و رێبازێکی تایبه‌تیان داهێناوه، تاقمێکی دیکه هه‌ن که هه‌ست ده‌کرێ هه‌نگاوه‌کانیان یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵێنابێته‌وه و کوت-و-پڕ به‌دی نه‌هاتوون. بۆ وێنه رێئالیسمێکی تایبه‌ت که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له بریتانیا سه‌ری هه‌ڵدا، ته‌نیا ده‌کرێ به تیۆریی گه‌شه‌کردن و گووران پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆماننووسانێکی وه‌ک دێفۆ، ریچاردسۆن و فێڵدینگ به شێوه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌خۆ و هێواش، یه‌ک له دوای یه‌ک ته‌واوکه‌ری کاری یه‌کتر بوون. وه‌ک 'یان وات' له کتێبی 'سه‌رهه‌ڵدانی رۆمان'دا ئاماژه ده‌کا: "تام جۆنزی فیڵدینگ به جۆرێک درێژه‌ده‌ر و ته‌واوکه‌ری رێگای رابینسۆن کرۆزۆئێی دێفۆیه". ده‌کرێ شوێن پێی ئه‌و شێوازه هه‌ڵگرین و ئاسه‌واره‌کانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی بریتانیاش ببینین؛ بۆ وێنه که‌سێکی وه‌ک مارکتواین رۆمانی وه‌ک تامسایر و ههکێلبێریفینی له ژێر کارتێکه‌ریی و شوێندانانی ئه‌و ره‌وته‌دا نووسی؛ له سه‌ده‌ی بیستیشدا سه‌لینجێر ئه‌و شێوازه‌ی له رۆمانی ده‌شته‌وان(ناطوردشت)دا درێژه پێدا؛ چلپهنجا ساڵ دوای ده‌شته‌وانی سه‌لینجێر و سه‌ده‌یه‌کیش دوای به‌رهه‌مه‌کانی مارکتواین و چه‌ندین سه‌ده‌ش دوای به‌رهه‌مه‌کانی فیڵدینگ و دێفۆ، فیڵیپراس رۆمانی 'تووڕه‌یی' ده‌نووسێ، که به ئاشکرایی نوێكراوه‌ی هه‌مان تێم و ناوه‌رۆکه که چه‌ندین سه‌ده‌یه وه‌ڕێ که‌وتووه و به‌رده‌وام له گۆڕان و گووراندایه. یان له شێوازێکی چیرۆکنووسیدا که له تۆرگینێف و مووپاسانـهوه به چێخۆف و دواتر به هێمێنگوێی و له‌وه‌وه به که‌سانێکی وه‌ک سه‌لینجێر و کاروێر و جانچیووێر و بارتێلمی گه‌یشت، ره‌وتی گه‌شه کردنی شێوازێکی چیرۆک‌نووسی به روونی و ئاشکرایی له‌و ده‌ستبه‌ده‌ست کردن و درێژه‌دانی رێگا و رێبازه‌دا له لایه‌ن چه‌ندین که‌س و ته‌نانه‌ت چه‌ندین به‌ره‌دا ده‌بینرێ؛ وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌رکام له‌و نووسه‌رانه توانیویانه شێوازی خۆیان ببیننه‌وه، داههێنهرانه ئه‌و شاڕێ و رێبازه به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی تازه، گه‌وره‌تر بووه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ده‌کرێ له وه‌ها رێباز و رهوتگهلێکدا، ئه‌و ته‌واوکاری و گه‌شه‌کردنه به بێ ئه‌وه‌ی دابڕانێکی رادیکاڵانه تێیدا ڕووی دابێ، ببینرێ.
که‌وابوو ئێمه ده‌توانین دوو جۆری جیاوازی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، ده‌ستنیشان بکه‌ین. جۆرێک که زۆر رادیکالانه دابڕان و وه‌رسووڕان به‌دی دێنن و کۆتایی به سوننه‌تێکی تایبه‌ت دێنن؛ جۆرێکی دیکه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که له درێژه و به شوێنی رێباز و سوننه‌تێکی تایبه‌تدا به‌دی دێن. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به جۆرێک ده‌بنه هۆی دابڕان و کۆتایی به سوننه‌تێک دێنن و ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌کی تازه، ستراکتوورشکێن و تووڕه و به په‌له و بروسکه‌ئاسا و وێرانکه‌رن، توانایی باز دان و داهێنانی ده‌م-و-ده‌ستیان هه‌یه و له ئاکامدا به دژواری مل ده‌ده‌نه ژێر پۆلبه‌ندی ودهستهبهندی کردن. 'کونده کوێر'ی هیدایه‌ت نموونه‌یه‌که له‌و جۆره به‌رهه‌مانه‌ی که له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا هه‌ڵکه‌وته و تاقانه و ستراکتوورشکێنه.
جۆری دووهه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که له درێژه‌ی سوننه‌ت و شێوازێکی تایبه‌تدا ده‌نووسرێن، هێواش و له‌سه‌ره‌خۆن و له چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌تدا ده‌جووڵێنه‌وه و که‌متر وایه ستراکتوورهکان بشکێنن، هه‌نگاو به هه‌نگاو قۆناغه‌کان ده‌بڕن، خشتێک له‌سه‌ر خشتی پێشوو داده‌نێن و ئاوهدانکهرهوهن نه‌ک رووخێنه‌ر و وڵامده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی پێش خۆیانن و له ئاکامدا به ئاسانی ریزبه‌ندی و ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرێن. بۆ تاقمی دووهه‌م، ده‌توانین له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا چیرۆکه‌کانی به‌هرامی سادقی وه‌ک نموونه بێنینه‌وه که له درێژه و له نێو سوننه‌تی چیرۆکی چێخۆفیدا، له ئاڵ-و-گۆڕ کردن و کایه‌دایه. له هه‌ر دوو جۆره‌کاندا ده‌کرێ به‌رهه‌می زۆر سه‌رکه‌وتوو و به‌هێز و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رهه‌می کز و لاواز بخوڵقێ؛ یانی نووسین به یه‌کێک له‌م دوو جۆره، گارانتی به‌هێزیی و سه‌رکه‌وتوویی نیه.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیاتی ههرنهتهوهیهکیش هیچکام له‌و دوو تیۆرییه به ته‌نیا ناتوانن ده‌ربڕ و روونکه‌ره‌وه بن و هیچکامیان به ته‌نیا ناتوانن ببنه پێوانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنی به‌رهه‌مه‌کان و هیچیان به ته‌نیا ناتوانن ببنه پێوانه بۆ راده‌ی پێشکه‌وتوویی ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جیهانیی بێ و مه‌وداکان ببڕێ، پێویستی به هه‌ر دوو جۆره به‌رهه‌مه‌که هه‌یه...
له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا چیرۆکه‌کانی حهسهنیقزڵجی، جۆرێک دابڕان بوون له گێڕانه‌وه سه‌ره‌تایییه کوردییه‌کان. حهسهنیقزڵجی ئاشکرا و به شێوه‌یه‌کی ئامانجدار، له درێژه و له نێو ره‌وتی جیهانیی ئه‌ده‌بی کرێکاریدا چیرۆکه‌کانی به‌رهه‌م دێنا. به‌ڵام ئه‌و گێڕانه‌وه ئامانجداره بۆ گێرانه‌وه سه‌ره‌تایییه کوردییه‌کان- به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان-، خاڵێکی وهرسووران بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا چیرۆکی کوردی، یان زۆر سه‌ره‌تایی بوون و مه‌ودایه‌کی وایان له گه‌ڵ نه‌قڵ و نوکته و قسهیخۆش نه‌گرتبوو، یان به شێوه‌ی تاک-و-ته‌را، گێرانه‌وه کرابووه ئامرازێک بۆ ده‌ربڕینی نه‌خۆشی و ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگای لادێیی ئه‌و سه‌رده‌مه. له وه‌ها بار-و-دۆخێک‌دا کورته‌چیرۆکه‌کانی حهسهنیقزڵجی، که بیر و فکرێکی تایبه‌تیان له پشته‌وه بوو، هه‌روه‌ها به زانیاری له باره‌ی ئه‌ده‌بی کرێکارییه‌وه، ده‌نووسران؛ به‌جۆرێک دابڕانێک بوو. له نێو چیرۆکه‌کانی حهسهنیقزڵجیدا کورته‌چیرۆکی 'پێکه‌نینی گه‌دا' هه‌رچه‌ند له باری ناوه‌رۆکه‌وه هه‌ر له خزمه‌تی ئیدئۆلۆژییه‌کی تایبه‌تدا بوو، به‌ڵام له باری فۆرمه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی پێوه دیاره که بیهه‌وێ دابڕانێک بێ له چیرۆکه‌کانی خۆی. 'حهساروسهگهکانی باوکم'ی شێرزادحه‌سه‌ن له‌و به‌رهه‌مانه‌یه که ده‌کرێ بۆ چیرۆکی کوردی وه‌ک دابڕانێک چاوی لێ بکرێ. تاکوو پێش شێرزادحه‌سه‌ن هیچ نووسه‌رێکی کورد نه‌یتوانیبوو به‌و بوێری و زانیارییه‌وه بابه‌ته حه‌رامه‌کان بخاته چوارتوێی گێرانه‌وه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و بۆ هه‌وه‌ڵجار له باری ناوه‌رۆک و تا راده‌یه‌کیش له باری فۆرمه‌وه، توانی فۆرمی گێرانه‌وه‌ی ئێروتیکی له به‌ستێنی زمانی کوردی‌دا تاقی بکاته‌وه. به دوای ئه‌ودا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م نووسران که له هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ئیرۆتیکی و دهروونشیکارانهدا بوون. چیرۆک و رۆمانه‌کانی فهرهادپیرباڵ له درێژه‌ی سوننه‌تی ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێرندا نووسراون و زۆربه‌یان له نێو ئه‌و بازنه تایبه‌ته‌دا ده‌خوێندرێنه‌وه. له ده‌یه‌ی حه‌فتای کۆچیدا شێوازێکی چیرۆک‌نووسی له رۆژههڵاتیکوردستان سه‌رهه‌ڵده‌دا که له کورته‌چیرۆکی کوردی‌دا دابڕان و وه‌رسووڕانێک بوو و توانیی فۆرمێکی تایبه‌ت به‌دی بێنێ؛ کۆمه‌ڵێک چیرۆک نووسی لاو-به تایبه‌ت له بۆکان-، بۆ بره‌و دان به‌و ره‌وته هه‌وڵیان دا و شه‌پۆلێکی کاتیی نوێی رادیکاڵ و ئاوانگاردی چیرۆکنووسییان به‌دی هێنا. 'خۆر'ی ژوماره یه‌ک تا راده‌یه‌کی زۆر، نوێنه‌ر و نیشانده‌ری ئه‌و شه‌پۆله بوو. یه‌کدوو چیرۆکی محهمهدیرهمهزانی، ده‌توانین به سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی ئه‌و شێوازه دابنێین و باقی چیرۆکه‌کانی دیکه که له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا نووسران، له درێژه‌ی ئه‌و سوننه‌ته‌دا نووسراون...
وه‌ک ئاماژه کرا تیۆریی دابڕان، پێیوایه که تاقمێکی زۆر له رووداوه‌کان ده‌کرێ کوت-و-پڕ و بروسکه‌ئاسا بخووڵقێن؛ بیر و هزری مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بازی گه‌وره بدا و وه‌رسووڕان و گۆڕانکاریی گه‌وره له به‌ستێنی ئه‌ده‌بیات یان سیاسه‌ت یان زانست و... به‌دی بێنێ. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که بۆچی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و داگیرکه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت بورژوا و لیبرالـهکانیش، زۆرتر تهکامولباوهڕن و خۆشییان له‌چاره‌ی تیۆری دابڕان نایه! زۆرلهوانهیه وه‌رسووڕان و رووداوێکی کوت-و-پڕ، پێگه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه! به پێی تیۆریی گه‌شه‌کردن و گووران، ژێرچه‌پۆکه هه‌ر ژێر چه‌پۆکه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار؛ یانی به وته‌یه‌کی دیکه تیۆریی ته‌کامول و گووران به‌جۆرێک ده‌توانێ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌تایبه‌ت داگیرکه‌ره‌کان بکا. به‌ڵام دابڕانباوهڕهکان پێیانوایه که مرۆڤ ده‌توانێ باز بدا، ده‌م-و-ده‌ست بخولقێنێ، بروسکه‌ئاسا به‌دی بێنێ، مه‌وداکان و قۆناغه‌کان تێبپه‌ڕێنێ و شوێن و پێگه‌کان ژێر-و- ژوور بکا؛ بایه‌خ(ئه‌رزش)ـه کۆنه‌کان بسپێرێته پیشانگا و موزه‌کان و بایه‌خی نوێ دامه‌زرێنێ. ئه‌وه یانی پێشکه‌وتن له هیچ بوارێکی کۆمه‌ڵگادا هێڵیی نیه و ئه‌و بیرۆکه‌یه که پێیوایه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێویسته گه‌ز به گه‌ز وهه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو قۆناغه‌کان ببڕێ، لقێکه که به - راست یان هه‌ڵه‌یه- له تهکامولباوهڕی بۆته‌وه.
***
وتاری چیرۆک له نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‌دا پێشتر له سایتی روانه‌ی جاران(!)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه و لێره‌دا – به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شکوو بتوانێ یارمه‌تییه‌کی باسه‌که بدا- به که‌م و زیاد کردن و نووسینه‌وه‌یه‌کی نوێ- له‌گه‌ڵ په‌ڕاوێزێک بۆ باسی دهوڵهتئابادی و نۆبێل! بڵاو ده‌کرێته‌وه.
***
په‌راوێزێک بۆ باسی مه‌حموودی دهوڵهتئابادی و نۆبێل:
من قه‌ت بیرم بۆ ئه‌وه نه‌چووه که رۆژێک له رۆژان به‌ڕێز دهوڵهتئابادی خه‌ڵاتی نۆبێلی پێبدرێ. هه‌ر وه‌ک له‌و وتاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس کرا، هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی، یان له درێژه‌ی سوننه‌تێکی نووسیندایه، یان زۆر شۆڕشگێڕانه چوارچێوه و سنووره‌کان ده‌به‌زێنێ. ئێستا، پرسیار ئه‌وه‌یه که "کلیدر" و " جای خالی سلوچ" و "روزگار سپریشدهی مردم سالخورده" و چیرۆکه‌کانی به‌ڕێز مهحموودیدهوڵهتئابادی له‌گه‌ڵ کام تاقمه و ده‌که‌وێته لای کامیانه‌وه؟ هه‌موومان و له‌وانه‌یه بۆخۆشی، کۆک بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیچکام له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و، ئه‌و به‌رهه‌مه نین که وهرسووڕانیان له چیرۆک و رۆمانی فارسی -چبگا به چیرۆک و رۆمانی جیهانی!- به‌دی هێنابێ. ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که بزانین به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێز دهوڵهتئابادی له درێژه‌ی چ شێواز(ستایل/سبک)ـێکی چیرۆکنووسیدا نووسراون. ئاشکرایه که زۆربه‌ی نووسراوه‌کانی دهوڵهتئابادی له چوارچێوه‌ی شێوازێکی عهوامانهکردنی رۆمان و چیرۆکی ریالیستیدا نووسراون. بۆ شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه پێویسته که‌مێک له سه‌ر رێئالیسم له‌نگه‌ر بگرین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به پێی تیۆریی تهکامولباوهڕیی، چیرۆک و رۆمانی جیهانی دابه‌ش بکه‌ین سێ دار(شه‌جه‌ره!)ی گه‌وره‌ی چیرۆک(داستان، کورته‌چیرۆک و رۆمان)مان هه‌یه؛ که به (ته‌رتیب)ی زه‌مانی به‌رهه‌مه دامه‌زرێنه‌ر و شوێندانه‌ر و سه‌ره‌کییه‌کانیان ئه‌وانه‌ن:
داری یه‌که‌م: دۆن‌كیشۆت، تریسترامشهندی، ژاکی قه‌زاوقه‌ده‌ری وئاغاکهی، به‌رهه‌مه‌کانی گۆگۆل، تاقمێک له به‌رهه‌مه‌کانی کافکا، بۆرخێس، کالوینۆ، براتیگهن، بارتێلمی و پۆست مۆدێرنه‌کان...
داری دووهه‌م: دێفۆ، ریچاردسۆن، هێنری فیڵدینگ، باڵزاک، ستاندال، مووپاسان، 'شه‌ڕوئاشتی' تۆلستۆی، چارڵز دیکێنز، مارک تواین، تۆرگینێف، چێخۆف، شێروود ئه‌ندرسن، هێمینگوێی، سه‌لینجێر، جانچیوویڕ، کاروێر، فیڵپراس و...
داری سێهه‌م: فڵۆبێر، ئاناکارنینای تۆلستۆی، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی داستایووسکی، پرووست، جۆیس، فاکنێر، بێکێت، ویرجینیا ووڵف، کۆنراد، شه‌پۆله‌کانی رۆمانی نوێی فه‌ڕانسه، ئاوانگارده‌کان، رێئالیسمی جادوویی، ره‌وان(سیال)ی زه‌ین و...
هه‌ڵبه‌ت چۆنیه‌تی پێكهاتنی ئه‌و دار و شاڕێیانه و تایبه‌تمه‌ندیی و گۆاڕانکارییهکانیان پێویستی به لێدوان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه که هیوادارم له داهاتوودا له وتارێکدا شی بکرێنه‌وه.
ئێستا به‌و زانیارییه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و لقه‌ی به‌ڕێز دهوڵهتئابادی به ڕواڵه‌ت ده‌بێ ده‌ستی پێوه‌ی گرتبێ، ده‌بێ داری دووهه‌م بێ؛ یانی دار و شاڕێیه‌ک که زۆربه‌ی رێئالیستهکان خۆیان به‌وه‌وه هه‌ڵواسیوه. پرسیاری من ئه‌وه‌یه که شوێن و پێگه‌ی ئه‌و، له کوێی ئه‌و دارهدایه و سه‌ر به کام لقی رێئالیسمه؟! خۆ شێواز(سبک/ستایلی)ی دهوڵهتئابادی نه له چێخۆف و تۆرگینێف و هیمێنگوێی و سه‌لینجێر نزیکه و نه له مووپاسان و تۆلۆستۆی و مارک تواین و باڵزاک و ستاندال و فیڵدینگ و دێفۆ!!! هه‌ڵبه‌ت شایه‌د بپرسرێ که ئایا ئیمکانی هه‌بوونی رێگا و شه‌جه‌ره‌ی چوارهمێک نیه؟ به‌ڵێ ئیمکانی هه‌یه؛ بۆ نموونه نووسه‌رێکی وه‌کوو کۆندرا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له تێکه‌ڵکردنی شێوازی چه‌ندین نووسه‌ر و که‌ڵک وه‌رگرتن له بواره‌کانی دیکه، نووسیون؛ یان له تێکه‌ڵكردنی ئه‌ده‌بیاتی ته‌خه‌ییولی کۆن و نوێ و ئه‌زموونی ئیستوێنسێن و دیدێرۆ و ستێرن و سێروانتێس، چیرۆکی فانتێزی و زانستی و... به‌دی هاتوون، وه‌کوو 'خێوی ئاڵقه‌کان'ی ئار.ئار تاڵکین و... ئاشکرایه که به‌رهه‌مه‌کانی دهوڵهتئابادی له‌و چهشنانهش نین که له لقه سه‌ره‌کییه‌کانی شهجهرهکه لایان دابێ؛ ئه‌ی رێئالیسمی دهوڵهتئابادی ده‌بێ چی بێ که به زۆرییش ناتوانین له‌و شه‌جه‌ره‌نامه پڕ له لق و پۆپه‌دا جێگایه‌کی بۆ بکه‌ینه‌وه!! دهوڵهتئابادی له دوو سێ کورته‌چیرۆکی و له رۆمانی جێگای خاڵی سلووچدا نه‌بێ که هه‌وڵی داوه به‌ره‌و رێئالیسمێکی ره‌سه‌ن، هه‌نگاو هه‌ڵێنێته‌وه، له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یدا وه‌کوو کلیدر و... زۆرتر به‌ره‌و رێئالیسمێکی سووک و نزم چووه یان باشتره بڵێین له‌و عوامانه کردنه‌ی رێئالیسم دا، زۆرتر ستراکتوور و ماکه داستانییه‌کان سواون و نزم کراون. به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وه‌ی دهوڵهتئابادی له به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌رحه‌ق به رێئالیسم کردوویه‌تی زۆرتر له خۆڵه‌وه وه‌ردان و نزم کردنه‌وه‌ی ئاستی رێئالیسمه هه‌تا رێئالیسم. رسته‌یه‌کی ساف و واقعنوێنی که له شێروود ئه‌ندێرسۆن و چیخۆف و تۆرگینێف و مارکتواینهوه ده‌گاته ده‌ستی هیمێنگوێی، چی لێ دێ! ئێره جێگای رۆچوون به‌و وردهکاریانهدا نیه و ئه‌وانه‌ی شیوازه‌کانی گێرانه‌وه ده‌ناسن ده‌زانن هێمێنگوێی چۆن هه‌ر له ناخی رێئالیسمهوه به که‌شفی تازه‌ی ئیمکاناتی رسته‌یه‌کی ساده‌ی خه‌به‌ری گێڕانه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌دی هێنا. یان نموونه‌ی به‌رچاوتر که بۆ ئه‌م باسه نزیکتره، رێئالیسمی جادوویی ئه‌مریکای لاتینه که مارکێز و خوانرۆلفۆ و... چۆن توانییان رێئالیسم ناوچه‌یی بکه‌ن و له‌و ناوچه‌یی کردنه‌دا چی به رێئالیسم زیاد کرا و چۆن له‌و ناوچه‌یی کردنه‌دا ئیمکاناتێکی زۆر و تازه‌تر به گێرانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت رێئالیسم زیاد بوو. یانی دهوڵهتئابادی و رێئالیسمنووسهکانی ئێمه نه ته‌نیا وه‌کوو سه‌لینجێر و هیمێنگوێی هیچیان به‌و رێئالیسمـهوه زیاد نه‌کردووه که له چێخۆف و تۆرگینێف و مارکتواینـهوه پێیان گه‌یشتووه، به‌ڵکوو زۆر شتیشیان لێ که‌م کردۆته‌وه. ئه‌وه شایه‌د هه‌ر دهوڵهتئابادی نه‌گرێته‌وه، زۆر نووسه‌ری دیکه‌ش بگرێته‌وه.
نه‌ناسینی رێئالیسم و ناشاره‌زابوونی نووسه‌رانێکی که به‌داخه‌وه به زانیاری و زانستی پێویسته‌وه له‌و شێوازه‌دا نهیاننووسیوه، -چ له ئه‌ده‌بیاتی فارسی و چ له ئه‌ده‌بیاتی کوردیی‌شدا- بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرکه‌س- ته‌نانه‌ت نووسه‌ر و ره‌خنه‌گریش- خراپ له رێئالیسم حاڵی بن و رێئالیسم له‌و به‌رهه‌مانه‌ی تاقمێکی تایبه‌ت ده‌ینووسن کورت و که‌م بکرێته‌وه! بۆ نموونه له‌و به‌ینانه‌دا کتێبی دووبه‌رگی(داستانکوتاه در ایران)ی حسه‌ینی پایه‌نده، چاپ و بڵاو بۆوه، چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌ی ته‌رخان کراوه به کورته چیرۆکی رێئالیستی له ئێران، زۆربه‌ی ئه‌و پێوانه و پێناسانه‌ی که ئه‌و بۆ رێئالیسمی ده‌هێنێته‌وه ئه‌وانه‌ن وا ئه‌و ده‌توانێ له نموونه‌کانی خۆی( دهوڵهتئابادی و شه‌هلا پهروینروح و حسن بنیعامری...) بیبینێته‌وه!! له حاڵێکدا له ئێران هیچکه‌سێک به‌قه‌ده‌ر بههرامیسادقی نه‌یتوانیوه - له پێوانه جیهانییه‌کانی کورته‌چیرۆکدا- خۆی له لقێکی گه‌وره‌ی رێئالیسمدا ببینێته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێخۆف. سڕینه‌وه و(حه‌زف)ی بههرامیسادقی له کورته‌چیرۆکی فارسی‌دا یانی تێنه‌گه‌یشتن له روحی چیرۆک؛ هه‌رچه‌ند که‌سێک کردبێتی که مۆری دوکتۆری به نێو چاوانه‌وه نابێ! سڕینه‌وه‌ی نێوی به‌هرامی سادقی له چیرۆکی رێئالیستی فارسی‌دا، یانی تێنه‌گه‌یشتن و خراپ حاڵی بوون له رێئالیسم، یانی ئه‌وه‌ی که ئێمه رێئالیسم ته‌نیا به‌و چه‌ند به‌رهه‌مه ببه‌ستینه‌وه که دهوڵهتئابادی و... نووسیویانه! نوێنه‌رایه‌تی کردنی رێئالیسم له ئێران‌دا له لایه‌ن که‌سانێکی وه‌کوو دهوڵهتئابادی و ده‌روێشیان و...(به بڕوای من ئه‌حمه‌دی مه‌حموود به هۆی ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌کانیدا تێگه‌یشتنێکی جیهانیتر له رێئالیسم نیشان ده‌دا، جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مان) بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێک له نووسه‌ران و به تایبه‌ت نووسه‌رانی لاو به‌جۆرێک له رێئالیسم مه‌ودا بگرن و ڕێگه‌یه‌ک که چووبه‌ک و ساعیدی و به‌هرامی سادقی به دروستی پێیدا رۆیشتن زۆر زوو کوێر ببێته‌وه و که‌س نه‌بێ درێژه‌ی بدا.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قسه‌که‌ی کۆندرا: "روحی رۆمان، روحی درێژه پێدان(تداوم)ـه..." رۆمانه‌کانی به‌ڕێز دهوڵهتئابادی له درێژه‌ی چ به‌رهه‌مێکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا نووسراون؟! کام شێواز و لقی رێئالیسمیان گرتۆته به‌ر ئێمه له لقه‌کانی رێئالیسمدا به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له کوێدا دابنێین؟ له نێوفارسهکاندا پێش به‌ڕێز دهوڵهتئابادی، سادقی چووبه‌ک و به‌هرامی سادقی و ساعیدی، هه‌نگاوی باشیان له به‌ستێنی چیرۆک و رۆمانی رێئالیستیدا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، بههرامیسادقی له کورته چیرۆکه‌کانیدا له درێژه‌ی کاره‌کانی چیخۆفدا داده‌نرێ و ساعیدی له "عهزادارنی به‌یه‌ل"دا به توندی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ئه‌و چوارچێوه ته‌نگه‌ی رێئالیسم به‌و ئیمکاناته‌ی زمانی فارسی له‌به‌رده‌ستی داده‌نا، به‌رفراونتر بکاته‌وه. ئایا دهوڵهتئابادی و هاوچه‌شنه‌کانی توانیان خشتێک له سه‌ر ئه‌و خشتانه دابنێن وا به‌هرامی سادقی و ساعیدی و سادقی چووبه‌ک دایاننا؟! یان نا، ئه‌وان به لاڕێ بردنی رێئالیسم و عهوامانهکردنی، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی دواتر ئیمکاناتی گێڕانه‌وه‌ی رێئالیستی فارسی گه‌شه نه‌کا و هه‌ر له‌و ئاسته‌دا بمێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت بوونه هۆی خراپ حاڵی بوون(بد فهمی) له رێئالیسمیش!
کاکه عجهب بازاڕێکت بۆ کاک محه‌مه‌د درووست کردووه .ئه‌وه بۆ خۆی هه‌ر ده‌یبڕێ و دهیدوورێ،وه‌ڵلا ئه‌مین گردیگلانیش تای ناکا.سانسۆری مه‌که به رێزه‌وه بۆ کاک محه‌مه‌د
پاسخحذفخۆ ده‌زانی مه‌به‌ستم وبلاگی تاریک و روون بوو.کردوویه‌تی به به‌یتی بله
پاسخحذفاین نظر توسط یک سرپرست وبلاگ حذف شد.
پاسخحذفکاوه گیان ئه‌گه‌ر بزانی چ ئۆخژنێکی به‌رین به هه‌ناومدا گه‌ڕا که دیتم وشه‌کانی ناخت له ماڵه‌که‌م دا هه‌ناسه ده‌ده‌ن.ئاره‌زووی سههرکهوتنم بۆت هه‌یه له هه‌ر کوێ بی،ببووره حه‌زم کرد نامه‌که‌ت وه‌ک رازه شیرینه‌کانی ناوه‌وه‌م له به‌ر چاوان لابه‌م.
پاسخحذف