* به کوردی کردنی:
فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
قه‌ڵغانی سه‌بر
هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
ئاوازی به‌سامی کوندهبووی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ .
تاڵاوی ئه‌جه‌ل ، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌ی شیری سته‌متان ، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ .
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر سوارێ گلا ، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ .
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه ، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و ساته که پێی ، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ .
رۆژێک و دوو رۆژن ، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر ماوه‌یه‌که ، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ .
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان هاکا
سێڵاوی به سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت ، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر فیلی "فه‌نا " ، شاهی "به‌قا " ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف" ، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م پۆسته:
دوو وه‌رگێڕانم له‌م شێعره‌ی "سه‌یفی فه‌رغانی" له به‌ر ده‌ست دا بوو ،خه‌ریک بووم وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌ک به‌رهه‌م له زێهنی دوو خوێنه‌ری کارا دا به‌راوردم ده‌کردن..بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه:
"وه‌رگێڕان هه‌میشه راگواستن له زمانێک و فه‌رهه‌نگێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر نیه
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه."
بنیاده‌م جاری وایه زۆر قۆڕه ،له هیچی خۆڕایی هه‌ڵه ده‌کا،منیش هه‌ر چه‌ند لینکی سه‌رچاوه‌که‌م دانابوو و هه‌م پرسه گورگانهیهکیشم به فه‌ره‌یدوون کردبوو..به داخه‌وه لێم تێک چوو له جیاتی شێعره‌که‌ی فره‌یدوون هی هاوڕێکه‌ی ترم دانابوو...که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:
رۆژێك مه‌رگ به جیهانی ئێوه‌ش دا دێ
بێ ره‌ونه‌قی بۆ زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌وه داوای لێبوردن له هه‌ر دوووهرگێڕ و خوێنه‌رانی وێبلاگی" شیکار" ده‌که‌م و هه‌ڵه‌که‌م راست کرده‌وه.
بۆ بینینی وه‌رگێڕانی دووهه‌م له سه‌ر ئێـــــــــــــــــــــــــــــره کرته بکه
رامان سۆفی سوڵتانی
* بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه فارسیه‌که‌ی سه‌ردانی درێژه‌ی بابه‌ت بکه
فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
وه‌رگێڕان هه‌میشه راگواستن له زمانێک و فه‌رهه‌نگێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر نیه
وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که پێوه‌ندی هه‌یه به فه‌رهه‌نگ و زمانی که‌سی وه‌رگێڕ یان داهێنه‌ری دووهه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر فه‌ره‌یدوون نه‌بوایه،،،فه‌ره‌یدوون کورد نه‌بوایه....کورد ....و.....و...و...نه‌بوایه
وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌م شێعرهیسهیفی فه‌رغانی جۆرێکی تر ده‌بوو.

ئه‌م وه‌ڕگێڕانه یان باشتر بڵێم به کوردی کردنه گه‌واهی ئه‌وه‌یه،وه‌رگێڕان خۆی داهێنانێکی تره که له ده‌قی یه‌که‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.