زۆر جار به چێژێکی تایبه‌ته‌وه سه‌ر به هه‌ناوی شێعری ئه‌و شاعیرانه‌دا ده‌گرم که وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی بواری شێعریش ناسراون
جاری وایه گوناحن هه‌موو سێحر وسوڕی نووسینه‌کانیان له رێگای وتاره‌کانیانه‌وه ئاشکرا ده‌بێ و ده‌ستیان له په‌نجه‌ه‌یه‌کی قوچاوی شووشه‌یی ده‌چێ که هیچ مه‌راقێک له لای تۆ ناهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئاشکرا کردنی شتێکی شاراوه بده‌ی.جاری واشه جیهانی شێعر و جیهانی تئۆریان له یه‌ک جیاوازن. ئه‌مه‌ش له لایه‌که‌وه باشه که زۆر رازی نه‌درکاو هه‌یه بتووانی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆت بۆی هه‌بێ وئیعترافی شاعیره‌که‌ی وه‌ک لێکده‌ره‌وه‌ی ماناکان، خاڵی کۆتایی نه‌خستێبێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌م دژوازیه‌ش جاری واهه‌یه هه‌ستێکی ناخۆشت پێده‌دا و له لای خۆت ده‌ڵێی واش ده‌نووسێ واش ده‌ڵێ.
دنیای شاعیرانی ره‌خنه نووس یان ره‌خنه نووسانی شاعیر دنیایه‌کی جیاوازتره و خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازتریش ده‌وێ ....
من به‌ش به حاڵی خۆم جاری وایه پێم گوناحن ................
حه‌ز ده‌که‌م تۆش به چاوی منه‌وه جارێکی تر شێعری ئه‌م شاعیرانه (عه‌لی قاسمی و حه‌مه ساڵه سووزه‌نی) بخوێنیه‌وه
-----------------------------------------
شاعیری یه‌که‌م
حه‌وت ڕازی سه‌ر به مۆری ژیان
عه‌لی قاسمی – نه‌غه‌ده
1) شه‌و دره‌نگانێکی خه‌واڵوو
کاتێ
چرکه‌کانی کاتژمێر
ده‌که‌ونه به‌ر پاڵپه‌ستێی زمان و
مانگ ،سوار چاکی بێ هاوتایه و
شار ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی باوێشک و
مه‌لی عیشق له سه‌ر ساباتی خۆشه‌ویستی لانه ده‌کا
و...
به‌ژن و باڵاکان ده‌بنه‌کڕوته‌ونی لێره‌واری
باڵا به‌رزی ده‌م به بزه
تازه
ده.......روو......ی ئه‌م ڕازه به ڕوومدا ده‌کرێته‌وه
که بێده‌نگی تۆ‌و
ته‌نیایی من چه‌نده بێنازن .
2) ژیان
له ناو مه‌مکی ژنێکدایه
کڕۆژنی که‌حێلان
چاوه‌ڕوان ده‌کا
... کۆرپه‌کانی ئێره ...
ده............مێکه
مچوڕک هه‌ڵده‌مژن.
3)
ڕڵمی گه‌رمی لێوار ده‌ریا
ته‌رم
له باوه‌ش ده‌گرێ
خ......................وێن
میوانداری
ما
سی
یه
کا
نه .
4)
کاکۆڵمان زوو
سپی ده‌بێ
به‌ر له وه‌ی
ده‌ستمان چاندبێ.
5)
ڕاده‌مێنن و ڕاده‌که‌ن
ئه‌و چاوانه‌ی
له سۆمایی
دا
ڕ
ژا
ون .
6)
ژانێکی په‌نجاوییه
هه
ره
س و
شکان
وه‌رزی گوڵان پێده‌زانن .
7)
ده‌خولێته‌وه
وه‌رزی ڕێبه‌ندان
له زه‌ینی بارانیمدا
به
ف...................ر
......................
ده
با
رێ و
زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی
کۆلکه‌زێڕینه‌م .
--------------------------
شاعیری دووهه‌م
Be her chy aloshe -----------------------------------------
شاعیری یه‌که‌م
حه‌وت ڕازی سه‌ر به مۆری ژیان
عه‌لی قاسمی – نه‌غه‌ده
1) شه‌و دره‌نگانێکی خه‌واڵوو
کاتێ
چرکه‌کانی کاتژمێر
ده‌که‌ونه به‌ر پاڵپه‌ستێی زمان و
مانگ ،سوار چاکی بێ هاوتایه و
شار ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی باوێشک و
مه‌لی عیشق له سه‌ر ساباتی خۆشه‌ویستی لانه ده‌کا
و...
به‌ژن و باڵاکان ده‌بنه‌کڕوته‌ونی لێره‌واری
باڵا به‌رزی ده‌م به بزه
تازه
ده.......روو......ی ئه‌م ڕازه به ڕوومدا ده‌کرێته‌وه
که بێده‌نگی تۆ‌و
ته‌نیایی من چه‌نده بێنازن .
2) ژیان
له ناو مه‌مکی ژنێکدایه
کڕۆژنی که‌حێلان
چاوه‌ڕوان ده‌کا
... کۆرپه‌کانی ئێره ...
ده............مێکه
مچوڕک هه‌ڵده‌مژن.
3)
ڕڵمی گه‌رمی لێوار ده‌ریا
ته‌رم
له باوه‌ش ده‌گرێ
خ......................وێن
میوانداری
ما
سی
یه
کا
نه .
4)
کاکۆڵمان زوو
سپی ده‌بێ
به‌ر له وه‌ی
ده‌ستمان چاندبێ.
5)
ڕاده‌مێنن و ڕاده‌که‌ن
ئه‌و چاوانه‌ی
له سۆمایی
دا
ڕ
ژا
ون .
6)
ژانێکی په‌نجاوییه
هه
ره
س و
شکان
وه‌رزی گوڵان پێده‌زانن .
7)
ده‌خولێته‌وه
وه‌رزی ڕێبه‌ندان
له زه‌ینی بارانیمدا
به
ف...................ر
......................
ده
با
رێ و
زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی
کۆلکه‌زێڕینه‌م .
--------------------------
شاعیری دووهه‌م
*حه‌مه ساڵه سووزه‌نی
- شه‌و؟
- “بۆ ژماردنی رۆژه و به‌س”
- نا.. رۆژ به‌سه بۆ تاسه‌کانی ئاو و حه‌مامی منداڵی
- ئه‌ی ئه‌شق؟
- دواجار بوو لێم ماسی و پیاما شۆڕڕڕڕ بۆوه.. ره‌ق بوو.. به‌گۆیه‌کی سه‌ر سووره‌وه (نۆ)...9
- بێچاره ئه‌یناڵاند؛ "من به‌س ئاوی تۆنگه‌که‌م خوارده‌وه... ئه‌و له‌خۆڕا مرد- پشیله -
- ده‌ی ئاو یانی حه‌ماسه‌تی ماسی ی ئه‌حمه‌ق!
- من ئاشقی ماسی و ماسینم! به هه‌ر چی شه‌رابه خۆی ره‌ق بوو!---
- "To dlt be dly mn myzan aekrd"
- من به دوو گۆ و یه‌ک سێ گۆشه‌ت..په‌لاماری ئه‌شقم دێ!
- Yan G.A.N
- دوو گۆ ده‌بێته گفت و گۆ؟
- له له‌رانه‌وه‌دا ره‌نگه... که ده‌وه‌ستێ هه‌ر دوو گۆن
- Masyy to u ..
- ماسیی من درێژه و له‌و گفت و گۆیه‌دا ده‌له‌رزێ
- Masy u du goy masyw u pshyley to .. awy mn..
- ئاویی ره‌نگێکه به جله سێ گۆشه‌کانته‌وه.. ئاوی یان ئاویی و به ئاویی نابنه یه‌ک..
- Aw, awe! Awyy chy?
- ئاو..، ماسی و هات و چۆ و ژیانی من به پشیله.. یانی هیچ.. نه‌ئه‌شقی!
- بیش ئه‌شقی یانی ئاو
- Aw mayey 7eyate
- ئاوه ئاو .. کوشتمت .. ده‌ریهێنه!
- ئه‌ی نه‌تگوت سێ ماسین.. کات و شوێن و رووداو و که‌س.. له‌م ماسییه‌ی ئه‌مجاره‌دا هه‌ڵتۆقیبوون ن ن ن ..
- "همه بازی است غیر از عشقبازی ی "
- ئه‌زانم ئه‌و کاتیش "نظامی" ماسیی بوو، له‌کات و رووداو و شتی وا..
- فه‌لسه‌فه‌م پیا مه‌که.. درێژه ئه‌م فه‌سڵه
- به زانست ئه‌تشۆرم .. هه‌ڵتئه‌خه‌م.. به‌شکێکم شوێنێ تر بێته دی
- حه‌مامێ به ئاویی ئاه‌وه ته‌نرابێ.. بێ ماسی و تاسه‌تاس تا دوو تاس..
- تاسه‌کانی منداڵیم..{ دایکم کێشای به ده‌مما و گوتی؛ ئه‌نگوستی ئاماژه‌ت ئه‌شکێنم.. جارێکتر ناتهێنم بۆ ئاوی ژنانه..}
- ئه‌و بوو که سێ گۆشه‌ی ئه‌تاشی و مناڵێک قامکی لێ ببوو به (؟)
- ئه‌ی ئه‌وتان بردبوو چی لێ بکه‌ن؟
- خۆی ئه‌یگوت خوره‌م دێ.. be her chy ualoshe
- "“ki shery dest pi krd?
- "و‌ر بنه‌ی یا بنه‌م هه‌رچه بیابم شکنم!"
- ئه‌و کات نه‌من شه‌وانه شێعرم ئه‌چنی و نه ماسی ی پێکهاته‌یH2Oی له به‌ر بوو
- ژانی چی ده‌بژێری ..
- گوتم شه‌و!
- ........... بتۆپه ده‌ی.... ماهواره‌که‌ش ده‌رپه‌رێنه... نووزه نووز ناهێڵێ بنووم
- شێعرم دێ
- شه‌وانه ئه‌بژێرم .. ئه‌بژێرم.. (له بیرم نه‌ماوه)
- سێ گۆشه‌ی ئه‌تاشی..
سێ تۆشه.. چوار تۆشه .. خۆی گوتی.. دایپۆشه.. گۆشه... گۆشه.. خۆشه.. نا تۆشه..ئا ا ا اه.. لێم شێوا.. له‌بیرم فڕیوه سه‌ره‌تای.. رۆژ یان شه‌و یان هه‌رچی... بیدڕه تا ..
-----------------------------------
ســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌رچـاوه:
کانـــی عـــــه‌لی
شێعره‌ســــــات
به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ، سپاس بۆ تێبینییه شه‌رمێونه‌کانت که سه‌باره‌ت به مێعری"به هه‌رچی ئاڵۆشه" نووسیوته، راستییه‌که‌ی ئه‌و مێعره کۆلاژێکه له ده‌ق و گفتوگۆی چه‌ند شاعیر و نووسه‌ری مه‌زن و به‌س بۆ ئه‌وه نووسیومه که خوێنه‌رانی مامناوه‌ندی(دوور له جه‌نابت) پێ هه‌ڵسه‌نگێنم و ئێسته ئه‌زانم که باشم پێکاوه.جه‌نابت راست ئه‌که‌ی؛ له‌م سه‌رده‌مه نه‌گبه‌ته‌دا هه‌موومان گوناحین. نه‌وه‌ک تۆ هێند ئازابیت که خۆت پێ گوناح نه‌بێ؟ تکایه جارێکی دیکه هه‌ر ئه‌و مێعره به باری چه‌ند ده‌نگی و نێوانده‌قێتیدا بخوێنه‌وه و له‌گه‌ڵ شێعری هه‌ردۆستێکی دیکه پێت خۆش بوو به‌راوردی بکه. هه‌ر بژیت و به‌رده‌ام.... حه‌مه‌ساڵه
پاسخحذفکاک ره سول گیان سلاو ماندوو نه بی سپاس بو تیبینییه که ت کاکه ئه وه ی راست بی ئه و به په له بوونه خه ساریکه له وتاره کانی مندا قه بوولمه له مه و دوا هه ول ده ده م باشتر بنووسم. من پیم وایه ره خنه ش جوریک داهینانه به لام به پیه وانه ی شیعر که ده کری بلیین جوریک ئینتزاعی تیدایه له ره خنه دا وا نییه و له که ل زانست به ره ورویین ره خنه گر ته نیایه و خویه تی هه ولی خوی بویه گوناحه
پاسخحذفکاک ساڵه‌ی به‌رێز
پاسخحذفبینینی جریوه‌ی وشه‌کانت به‌دارو په‌ردووی وێبلاگه‌که‌وه زۆری خۆشحاڵ کردم.دیاره مه‌به‌ست به‌راورد کردنی شێعرێک له گه‌ڵ شێعرێکی دیکه نیه.ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنیش نه‌بوو ،تۆ باش له‌م شێعره‌ی نالی ده‌گه‌ی:
نالی-به داوه شه‌عری ده‌قیقی خه‌یاڵی شێعر
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که شاعیره سه‌د داوی نایه‌وه
شاعیر ئه‌و داوه بۆ خوێنه‌ر ده‌نێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به وشیاری و به که‌ره‌سته‌ی زه‌ینی زیاتره‌وه هه‌نگاو بنێته هه‌رێمی گوتار و خه‌یاڵیه‌وه .ته‌نانه‌ت خۆشت ئیعترافی پێده‌که‌ی که ئه‌م (مێعره) داوێکه بۆ له داوخستنی....
هه‌ر خۆشت (داوه‌که) ئاشکرا ده‌که‌ی.خوێنه‌ران له پێناو په‌ی بردن به سێحری ده‌ربڕینی شاعیر مانای تازه و به‌ربڵاوتر له بیریان دا ده‌گوورێ ئه و پرۆسه‌ی هه‌وڵه بۆ مانایه‌کی ده‌قیقتر، به هه‌وڵی خوێنه‌ر ده‌که‌وێته گه‌ڕ.به‌ڵام شاعیرانی ره‌خنه نووس خۆیان ئه‌و ته‌لسمه ده‌شکێنن و نه‌خشه‌ی وڵاتی شێعریان ده‌ده‌نه ده‌ست خوێنه‌ر جا چ خوێنه‌ره‌که ئه‌کتیو بێ چ مام ناوه‌ندی.دیسان خۆشه‌ویستیم بۆ وشه بوێره‌کانت