۹.۴.۸۹
۱.۳.۸۹
کۆڕی ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه بۆ کتێبی "سه‌مای سه‌رسامی"
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان کۆڕی ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی "سه‌مای سه‌رسامی"کۆمه‌ڵه‌شێعری ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی، به‌ڕێوه برد.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان رۆژی پێنچشهممۆ 30ی گوڵانی1389هه‌تاوی له ساڵۆنی شانۆی کتێبخانه‌ی پارکی میلله‌ت کۆڕی ره‌خنه‌و و لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌شێعری"سه‌مای سه‌رسامی" به به‌شداری شاعیران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌قز و نه‌غه‌ده به‌ڕێوه برد.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان رۆژی پێنچشهممۆ 30ی گوڵانی1389هه‌تاوی له ساڵۆنی شانۆی کتێبخانه‌ی پارکی میلله‌ت کۆڕی ره‌خنه‌و و لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌شێعری"سه‌مای سه‌رسامی" به به‌شداری شاعیران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌قز و نه‌غه‌ده به‌ڕێوه برد.
۲۲.۲.۸۹
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی " سه‌یفی فه‌رغانی "
* به کوردی کردنی:
فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
قه‌ڵغانی سه‌بر
هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
ئاوازی به‌سامی کوندهبووی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ .
تاڵاوی ئه‌جه‌ل ، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌ی شیری سته‌متان ، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ .
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر سوارێ گلا ، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ .
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه ، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و ساته که پێی ، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ .
رۆژێک و دوو رۆژن ، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر ماوه‌یه‌که ، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ .
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان هاکا
سێڵاوی به سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت ، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر فیلی "فه‌نا " ، شاهی "به‌قا " ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف" ، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م پۆسته:
دوو وه‌رگێڕانم له‌م شێعره‌ی "سه‌یفی فه‌رغانی" له به‌ر ده‌ست دا بوو ،خه‌ریک بووم وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌ک به‌رهه‌م له زێهنی دوو خوێنه‌ری کارا دا به‌راوردم ده‌کردن..بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه:
"وه‌رگێڕان هه‌میشه راگواستن له زمانێک و فه‌رهه‌نگێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر نیه
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه."
بنیاده‌م جاری وایه زۆر قۆڕه ،له هیچی خۆڕایی هه‌ڵه ده‌کا،منیش هه‌ر چه‌ند لینکی سه‌رچاوه‌که‌م دانابوو و هه‌م پرسه گورگانهیهکیشم به فه‌ره‌یدوون کردبوو..به داخه‌وه لێم تێک چوو له جیاتی شێعره‌که‌ی فره‌یدوون هی هاوڕێکه‌ی ترم دانابوو...که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:
رۆژێك مه‌رگ به جیهانی ئێوه‌ش دا دێ
بێ ره‌ونه‌قی بۆ زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌وه داوای لێبوردن له هه‌ر دوووهرگێڕ و خوێنه‌رانی وێبلاگی" شیکار" ده‌که‌م و هه‌ڵه‌که‌م راست کرده‌وه.
بۆ بینینی وه‌رگێڕانی دووهه‌م له سه‌ر ئێـــــــــــــــــــــــــــــره کرته بکه
رامان سۆفی سوڵتانی
* بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه فارسیه‌که‌ی سه‌ردانی درێژه‌ی بابه‌ت بکه
فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
وه‌رگێڕان هه‌میشه راگواستن له زمانێک و فه‌رهه‌نگێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر نیه
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر فه‌ره‌یدوون نه‌بوایه،،،فه‌ره‌یدوون کورد نه‌بوایه....کورد ....و.....و...و...نه‌بوایه
وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌م شێعرهیسهیفی فه‌رغانی جۆرێکی تر ده‌بوو.
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر فه‌ره‌یدوون نه‌بوایه،،،فه‌ره‌یدوون کورد نه‌بوایه....کورد ....و.....و...و...نه‌بوایه
وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌م شێعرهیسهیفی فه‌رغانی جۆرێکی تر ده‌بوو.
ئه‌م وه‌ڕگێڕانه یان باشتر بڵێم به کوردی کردنه گه‌واهی ئه‌وه‌یه،وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که له ده‌قی یه‌که‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
ئاوازی به‌سامی کوندهبووی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ .
تاڵاوی ئه‌جه‌ل ، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌ی شیری سته‌متان ، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ .
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر سوارێ گلا ، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ .
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه ، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و ساته که پێی ، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ .
رۆژێک و دوو رۆژن ، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر ماوه‌یه‌که ، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ .
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان هاکا
سێڵاوی به سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت ، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر فیلی "فه‌نا " ، شاهی "به‌قا " ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف" ، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م پۆسته:
دوو وه‌رگێڕانم له‌م شێعره‌ی "سه‌یفی فه‌رغانی" له به‌ر ده‌ست دا بوو ،خه‌ریک بووم وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌ک به‌رهه‌م له زێهنی دوو خوێنه‌ری کارا دا به‌راوردم ده‌کردن..بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه:
"وه‌رگێڕان هه‌میشه راگواستن له زمانێک و فه‌رهه‌نگێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر نیه
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه."
بنیاده‌م جاری وایه زۆر قۆڕه ،له هیچی خۆڕایی هه‌ڵه ده‌کا،منیش هه‌ر چه‌ند لینکی سه‌رچاوه‌که‌م دانابوو و هه‌م پرسه گورگانهیهکیشم به فه‌ره‌یدوون کردبوو..به داخه‌وه لێم تێک چوو له جیاتی شێعره‌که‌ی فره‌یدوون هی هاوڕێکه‌ی ترم دانابوو...که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:
رۆژێك مه‌رگ به جیهانی ئێوه‌ش دا دێ
بێ ره‌ونه‌قی بۆ زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌وه داوای لێبوردن له هه‌ر دوووهرگێڕ و خوێنه‌رانی وێبلاگی" شیکار" ده‌که‌م و هه‌ڵه‌که‌م راست کرده‌وه.
بۆ بینینی وه‌رگێڕانی دووهه‌م له سه‌ر ئێـــــــــــــــــــــــــــــره کرته بکه
رامان سۆفی سوڵتانی
* بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه فارسیه‌که‌ی سه‌ردانی درێژه‌ی بابه‌ت بکه
۲۰.۲.۸۹
ئه‌مڕۆ نۆره‌ی "فه‌رزاد" بوو
هه‌رچیم کرد نهم وێرا له‌م شێعره ی ناو دیوانی کۆچه‌ریانه م زیاتر هیچی تر بنووسم
(حه‌یرانی شه‌قامه‌که.....
به به‌ر چاوی شه‌قامی سام گه‌سته و
مناڵانی بێ زماندا هێنایانن
باڵ به‌ستراو
چاو له توێی دهسماڵێکدا گرێ‌دراو
هێنایانن
نه‌یانزانی ئه‌گه‌ر شه‌قام
شوێن هه‌نگاوه‌کانیان ده‌داته ده‌س با - و باران
مناڵه‌کان وێنه‌یان ده‌گرن
"وێنه" له بیری مناڵ‌دا چڕۆ ده‌کا
"وێنه"له‌بیری مناڵ‌دا ده‌بێ به حه‌یران
له دوا رۆژدا ده‌یڵێنه‌وه
بۆ دار به دار و
کۆڵان به کۆڵان.
*رامان سۆفی سوڵتانی
۱۵.۲.۸۹
میوانـــه شێعر
چ بێوه‌فایه.....
* فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی
به‌سه‌ر جه‌سته‌ما پیاسه ده‌کات نمه‌ی باران
بێ ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵێکی غه‌مگین و
هه‌ناسه‌ی با ئاوێته بن
بۆنی گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریو ده‌ده‌م و
که‌س کۆم ناکاته‌وه
بۆنی دڵێكی شکاو ده‌ده‌م و
که‌س ئاشتم ناکاته‌وه
بۆنی یاخیبوون ده‌ده‌م له‌م هه‌موه بۆنه و
که‌س نامبیسێ
۱.۲.۸۹
ده‌ق و ره‌خنه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ئویلیانه‌ی چیرۆکی "گۆڕستان"ی ناسری وه‌حیدی
"ده‌نگ سه‌ر چاوه‌که‌ی خۆی بزر ده‌کا،
نووسه‌ر ئاوقای مه‌رگی خۆی ده‌بێ و
نووسین ده‌ست پێ ده‌کا"
رۆڵان بارت
*رامان سۆفی سوڵتانی
"ده‌نگ سه‌ر چاوه‌که‌ی خۆی بزر ده‌کا،
نووسه‌ر ئاوقای مه‌رگی خۆی ده‌بێ و
نووسین ده‌ست پێ ده‌کا"
رۆڵان بارت
*رامان سۆفی سوڵتانی
نووسه‌ر له‌م کورته چیرۆکه دا هه‌ڵوێستێکی ئینسانی خۆی تێکه‌ڵ به هونه‌ر و وشه ده‌کاته دژ به نه‌ریتێکی دێرینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی.ده‌یهه‌وێ سه‌ر له ژانێکی نه‌دیاری خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ڵداته‌وه، که په‌تاو یاوهکهی له کۆنه‌وه هه‌ر به ناو پێشه و ده‌ماریاندا دێ و ده‌چێ. له‌م چیرۆکه‌دا به ده‌ور گێڕانی دوو که‌سی سه‌ره‌کی چیرۆک ،یه‌که‌م ئه‌سمه‌ر – وه‌ک کارگێڕی چیرۆک – دووهه‌م " که‌ژاڵ "-پاڵه‌وانی یه‌که‌می چیرۆک-ده‌گه‌ینه ئامانجێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵ.
به سه‌رنج دان به‌و خاڵانه: چیرۆک هه‌مووی له شوێنێکی نه‌گۆڕدا به‌رێوه چووه
هه‌موو باسه‌کان بۆ گێڕانه‌وه‌ی یه‌ک رووداوی سه‌ره‌کی ته‌رخان کراون .
گۆڕانی کاته‌کانیش به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و ئهستوونین و نابنه هه‌گه‌ری لێک هه‌ڵپچڕان و درێژ دادڕی رووداوه‌کان،ده‌کرێ بڵێین گۆڕستان شانۆنامه‌یه‌که له پێنج په‌رده‌دا:
۲۹.۱.۸۹
ده‌ق و ره‌خنه
گۆڕستان
ناسر وه‌حیدی
ناسر وه‌حیدی
پێی گوتم :ئه‌سمه‌ر!ئه‌وه یان هیچ که‌س!
گه‌ڕامه‌وه بۆ لای گۆڕه‌که‌ی باوکم.له ته‌نیشت گۆڕه‌که که‌ژاڵم دیت.کراسێکی ڕه‌شی ساده‌ی له به‌ر دابوو،خۆی دابوو به سه‌ر گۆڕێکدا و بالۆره‌ی ده‌گووت و خۆی ده‌لاوانه‌وه.ده‌نک ده‌نک فرمێسک به چاوه کاڵه‌که‌یدا ده‌هاته خوار.خه‌م و په‌ژاره له دیمه‌نی ده‌چۆڕاوه.به ئه‌سپایی ده‌ستم نا سه‌ر شانی و له گۆڕه‌که دوورم خسته‌وه. به‌ره‌و ماڵ که‌وتینه ڕێ.له‌و ماوه‌یه‌دا دڵخۆشیم ده‌داوه.پێم گوت:تۆ هه‌وه‌ڵی ته‌مه‌نته جوان و جه‌حێڵی زۆر که‌ست پێ ڕازی ده‌بێ.ئێستا ده‌سته خوشکه‌کانمان مێردیان نه‌کردوه.کاکم دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه که له هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نیا ئافره‌تێک که لێی پرسیوه تۆ بووی.که‌ژاڵ ده‌زانم ئاخره‌که‌ی شوو ده‌که‌یه‌وه.خۆ شوکور منداڵیشت نیه.
۲۶.۱.۸۹
ناساندنی کتێبی تازه
کۆمه‌ڵه شێعری شاعیری لا و" ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی"ه ،له هه‌شتاو هه‌شت لاپه‌ڕه دا به هه‌ژماری
1000دانه له سلێمانی له ژێر چاپ هاتۆته ده‌ر.
1000دانه له سلێمانی له ژێر چاپ هاتۆته ده‌ر.
ئه‌م کۆ شێعره 56 کورته شێعر ده‌گرێته خۆی که به دوو پێشه‌کی یه‌که‌میان هی شاعیر "یونس ره‌زایی"ه و دووهه‌میان شاعیری سه‌مای سه‌رسامی خۆی بۆی نووسیوه.شاعیر ده‌ڵێ ئه‌م شێعرانه‌ی به‌رهه‌می ساڵه‌کانی 1384 تا 1388 ی هه‌تاوی ئه‌ون.ده‌نووسێ که به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م شێعرانه هه‌وڵێکه بۆ خستنه ڕووی ئه‌زموونێکی جیاواز چ له رووی زمانی و چ له رووی ماناییه‌وه هه‌ر وه‌ها هه‌وڵدانه بۆ پێکهێنانی ده‌ربڕینێکی جیاواز له ڕووی مانا و فۆڕمه‌وه .
۲۱.۱.۸۹
شێعرێکی "سیلویا پلات"
سیلویا پلات
وێچوونهکان
له نۆ بڕگه‌دا
فیلێک
گه‌وره ماڵێک
شووتیه‌کی وێڵ له‌نێوان دوو باداک دا
میوه‌یه‌کی سوور
تۆپێک
یان کۆته‌ره دارێکی شێدارنۆردوو نانێکی له ژێڵڵا هاتوو
باخه‌ڵێک پڕ له پووڵی تازه
له کۆمه‌ڵێک شت ومه‌ک ده‌چم
قوڵه گۆچانێک به مانگا و گوێلکهکهیهوه
جانتایه‌ک پڕ له سێوی کاڵ
له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێک دا
که ناکرێ دابه‌زی لێی
Metaphors
I'm a riddle in nine syllables.
An elephant, a ponderous house,
A melon strolling on two tendrils.
O red fruit, ivory, fine timbers!
This loaf's big with its yeasty rising.
Money's -minted in this fat purse.
I'm a means, a stage, a cow in calf.
I've eaten a bag of green apples,
Boarded the train there's no getting off.
فۆرمالیسمی ڕووسی
سیرووس شه‌میسا
و.ئه‌حمه‌د چاک
فۆرمالیسم یه‌کێک له‌و ڕێبازه فیکری و ڕه‌خنه‌ییانه بوو که هه‌وڵی ده‌دا ئه‌ده‌بیات له ڕوانگه‌ی زمانناسییه‌وه تاوتوێ بکات. له ساڵی 1919 له شاری پێتریسبورگی ڕووسیا ئه‌نجوومه‌نێک به ناوی (ئه‌نجوومه‌نی تۆژینه‌وه له زمانی ئه‌ده‌بیدا)
(society for the study of literary language) دامه‌زرا یان (ئه‌نجوومه‌نی تۆژینه‌وه‌ی زمانی شێعری)(society for investigation of poetic) که کورتکراوه‌که‌ی ده‌بێته (opojaz). ئه‌ندامانی به‌ناوبانگی ئه‌و گرووپه که‌سانێکی وه‌کوو (بوریس‌ئاخێن‌باوم ـ شیکلۆ‌فسکی ـ یاکو‌بیسکی) بوون. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه گرووپێکی‌تر (1915) ئه‌نجوومه‌نی زمانه‌وانی مۆسکۆیان (Moscow lingustic circle) دامه‌زراندبوو. چالاکی ئه‌وانه زیاتر لایه‌نی زمانه‌وانی ده‌گرته‌خۆ. ئه‌و دوو ئه‌نجوومه‌نه به‌یه‌که‌وه هاوکاریان هه‌بوو و هه‌ردووکیان له‌ژێر سه‌ردێڕی فۆرمالیسم پێناسه کراون.
به‌بڕوای فۆرمالیسته‌کان ئه‌ده‌بیات ته‌نیا کێشه‌یه‌کی زمانییه. که‌وابوو ده‌توانین بڵێین که زمانی ئه‌ده‌بی یه‌کێکه له جۆره‌کانی زمان و ده‌بێ له‌ڕوانگه‌ی زمانناسییه‌وه تۆژینه‌وه‌ی بۆ بکرێ. ئه‌وان پێیان وابوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ته‌نیا فۆرمه و له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختیان ده‌کرده‌وه که ده‌بێ بۆ تاوتوێکردنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی فۆڕم گرینگ بێ نه‌ک ناوه‌رۆک. ..
۱۵.۱.۸۹
رۆڵان بارت و "مه‌رگی نووسه‌ر" له به‌ستێنی ره‌خنه‌ی مۆدێڕن‌دا
"ئه‌ده‌بیات نووسینه‌وه‌ی تێکته‌نراوی نیشانه‌کانه .جۆرێکه له مه‌شق و ته‌جرووبه کردن.ته‌جرووبه کردنی نووسین." رۆڵان بارت
جۆری هاونشینی ئه‌م چه‌ند پیته ساده‌یه ی سه‌ره‌وه بوون به بنه‌مای لێکترازانێکی فیکری و به خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی بوێرانه‌ی تێگه‌ییشتنه‌کانی هاوچه‌رخ.
هه‌واڵی مه‌رگی خودای نیچه چه‌نده کاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر لێکترازانی پێوه‌ندیه ئیدۆلۆژی و شیکاریه فه‌لسه‌فیه‌کانی سه‌رده‌م،گوتاری مه‌رگی نووسه‌ری "رۆڵان بارت"یش هێنده کاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر شێواندن و له رێچکه ده‌رکردنی ره‌وتی ره‌خنه‌و لێدوانه ئه‌ده‌بی وبنهما تئوریهکان.
نیچه پێی وایه ئیتر شه‌و به سه‌ر رۆژی روونی بته‌کان داهاتووه .له بانگه‌وازێکدا هه‌یبه‌تی پڕسامیان داده‌ڕووخێنێ .به له قاو دانی واده‌ی مه‌رگیان به‌رد ده‌گرێته ناو چاوانی ئه‌و ئه‌ندێشه خۆبهزلزانهی له لایه‌که‌وه هه‌موو تواناکانی خوێندنه‌وه‌ی له پێناو شه‌رح کردنێکی داخراو له ده‌سه‌ڵاته ئهزهلیهکانیان ته‌رخان کردبوو،له لایه‌کی تره‌وه نکۆڵی ده‌کرد له شوناسی کاراو چاره نووس سازی مرۆڤ .
له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌دا رۆڵان بارتیش به‌ره‌نگاری ئه‌و هزره به ساڵاچوویه ده‌بێته‌وه که به پێی نه‌ریت هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا ده‌کرد و بڕوای به ژیان و واتای ده‌ق ،به‌ده‌ر له ژیان و روانینی نووسه‌ره‌که‌ی نه‌بوو.
بارت به کۆمه‌ڵێک وتاری ره‌خنه‌یی،له ناوه‌ندی هه‌موانیشدا "وتاری مه‌رگی نووسه‌ر"چ وه‌ک وتار و چ وه‌ک گوتار ،هه‌وڵی دا ره‌هه‌نده‌کانی چوونه ناو ده‌قێکه‌وه زیاتر و به‌رفره‌وانتر بکات ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له هه‌ر زه‌مه‌نێکدا و به‌رده‌وام له ههرخوێندنهوهیهکدا واتای نوێتر و جیاواز تر بژی.ئه‌م چه‌مکه جیهانگیره بوو به سه‌ره‌تایه‌کی پڕ ده‌سکه‌وت که ته‌نیا له خانه‌ی گێڕانه‌وه‌دا (وه‌ک ئه‌ده‌بیات)نه‌وه‌ستاوه .به‌ڵکوو له‌وێوه وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ ڕاڤه کردن،دزه‌ی کرده ناو باقی جمکه مه‌عریفیه‌کانی تری سه‌رده‌م .هه‌میشه‌ش بۆته هه‌گه‌ری دهمهتهقێو و لێدوانێکی زۆری درووست و نادرووستی ئێروئهوێ.
له گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا بۆ تێگه‌ییشتنی "مه‌رگی نووسه‌ر" هیچ نه‌بێ له لای خۆمان- پێویستی زۆری به پێدا چوونه‌وه هه‌یه .عه‌لی قاسمی له‌م وتارهوهی ژێره‌وه‌دا زۆر به چاکی قامک ده‌خاته سه‌ر هۆیه‌کانی گوورانی ئه‌م تێزه له لای "بارت"ه‌وه .خوێندنه‌وه‌یه‌کی شیاو و پێویسته و تا ڕاده‌یکی زۆر رازخانهی ئه‌م بیرۆکه مه‌زنه ده‌پشکنێ و ده‌ستی خوێنه‌ر واڵا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به وتاره‌که‌ی مه‌رگی نووسه‌ری ڕۆڵان بارت دا بچێته‌وه .
ده‌قی وتاره که‌ی "مه‌رگی نووسه‌ر" ی"ڕۆڵان بارت" به زمانی کوردی هه‌ر له‌م ماڵۆچکه‌یه‌ی شیکاردا هه‌یه.لێره‌وه ده‌توانی یه‌کسه‌ر بچیه سه‌ر لاپه‌ڕه‌که. رامان سۆفی سوڵتانی
رولان بارت ۱۹۸۰-۱۹۱5، Roland, Barthesبراي آنها ئیكه دل و دستي در نقد و نظريه ادبي معاصر دارند، نامي آشناست. وي يك «نظريه پرداز» در كمال معناي آن و نيز «نقاد» به معناي اخص كلمه است. بارت از جمله ناقداني است كه در دهه هاي اخير «نقد» را به نقد نشسته و با شكستن مدلول، فرهنگ و تاريخچه اين واژه در عرصه ادبيات و زبانشناسي، «نقد ن‌و» را بنيان نهاده است.ازاو مقالات مهمي در نشريات ادبي - هنري و نيز كتاب هايي چند به فارسي ترجمه شده است كه از آن جمله مي توان به درجه صفر نوشتار، نقد و حقيقت، اسطوره - امروز عناصر نشانه شناسي و نقد تفسيري اشاره کرد.
حوزه هايي كه بارت در آنها كار كرده، متعدد و بسيار گسترده است. وي علاوه بر اين كه در حوزه نظري خود به مؤلفه هايي چون اسطوره، نقد، نشانه شناسي و ادبيات و زبان توجه داشته است، در هريك از آنها نيز تأويل هايي تازه ارائه داده و ذهنيت مخاطب را با بنيان هاي تازه اي درگير و آشنا مي نمايد.
۱۳.۱.۸۹
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی
نووسینی :مۆحسێن مه‌خمه‌لباف
وه‌رگێرانی: فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی
-به‌هاری 1378
ئیستامبووڵ
شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژ
گوێزه‌ل له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که داده‌به‌زێ.چڵێک گوڵی به ده‌سته‌وه‌یه.له وێستگه‌که ده‌چێته ده‌رێ
باخی گشتی،درێژه...
پیره پیاو دێته نێوباخه گشتیه‌که.قه‌فه‌زه به‌تاڵه‌که‌ی له شوێنێک داده‌نێ وله نێو داره‌کاندا به شوێن ئه‌و باڵنده‌یه‌ی،ئاوازه دڵگرهکهی، باخه گشتێکه‌ی داگرتووه ده‌گه‌ڕێ.بۆساتێک سه‌معه‌که‌که‌ی له گوێ ده‌ردێنێ.(ده‌نگ له دیمه‌نی فیلمه‌که ده‌بڕدرێ)ئه‌و سیم و دوو شاخهیهی به سهمعهکهکهوهیهتی به زهبتهکهیهوه ده‌نێ و ده‌نگی باڵنده‌یه‌ک له زهبتهکهیهوه ده‌بیستێ. پاشان ده‌نگی زۆر ده‌کات .پاش تاوێک بێده‌نگی باڵنده‌یه‌ک وڵامی ده‌نگه‌که ده‌داته‌وه.پیره پیاو که‌یفی سازه .قه‌فه‌زه‌که له سه‌رکورسییه‌ک داده‌نێ و لۆچێک دان به شێوه‌ی هێڵێک ،تا ناو قه‌فه‌زه‌که رۆده‌کات ئه‌وسا به ده‌ست لاسایی باڵنده‌یه‌ک ده‌کاته‌وه که به شوێن دانه‌کاندا خۆ به قه‌فه‌زه‌که دا ده‌کات
۱۰.۱.۸۹
تامی گێلاس
مه‌هدی زریان-2002
گریانێک ده‌بیستم..
شینتر له ئاسمان و
شێدارتر له هه‌ور.
له نێو له‌پی له‌رزۆکی ئه‌م شه‌وه پێرهدا
تیشکی مۆمێک ده‌بینم..
دڵی با ناشکێنێت و
چه‌شنی کوبڕا سه‌ما ده‌کا.
گوێم لێیه...
باڵنده‌ی گۆرانیه‌کی خه‌ماوی
لێوی که‌سێکی نه‌ناسراو جی ده‌هێڵێ
ئارام ...ئارام
به ئاسمانی ئه‌م شاره‌دا
هه‌ڵده‌فڕێ
بارانێش ده‌بیته نۆته‌ی مۆسیقا
به‌سه‌ر باڵای ره‌شی شه‌و دا
داده‌بارێ!
2
من هه‌ممیشه
له‌م دیوی په‌نجه‌ره ههڵماویهکانهوه
گوێ له دڵی باران و شه‌و ده‌گرم!
من له فه‌رهه‌نگی هه‌ڵه‌دا..
مێژووی له دایک بوونی ده‌ریا ده‌خوێنمه‌وه
له حیکمه‌تی توانه‌وه‌ی
ئه‌و ره‌نگانه راده‌مێنم
که له سه‌رابدا دهخنکین.
3
رۆژانه تیشکه ورد و خاش بووه‌کانی رووناکی
له شوێن کلیلی ده‌رگاوه دێنه ژوورێ و
له سه‌ر شانی سڕی ته‌نیاییم ده‌نیشنه‌وه.
که‌سێک له‌و دیوی سیمای شکاوی ئێوارهکانهوه..
چیرۆکی یاخی بوون و
ئه‌و په‌ریه لێو ههنگوونیانهمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه
که له باخچه‌کانی خۆیان ده‌ریان کردین و
به ئیبلیسه‌کانی رۆژگاریان ئاشنا کردین!!
که‌سێک..
چاوه‌کانی پڕ ده‌بن له ورده شووشه‌ی ئه‌سرین و
به هه‌نیسکه‌وه ده‌ڵێ :
من تا ئێستا
باخێکم نه‌بینیوه به‌رائه‌تی لێ بڕژێته‌وه
په‌رییه‌ک ناناسم له نه‌ژادی ته‌م" .
4
پیره پیاوێکی گه‌ڕیده و
مناڵێکی بنێشت فرۆش ..
هه‌موو رۆژێ
له ناوه راستی شه‌قامه یه‌کتر بڕه‌کانی
ئه‌م شاره داخراوه‌دا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
پیاوه‌که به گومانه‌وه ده‌پرسێ ..
ئه‌رێ مناڵ...تۆ نازانی ماڵی خودا
ده‌که‌وێته کوێی ئه‌م شاره جه‌نجاڵه‌وه؟!
ئه‌ویش بۆ سێبه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌ڕوانێ
لێوه‌کانی ده‌له‌رزێت و هیچیش ناڵێ.
تۆ که‌سێکت پێ شک نایه‌ت
له خه‌ونیدا فریشته‌یه‌ک ره‌نگی خودای نیشان دابێ
ئه‌ویش ته‌نیا سه‌ر باده دا و جێی ده‌هێڵێ!!
5
ئه‌ی مه‌رگ!
تۆ هه‌میشه له درزی برینه‌کانمه دێیه ژووری و
به سه‌ر پرده به‌ردینه‌کانی چاره‌نووسدا
دهمپهڕینیتهوه ئه‌و به‌ری لێواره‌کانی بوون!
ئارامت بی..
من تا ئێستا..
بۆنی خوێنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ونانه
ده‌متاسێنێ
که له کاتی نووسینی نامه‌یه‌کدا بۆ یار
نامه‌ردانه له پشته‌وه ده‌یان پێکن.
ئارامت بێ !
من تا ئێستا..
چێژی ته‌واوم له گێلاس وه‌رنه‌گرتووه
"توو"ی شیرینم به دوو مناڵی قوتابی نه‌به‌خشیوه
.
لێم گه‌ڕێ با گوڵی گه‌نم له نێو خوێنم ره‌گ داکوتی
من دڵنیام له گه‌ڵ نان و گوڵه‌کاندا
حه‌شر ده‌کرێم
لێم گه‌ڕێ با شه‌ڕابی "سێ‌و" مه‌ستم بکات
من دلنیام به‌ن ته‌مه‌نه لاوازه‌وه..
له زمانی ئه‌م هه‌مووه شه‌پۆله ناگه‌م!
۸.۱.۸۹
به‌یاننامه‌ی لێژنه‌ی داوه‌رانی فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی(پیرانشار)
به‌شداربووانی هێژا! نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ڕێز!
له‌و کات و ساته‌وه که شێعر له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا هه‌م وه‌ک هونه‌ر و هه‌م وه‌ک میدیا، له لایه‌که‌وه ده‌وری داهێنان و له لایه‌کی تره‌وه ده‌وری راگه‌یاندنی گێڕاوه، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی چاوه‌ڕوانیی شاعیران ئه‌وه بووه که باری زیادیی سه‌ر شانی شێعر، واته ئه‌و به‌شه‌ی که پێوه‌ندیی به لایه‌نی هونه‌ریی شێعره‌وه نیه، داماڵدرێت، شێعر توندوتۆڵترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و ئه‌ندیشه و تێفکرینی مرۆڤی کورد هه‌بووه.
به‌شداربووانی هێژا! نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ڕێز!...
درێژه‌ی هه‌واڵ..
له‌و کات و ساته‌وه که شێعر له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا هه‌م وه‌ک هونه‌ر و هه‌م وه‌ک میدیا، له لایه‌که‌وه ده‌وری داهێنان و له لایه‌کی تره‌وه ده‌وری راگه‌یاندنی گێڕاوه، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی چاوه‌ڕوانیی شاعیران ئه‌وه بووه که باری زیادیی سه‌ر شانی شێعر، واته ئه‌و به‌شه‌ی که پێوه‌ندیی به لایه‌نی هونه‌ریی شێعره‌وه نیه، داماڵدرێت، شێعر توندوتۆڵترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و ئه‌ندیشه و تێفکرینی مرۆڤی کورد هه‌بووه.
به‌شداربووانی هێژا! نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ڕێز!...
درێژه‌ی هه‌واڵ..
فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی كوردی له پیرانشار به‌ڕێوه چوو
دوای دوو رۆژ له خوێندنه‌وه‌ی شێعر و لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی ئه‌ده‌بی، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 21ی ره‌شه‌مه‌ی 1388ی هه‌تاوی مه‌راسیمی كۆتایی پێهێنان و به‌خشینی خه‌ڵات به براوه‌كانی فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی كوردی له پیرانشار به‌ڕێوه چوو.
ناوی براوه‌كانی فیستیواڵهكه راگه‌یه‌نرا
*شه‌ش كه‌س بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌شی ئازادی فستیواڵی شیعری هاوچه‌رخی كوردی و كه‌سێكیش هه‌ر له‌و به‌شه‌دا خه‌ڵاتی به‌رده‌نگانی وه‌رگرت
*خه‌ڵاتی به‌شی تایبه‌ت به شه‌هیدانی سڤیلی 17ی ره‌شه‌مه به‌خشرایه سێ كه‌س
درێأهی بابه‌ت...
ناوی براوه‌كانی فیستیواڵهكه راگه‌یه‌نرا
*شه‌ش كه‌س بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌شی ئازادی فستیواڵی شیعری هاوچه‌رخی كوردی و كه‌سێكیش هه‌ر له‌و به‌شه‌دا خه‌ڵاتی به‌رده‌نگانی وه‌رگرت
*خه‌ڵاتی به‌شی تایبه‌ت به شه‌هیدانی سڤیلی 17ی ره‌شه‌مه به‌خشرایه سێ كه‌س
درێأهی بابه‌ت...
اشتراک در:
پستها (Atom)


