شۆڕش ئاهی له سه‌ردانێکی ناوه‌ختدا
هونه‌ری وێنه کێشان "یان به قه‌ولی هونه‌رمه‌ند کاک محه‌مه‌د رۆسته‌مزاده-وێنه‌ری-له‌و هونه‌رانه‌یه رانان و بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆر به ئاسانی رێناکهوێ .ناتوانی وه‌ک ژانره‌کانی تری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له ماوه‌یه‌کی کورت دا نیشانی خه‌ڵکانێکی زیاتری بده‌ی ئه‌مه ئاسته‌نگێکه له به‌ر ده‌م هونه‌رمه‌ندانی وێنه کێش به‌و حاڵه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش ئاهی له‌و کاره به نرخانه‌یه که شێتی و وێڵی و ماندووییه‌کی سه‌یر خوڵقاندوونی و جیهانێکی سه‌یریش تایبه‌ت و سه‌رسووڕهێنه‌ره. شۆڕش له بۆکان ده‌ژی که‌س نازانێ به‌چی و چۆن ده‌ژی.که‌س نازانێ له کوێی بۆکان ده‌ژی.که‌س نازانێ شۆڕش که‌ی سه‌ردانی ئه‌کا ،که‌ی ئه‌توانی بیبینی،و....هه‌رچی بێ شۆڕش هونه‌رمه‌ندێکه ده‌گمه‌ن ، هه‌میشه بیر له که‌ره‌سته‌یه‌کی نوێتر ،شێوازێکی غه‌ریبتر..،روانینێکی نامۆتر ده‌کاته‌وه‌و زۆر شتی تریش که ته‌شریح کردنی شۆڕش له ته‌شریح کردنی ده‌قێک ده‌چێ که لێکدانه‌وه زه‌رنه‌قووته‌ی واتاکانی .ئهکووژێ.
ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ره‌وه تێپه‌ڕینێکی ههراساناوی بوو به‌ناو شه‌قامه ئاڵۆزه‌کانی هونه‌ری شوڕش دا.1

تێکشکاندنی ده‌سه‌ڵاتی زه‌ینی مرۆڤ،
ئه‌رکی هونه‌ری نوێیه
ئه‌رکی هونه‌ری نوێیه
هونه‌ری نوێ تێکشکاندنی ده‌سه‌ڵاته زه‌ینیه‌کانی مرۆڤی ئێستایه.نه‌گونجانێکی پڕ ره‌نگه له ئێستا وههمیشهدا.
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێناسه کردنانه‌دا به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕشی ئاهی به خسله‌تێکی سه‌ربه‌خۆوه تێپه‌ڕینێکی هه‌راسانه له بیچمه رۆمانتیکه‌کانی ئه‌شیاوه بۆ زاته تراژیدیایه‌که‌ی .هه‌وڵ ده‌دا که‌ره‌سه و ره‌نگه له بیرکراوه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان بکا به ئوستووره بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دلوولێکی به‌ر فراوانتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکا.هه‌میشه له نێوان هونه‌ر و بار و دۆخدا،هونه‌ر و ده‌وروبه‌ردا چاوهچاوێکی نه‌پساوه هه‌یه...
ئه‌و دۆخه‌ش که به‌ر ده‌وام ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ی داپۆشیوهوپهیتا رۆژمێری کورد ده‌نووسێته‌وه و ده‌سکاری ده‌سکاری چاره‌نووس و سبه‌ینێی ده‌کا،پۆلێک ئه‌زموونی تاڵی ده‌روونی کراویشی له مێشکی ئێمه‌دا هه‌ڵکه‌ندووه.ئه‌گه‌ر له هه‌موو رووبهرێکهوه نکۆڵی لێ بکرێ له ئاستانه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌ن و راستگۆدا به ڕاشکاوی خۆی ده‌رده‌خا.له تابلۆکانی شۆڕشی ئاهی دا مه‌رگ،بێ به‌زه‌ی ،هه‌راسانی وشێواوی ئه‌و ره‌گه‌زه تۆخانهن که واتایه‌کی ده‌سته مۆ نه‌کرا و قووڵیان له هه‌ناوی خۆیان دا هه‌ڵگرتووه و بوونه پێکهاته‌و ستراکچێری زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی.که‌سایه‌تی چیرۆکه‌کانی شۆڕش له ژێر دار و په‌ردووی ژیانیاندا ناشتراون .
ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته بێ به‌زه‌ییانه‌ی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئێمه ره‌چاو کراوه،ئه‌و شکان و ههڵپڕووکانهی ته‌جره‌به‌مان کردوون،خۆبه‌خۆ بۆته به‌شێک له پێکهاته‌ی رۆشنبیری هونه‌ری ئێمه.
کورد له‌سه‌رتاپای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌و په‌ڕی بێ ده‌ره‌تانیه‌وه به‌رده‌وام که‌وتۆته به‌ر شاڵاوی قه‌ڵاچۆکران و ماڵوێرانی و پڕووکانی پاساو بۆنهدراو.له لایه‌کی تریشهوهزۆر سیاسیانه هه‌وڵدراوه بۆ شێواندن و ئاڵؤزکردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیمای شارشتانیهتی.ئه‌میش به هه‌موو مه‌نتق و نامهنتقێکیهوه،ته‌نیاو بێ پاڵپشت له به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاوانه‌دا وێستاوه و به‌رهه‌ڵستی بووه.که‌چی له ئه‌نجامدا،له خۆڵه‌مێشی جه‌سته‌ی،کاسه‌سه‌ری به گولله سمراوی،له‌شیکی زامار و هه‌ڵقرچاو زیاترهیچی تری بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.یانی دیارده‌ی مه‌رگ لای مرۆڤی کورد له فۆڕمه باوه‌که‌ی خۆی لاده‌داو تایبه‌تمه‌نیه‌کانی زه‌برو زه‌نگ و توند وتیژیهکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ خۆوه ده‌بینێ.ئالێره‌دا جۆغرافیای هونه‌ر و رۆناکبیری کوردی –هونه‌ری شوڕشیش وه‌ک پاژێک له‌و گشته-له نۆڕمه ئاسایی و فۆڕمه باوه‌کانی خۆی لاده‌داو شته‌کان وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێ تۆمار ناکا.ئه‌و بێ به‌زه‌یی بوونه‌ی له گه‌ڵ رۆحی ئاده‌میزادی کورد ره‌چاو کراوه،وه‌ک کوتمان کارتێکردنی چڕێ هه‌بووه له سه‌ر پێکهاته‌ی رۆشنبیری و کلتووریمان.بۆیه جاری وایه هه‌ست ده‌که‌ی به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک شۆڕش ده‌بنه ته‌وه‌ره‌ی هه‌ره‌س هێنانی بێزاریه‌کی سه‌یر.گوورانی جۆرێک مازووخیستی و نه‌فره‌ت که به‌ده‌ست خۆت نیه‌و ناتوانی ناتوانی لێی ده‌رباز بی.شۆڕش ئاهی له مناڵێکی لاسار ده‌چێ،که گوێی پێ نادرێ دێ گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه.په‌نجه جوانه مه‌رگه‌کان دهپشکوێنێتهوه.برینه‌کان دههێژێنێتهوه و به پێوانه‌کانی خۆی تۆماریان ده‌کا و دێت تۆ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌تباته له ناوه‌ندیاندا داتدهنێ.تا هه‌ناسه‌یان به‌سه‌رت بچێ و له ده‌روونه‌وه هه‌ستیان پێ بکه‌ی. ئه‌و ده‌مه‌یه تۆ هه‌ست ده‌که‌ی به‌راست مامڵه کردن له گه‌ڵ جوانی ناسی کوردی،له گه‌ڵ سایکۆلۆژی کوردی و له گه‌ڵ مامڵه کردنێکی ئینسانی و ئاسایی نه‌بووه.ناشکرێ به ئاسانی به‌ره‌و ڕووی ببیه‌وه.
به کوردی له خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆکانی شۆڕشدا:
1.تۆ به مسته‌وایه‌کی شاعیرانهوهیادداشتهکانی گه‌یشتن به پووچی لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌و له به‌رامبه‌ر ئهوهشداپهلهقاژهی ئه‌شق ده‌بینی که ده‌یهه‌وێ له ژێر بارستای دیواره تێکتهپیوهکانهوه سه‌ر هه‌ڵداته‌وه و خۆی ده‌رباز بکا.
2.غه‌م داتده‌گرێ.ئاستی حورمه‌تی ئینسان چۆن نزم کراوه‌ته‌وه‌و چه‌نده ناخۆش دڵه‌ڕاوکێ و خه‌ونه‌کانی مناڵی شێوێندراوه.
3.به‌زه‌ییت به مرۆڤه پهرپووتهکاندا دێت که له چوارچێوه‌ی بوومهکهدا به‌رده‌وام لاکه‌ی سه‌ریان دێت و پێش به مه‌سخ بوونی خۆیان بگرن و ناتوانن .
تۆ سیمای خۆت ده‌بینی که ده‌شێوێندرێ.

*** بۆ دیتنی به‌رهه‌مه‌کانی تری هونه‌رمه‌ند سه‌ری ئێره بدهartagry
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه