۲۹.۱۲.۸۴

ساڵێک تێپه‌ڕی


ساڵیک به‌ سه‌ر دامه‌زراندنی "شیکار" دا تێپه‌ڕی .ساڵێک ماڵه‌و‌ ماڵ کردن و چه‌رمه‌سه‌ری.نازانم بۆ من هه‌میشه‌ شته‌کانم زۆر به‌ چه‌رمه‌ سه‌ری بۆ جێ به‌ جێ ده‌بێ.
له‌ سه‌ره‌تای به‌هاری رابردوودا له‌ پێرشن بلۆگ دا ده‌ستم کرد به‌ نووسین،به‌ڵام له‌ پێرشن بلۆگدا بلاگ کاری کورد گرفتی زۆره‌.سه‌ره‌رای هه‌مووشتێک شۆوینیسمی فارس چاوی به‌رایی دیتنی هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی کوردی نادا .
پاشان هاتم له‌کوردپلانه‌تدا ماڵێکی کوردانه‌ی بچووکم ئاوه‌دان کرده‌وه‌.پاش چه‌ن مانگ که‌ خه‌ریک بوو هه‌ست به‌ خاوه‌ن دارێتی شتێک بکه‌م .به‌داخه‌وه‌ ‌کوردپلانه‌ت به‌ بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ک خزمه‌تگوزاریه‌کانی کۆتایی پێهێنا و ره‌نجه‌ڕۆی کردم .وه‌ک کورد ده‌ڵێ دیسان ریسه‌که‌م لێ بۆوه‌ به‌ خوری.زۆر وێبلاگی باش له‌ ژێر چه‌تری ‌کوردپلانه‌ت دا ده‌یان نووسی.که‌ هه‌وڵه‌کانیان به‌ بادا چوو.ئێستاش گله‌یی خۆم له‌و دۆستانه‌ ده‌که‌م نه‌ ده‌بوو وا کوت و پڕ و بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ خۆ بدزنه‌وه‌ و ئاش به‌تاڵی بۆ بکه‌ن.
پاش ماوه‌یه‌کی تر هاتم له‌ بلاگه‌ردا ده‌ست به‌کار بوومه‌وه‌.ئێره‌ تا راده‌یه‌ک ئه‌من تر و جێی متمانه‌ بوو.تا ئێستا تێیدا به‌رده‌وامم.ئه‌مانه‌ و سه‌ر جه‌م ئه‌و شه‌پۆلی ته‌نگژه‌و کۆسپه‌ی که‌ به‌رده‌م ریشاژوێی کردۆته‌ بنچ و بناوانی ژیانمه‌وه‌ ئاسته‌نگێکی گه‌وره‌ بوون له‌ به‌ر ده‌م ئیش و کاری ئه‌ده‌بیم .کاری نوسین و بڵاو کرنه‌وه‌م چ له‌ گۆڤاره‌کاندا و چ له‌ بلۆگه‌که‌م دا به‌و جۆره‌ ی ویستوومه‌ بۆم نه‌لواوه‌ .
به‌ کورتی ئه‌و جۆره‌ی ویستوومه‌ نه‌متوانیوه‌ کار بکه‌م.ناکرێ نا .هه‌رچی ده‌که‌ی ناکرێ.کاری رۆژانه‌ هه‌موو ژیانت داگیر ده‌کا و به‌بێهوده‌ خه‌ریکه‌ پیرت ده‌کا.ئه‌گینا شیکار بۆ ئه‌وه‌ له‌ دایک بوو زۆر له‌مه‌ مه‌یدانی تر به‌ ناو پانتا شاراوه‌کانی شێعردا ئاوه‌ژوو بێته‌وه‌ و راوی چه‌مکه‌ سڵۆکه‌کانی داهێنان بکا.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ ده‌ست هات.به‌ڵام بۆ من ده‌روازه‌ک بوو بۆ ناسینی بنه‌ماڵه‌کی گه‌رم و گوڕ.بنه‌ماڵه‌یه‌ک که‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌کی خه‌می چاره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌می لێده‌بارێ.ده‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازی بیر و ڕاو خسڵه‌ته‌کانی.بنه‌ماڵه‌ی بلاگ و ماڵپه‌ڕی کوردی ده‌نگێکی کارایه‌ سیمای راسته‌قینه‌ و بێ سانسۆری نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌نوێنێ.بنه‌ماڵه‌که‌م هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگ ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مه‌وه‌ هاتووه‌ و ئه‌رکی خۆی به‌جێ هێناوه‌ ،بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بتوانێ به‌رگری بێ.
ئه‌مه‌ به‌هارێکی تر و...هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاگرێکی سووری تره‌ و...رابوونه‌وه‌یه‌کی تره‌...
با بزانین له‌ مه‌و دوا چیمان له‌ ده‌ست دێ....

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا