....
کلو
کلو
داده‌بارێ
به‌فر
تاڵ
تاڵ
داده‌وه‌رێ
مووی سه‌رم
تۆ بێر له دزێوی شه‌وێ ده‌که‌یته‌وه
ژووره خه‌یالیه‌که‌ت جێ ناهێڵێ
من بیر له پیرۆزی گوڵدانێ ده‌که‌مه‌وه
یه‌که‌م ماچی ئێمه‌ی
تیاده‌گوورێ
کلو
داده‌بارێ
به‌فر
تاڵ
تاڵ
داده‌وه‌رێ
مووی سه‌رم
تۆ بێر له دزێوی شه‌وێ ده‌که‌یته‌وه
ژووره خه‌یالیه‌که‌ت جێ ناهێڵێ
من بیر له پیرۆزی گوڵدانێ ده‌که‌مه‌وه
یه‌که‌م ماچی ئێمه‌ی
تیاده‌گوورێ
'''''''''''''''''''''''''''''''
نیشتمانێک ـــــــــــــــــ بۆ مردن
"من نامهه‌وێ غه‌ریبانه بژیم"
له سه‌مای گه‌ڵایه‌کی وه‌ریودا ده‌دۆزمه‌وه
نیشتمانێک بۆـــــــــــــــــ ژیان!
" من نامهه‌وێ نا...بێ وڵات بمرم"
له پێکه‌نینێکی مناڵانه‌تدا ده‌دۆزمه‌وه
نیشتمانێک ـــــــــــــــــ بۆ مردن!
له سه‌مای گه‌ڵایه‌کی وه‌ریودا ده‌دۆزمه‌وه
نیشتمانێک بۆـــــــــــــــــ ژیان!
" من نامهه‌وێ نا...بێ وڵات بمرم"
له پێکه‌نینێکی مناڵانه‌تدا ده‌دۆزمه‌وه
نیشتمانێک ـــــــــــــــــ بۆ مردن!
''''''''''''''''''''''''''
.....
وشه !
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره خائینه‌که‌یکه‌ی
سه‌رده‌می هه‌ڵچوون،
ده‌بێ له گڕکانی چریکه‌یه‌کدا
بتکه‌م به خه‌ڵووز
تۆ
هه‌رگیز بێ زیاد و که‌م
نابه‌یته وڵاتی شێعر
ئایه‌تی ده‌روون!
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره خائینه‌که‌یکه‌ی
سه‌رده‌می هه‌ڵچوون،
ده‌بێ له گڕکانی چریکه‌یه‌کدا
بتکه‌م به خه‌ڵووز
تۆ
هه‌رگیز بێ زیاد و که‌م
نابه‌یته وڵاتی شێعر
ئایه‌تی ده‌روون!
'''''''''''''''''''''''''''''
شه‌هید
تۆ
منت خۆشده‌وێ و
من...
هه‌ڵۆش چیای خۆشده‌وێ و
چیا...
شه‌هیدیش خاکی خۆش ده‌وێ و
خاک...
بارانیش تۆی خۆش ده‌وێ و
تۆش...
ئه‌من!
منت خۆشده‌وێ و
من...
هه‌ڵۆش چیای خۆشده‌وێ و
چیا...
شه‌هیدیش خاکی خۆش ده‌وێ و
خاک...
بارانیش تۆی خۆش ده‌وێ و
تۆش...
ئه‌من!
ئه‌مه‌یه رازی نه‌بڕانه‌وه‌ی مه‌نزوومه‌ی عه‌شقێنیمان.
*رامان سۆفی سوڵتانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره و پاشان له سه‌ر - انتشار نظر- کرته بکه