۲۹.۱۲.۸۴

پیرۆز بێ ساڵێکی نوێ بۆ ئازاره‌کانمان


مزگێنی دا به‌ سروه‌ بای به‌هاری
وا هاته‌وه‌ نه‌ورۆزی کورده‌واری
به‌ تیشک تێک شکا سپای کڕێوه‌
هه‌واری رۆژ گه‌ییشته‌ خاکه‌لێوه‌
ساڵێکی تر تێپه‌ڕی
ساڵێک که‌ پڕ بوو له‌ دڵه‌ڕاوکه‌ و هیوا و نیگه‌رانی
بۆ یه‌ک با یه‌کمان و بۆ سه‌رجه‌می گه‌له‌که‌مان
ساڵێکی نه‌گبه‌ت و به‌نه‌عله‌ت بوو ،که‌ هه‌ر ده‌م چاوه‌ڕوان بووین شتێکی گه‌وره‌ ڕوو بدا و هیچ شتێکی سه‌یر نه‌قه‌وما
ساڵێک که‌ نازانین چۆن تێپه‌ڕی
ساڵێك که‌ زۆر شادیمان بۆ کرد و پیرۆزمان نرخاند و
دیسان تێپه‌ڕینی ساڵێک به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی بێهووده‌مان دا و به‌سه‌ر ده‌غده‌غه‌کانمانماندا و ...پیرۆز بێت
پیرۆز بێت ساڵی نوێ له‌ هه‌موومان و له‌ و رۆژه‌ نادیارانه‌ی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان چاوه‌ڕوانی ده‌کات

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا