ئه‌و شاعیره‌ی به خراپه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌کوت
وه‌رگێڕ:
له‌یلا ساڵحی
"سافۆ" له شاعیرانی یوونانی چاخی حه‌وته‌می به‌ر له زایین بوو که له سه‌رده‌می که‌ونارا دا به ناوی مه‌زنترین شاعیری شێعری ئه‌ویندارنه له‌قه‌ڵه‌م دراوه.ئه‌و هه‌وه‌ڵ ژنێک بوو که له په‌نا هه‌ستی تاکه‌که‌سی خۆیه‌وه،تایبه‌تی ترین هه‌سته‌کانی ژنانه‌ی له شێعردا ده‌رده‌بڕی.شێعره‌کانی شوێنێکی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاوچاخه‌کانی دانا.هه‌ر به زیندی سه‌ری نه ته‌نیا له شاری شوێنه‌زای خۆی،به‌ڵکوو له شوێنه دووره‌ده‌سته‌کانیش به‌رهه‌مه‌کانی ده‌خوێندرانه‌وه و سه‌رنجی هۆگرانی شێعریان بۆ لای خۆیان راده‌کێشا.به بڕوای "ئه‌فلاتوون"ئه‌و ده‌یه‌مین خاتووخوای هونه‌ره."کاتولووس"وه‌ک "سافۆی پیاو"ناوی دێنێ و شێخێکی ئاسووری به ناوی"تاتیانووس"وه‌ک "سۆزانی،شێتی ئه‌وین و ئه‌و که‌سه‌ی به خراپه‌ی خۆی دا هه‌ڵده‌ڵێ"ناوی ده‌با.زیاترین ده‌نگۆ له‌مه‌ڕ ئه‌ودا،باسی هۆگری ئه‌وه به هاوجسن خوازی،که تاقمێک له نووسه‌ران ئاماژه‌یان پێکردووه."سافۆ" له شێعره‌کانی دا ستایشی ئه‌وینی نێوان ژنان ده‌کا.تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی نووسراوه‌کانی ،بوێری و ده‌ربڕینی رووتی هه‌ستی ژنانه‌یه،ئه‌ویش چه‌ندین سه‌ده به‌ر له ئێستا،به شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆکه‌ش و ته‌نانه‌ت له داهاتووش دا ئه‌و بابه‌تانه نوێ و بوێرانه ده‌نوێنن.
وه‌ک له سه‌رچاوه مێژوویی یه‌کان ده‌رده‌که‌وێ"سافۆ"مامۆستای فێرکاری گه‌وره کچان،بۆ ده‌ستپێکی ژیانی هاوبه‌شی تێکه‌ڵ به خێر و خۆشی بووه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌وه ده‌ڵێن:هۆگری به هاوجسنی خۆی واته ژن بووه.که‌چی به شایه‌دی نووسراوه‌کانی و به گوته‌ی"سیموونه فرێلینگ"سافۆ ئه‌و جۆره نه‌بووه که فیمینیسته‌کانی ئه‌مڕۆکه باسی ده‌که‌ن.ئه‌و شاعیره،شێعره‌کانی خۆی بۆ ستایش و رێزلێنان له پله‌وپایه‌ی ژنان ته‌رخان کردووه. بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ژن له روانگه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که خوازیاری ژنن حه‌ولێکی زۆری داوه،هه‌روه‌ها بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پیاو له گه‌وره‌یی و جوانی یه‌کانی ژن تێکۆشاوه.
سافۆ
به گوڵه وه‌نه‌وشه‌ی لای بسکه‌کانی یه‌وه
به بزه‌یه‌کی شیرینی له گوێن شیله‌ی هه‌نگ و ...
"سافۆ"و نووسراوه‌کانی بێجگه له دوژمنانی سه‌ره‌کی ئایینی،قوربانیی داڕمانی کۆشکی زانست له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕینی زه‌مانیش بوون.به پێی روونکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان،هیچ کتێبێکی ته‌واو و کامڵ له نووسراوه‌کانی له به‌رده‌ست دانییه.ئه‌و به‌شه له‌نووسراوه‌کانی"سافۆ"که تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه،بریتین له هه‌ندێک کۆپله شێعر و وشه و دێڕی به واتا و دڵبزوین،که له لایه‌ن نووسه‌رانی یوونانی و رۆمه‌وه کۆکراونه‌ته‌وه.به‌شێکی زۆر له نوسراوه‌کانی که له‌سه‌ر پاپیرۆس نووسراون دیتراونه‌ته‌وه،که له‌وانه‌ش هێندێکیان به هۆی کارتێکه‌ری که‌ش و هه‌وای شوێنی راگیرانیان له‌ناوچوون.له پێنسه‌د شێعر،ته‌نیا پێنسه‌د به‌شی بچووکی خوێندراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه ناکرێ ئه‌و سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌یه‌کی تر هه‌ڵبسه‌نگێندرێ."سافۆ" شاعیری هه‌مو چاخه‌کانه و ئامیزی هه‌موو زه‌مانه‌کان به رووی دا کراوه‌یه.ئه‌و له کاتی ژیانی دا بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک جێگه‌ی رێز بووه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ خۆی ده‌ڵێ پاش مه‌رگیش له‌بیر ناچێته‌وه.نووسه‌ران و شاعێرانێکی زۆر ویستوویانه ئه‌و قسه‌یه نه‌سه‌لمینن و مه‌رگی ئه‌ده‌بی"سافۆ" رابگه‌یه‌نن،به‌ڵام"سافۆ"خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و ئه‌مڕۆش وه‌ک 2500ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیر و شێعری هه‌ر نوێ یه.جا چ هاوجسن خواز بوبێ و چ راهیبه گرینگ نییه ، ئه‌وه‌ی گرینگ و شیاوی لێ وردبوونه‌وه‌یه پێکهاته‌ی پته‌و و بیری به‌رزی شاعیرانه‌ی ئه‌و ژنه بلیمه‌ته‌یه له دوو توێی شێعره‌کانی دا.
وه‌رگێڕ:
له‌یلا ساڵحی
"سافۆ" له شاعیرانی یوونانی چاخی حه‌وته‌می به‌ر له زایین بوو که له سه‌رده‌می که‌ونارا دا به ناوی مه‌زنترین شاعیری شێعری ئه‌ویندارنه له‌قه‌ڵه‌م دراوه.ئه‌و هه‌وه‌ڵ ژنێک بوو که له په‌نا هه‌ستی تاکه‌که‌سی خۆیه‌وه،تایبه‌تی ترین هه‌سته‌کانی ژنانه‌ی له شێعردا ده‌رده‌بڕی.شێعره‌کانی شوێنێکی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاوچاخه‌کانی دانا.هه‌ر به زیندی سه‌ری نه ته‌نیا له شاری شوێنه‌زای خۆی،به‌ڵکوو له شوێنه دووره‌ده‌سته‌کانیش به‌رهه‌مه‌کانی ده‌خوێندرانه‌وه و سه‌رنجی هۆگرانی شێعریان بۆ لای خۆیان راده‌کێشا.به بڕوای "ئه‌فلاتوون"ئه‌و ده‌یه‌مین خاتووخوای هونه‌ره."کاتولووس"وه‌ک "سافۆی پیاو"ناوی دێنێ و شێخێکی ئاسووری به ناوی"تاتیانووس"وه‌ک "سۆزانی،شێتی ئه‌وین و ئه‌و که‌سه‌ی به خراپه‌ی خۆی دا هه‌ڵده‌ڵێ"ناوی ده‌با.زیاترین ده‌نگۆ له‌مه‌ڕ ئه‌ودا،باسی هۆگری ئه‌وه به هاوجسن خوازی،که تاقمێک له نووسه‌ران ئاماژه‌یان پێکردووه."سافۆ" له شێعره‌کانی دا ستایشی ئه‌وینی نێوان ژنان ده‌کا.تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی نووسراوه‌کانی ،بوێری و ده‌ربڕینی رووتی هه‌ستی ژنانه‌یه،ئه‌ویش چه‌ندین سه‌ده به‌ر له ئێستا،به شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆکه‌ش و ته‌نانه‌ت له داهاتووش دا ئه‌و بابه‌تانه نوێ و بوێرانه ده‌نوێنن.
وه‌ک له سه‌رچاوه مێژوویی یه‌کان ده‌رده‌که‌وێ"سافۆ"مامۆستای فێرکاری گه‌وره کچان،بۆ ده‌ستپێکی ژیانی هاوبه‌شی تێکه‌ڵ به خێر و خۆشی بووه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌وه ده‌ڵێن:هۆگری به هاوجسنی خۆی واته ژن بووه.که‌چی به شایه‌دی نووسراوه‌کانی و به گوته‌ی"سیموونه فرێلینگ"سافۆ ئه‌و جۆره نه‌بووه که فیمینیسته‌کانی ئه‌مڕۆکه باسی ده‌که‌ن.ئه‌و شاعیره،شێعره‌کانی خۆی بۆ ستایش و رێزلێنان له پله‌وپایه‌ی ژنان ته‌رخان کردووه. بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ژن له روانگه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که خوازیاری ژنن حه‌ولێکی زۆری داوه،هه‌روه‌ها بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پیاو له گه‌وره‌یی و جوانی یه‌کانی ژن تێکۆشاوه.
سافۆ له‌دایک بووی دوورگه‌ی"لیزبۆس"ه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆکه به ژنانی هاوجسن خواز ده‌لێن لێزبین.
له سه‌رده‌می "سافۆ"دا که هاوچاخی"سۆلۆن"،"بوختولنه‌سر'(فه‌رمانڕه‌وای نێوان چۆمان)و "جۆرمیا"بوو،"لیزبۆس"دوورگه‌یه‌کی زه‌نگین بوو که پڕ بووه له باخی زه‌یتوون و ره‌ز و مه‌زرای به‌راو و دارستانی چڕ‌وپڕ.که‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و زه‌وی و زاری به پیت و به‌ره‌که‌تی ئه‌وێ ،کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌گجار ده‌وڵه‌مه‌ندیشی به‌رهه‌م هێنابوو."لیزبووس"سه‌د ساڵ به‌ر له چاخی زێڕینی"پڕیکلێس"،ناوه‌ندی کولتووری یوونانی که‌ونارا و چاوگه‌ی راهێنای شاعیرانی شێعری ئه‌ویندارانه‌ی وه‌ک"ئالکایووس"و"سافۆ"بوو.دان و ستان و بازرگانی یه‌کی بێ‌وچان له شاره‌کانی نزیکه‌و به‌ستێن،له‌ئاسیای بچووک و دوورگه‌کانی"ئێژه"و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ میسر دا به‌رده‌وام بوو،به‌ڵام بازرگانه ده‌ریایی یه‌کانی ئه‌و دوورگه‌یه،زیاتر هه‌ر له ماڵێ ده‌مانه‌وه و رێی دووریان نه‌ده‌گرته به‌ر.ئابووری"لیزبووس"له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانی،پیشه‌سازی و زرێڤانی دامه‌زرابو.شه‌ڕاب،رۆن زه‌یتوون،دانه‌وێڵه،کووپه و تونگه‌ی سواڵه‌ت و روح،چرای گڕسۆز و شتی له‌و بابه‌ته گرینگ ترین حاسڵاتی بازرگانی ئه‌و دوورگه‌یه بوون."میتی لین" ناوه‌ندی دوورگه‌ی "لیزبووس" وه‌ک گرینگ ترین شاری ئه‌و محاڵه ده‌هاته ئه‌ژمار.مێژوو نووسان ده‌ڵێن"سافۆ"له ساڵی 526ی به‌ر له زایین له‌و شاره له دایک بووه.به‌ڵام دیتنه‌وه‌ی هێندێک سککه له شاری"ئیرسووس" به وێنه‌ی "سافۆ"وه ئه‌و رایه له گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌که‌نه‌وه.له‌مه‌ڕ ساڵی له‌دایک بوونی "سافۆ"شه‌وه ناکۆکی یه‌کی زۆر هه‌یه."ئاتوور ویگال"سیاسه‌توان و مێژوونووسی ئامریکایی پێی وایه له ساڵی 261ی به‌ر له زایین له دایک بووه.وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی نووسه‌ران ئه‌و رێکه‌وته‌یان په‌سه‌ند کردووه،گه‌لێک مێژوونووسی دی هه‌ن که له‌گه‌ڵ"ویگال"هاوڕا نین،چونکه پێیان وایه زۆر جار هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره،واته "ویگال"بووه‌ته هۆی ده‌رخستنی نه‌ریتی ناله‌بار و زانیاری دستکردی مێژوویی به‌ده‌سته‌وه داوه.[له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دیتنه‌وه‌ی پاپیرووسێک که ناوی سافۆی به سه‌ره‌وه‌یه و مێژووی بۆ500 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و رایه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.]
به گوێره‌ی نووسراوه‌ی چه‌ند نووسه‌رێک سافۆ سێ برای به ناوه‌کانی"کاراکسووس"،"لاریکووس"و"ئۆریگیووس" هه‌بووه.به پێی زانیاری مێژوونووسان "دووریکا"ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی شه‌ڕاب فرۆش برا گه‌وره‌ی"سافۆ"واته"کاراکسووس"ی له میسرییه‌کان کڕییه‌وه.
"سافۆ"له شێعره‌کانی دا به هۆی هه‌بوونی پێوه‌ندی له نێوان"کاراکسووس"و"دوریکا"-که"هێڕۆدۆت" ناوی ئه‌وی به"رودوپیس"تۆمار کردووه-ره‌خنه له برای گه‌وره‌ی ده‌گرێ.ئه‌م بابه‌ته له چاخی که‌وناراش دا به زۆری باسی له‌سه‌ر کراوه."ئیسترابۆ"نووسیویه‌تی که له چاخی هه‌وه‌ڵی به‌ر له زایین دا ره‌وایه‌تێک بووه که باس له‌وه ده‌کا :یه‌کێک له هێڕه‌مه‌کانی میسر"دوریکا"بینای کردووه.له برای دووهه‌می"سافۆ"ته‌نیا ئه‌وه‌نده زانیاری له به‌ر ده‌ست دایه که شه‌ڕابی به حکوومه‌تی"میتی لین"فرۆشتووه و ئه‌و ئه‌رکه‌ش به رای"ئاتێنئۆس"ته‌نیا تایبه‌تی کوڕانی لاوی بنه‌ماڵه ده‌ست رۆیشتووه‌کان بووه.له‌وه را بۆمان روون ده‌بێته‌وه که"سافۆ"له بنه‌ماڵه‌یه‌کی به شان و شه‌وکه‌تی دوورگه‌ی"لیزبووس"ده‌ركه‌وتووه،که خاوه‌ن زه‌وی و زار و باخاتێکی زۆر له ده‌روروبه‌ری شاری"میتی لین"بوون.هیچ هه‌واڵێکیش سه‌باره‌ت به برای سێهه‌می سافۆ له‌به‌ر ده‌ست دا نییه. ."هێرۆدۆت"ده‌ڵێ ناوی باوکی سافۆ"ئیسکاماندرۆ نیمۆس"ه. (skamandronymo) و ناوی دایکیشی به "کله ئیس" تۆمار کراوه.
تاقمێک پێیان وایه سافۆ له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی دا له‌گه‌ڵ"کیه‌رکۆلاس"که بازرگانێکی خه‌ڵکی دوورگه‌ی"ئانۆرۆس"بوو،زه‌ماوه‌ند ده‌کات و به‌رهه‌می ئه‌و زه‌ماوه‌نده کچێک بووه به ناوی"کلێ ئیس".
"ئالکایووس"ی هۆنه‌ر یه‌کێک بوو له هه‌ڤاڵانی"سافۆ"که زۆر به گه‌رمه ستایشی ده‌کا.به رای"هێڕمسیاناس"،"ئالکایووس"چه‌نگی لێ ده‌دا و سترانی ده‌خوێند ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وینی خۆی به"سافۆ"بنوێنێ.له یه‌کێک له شێعره‌کانی دا ئاوا باسی ده‌کا:سافۆ
به گوڵه وه‌نه‌وشه‌ی لای بسکه‌کانی یه‌وه
به بزه‌یه‌کی شیرینی له گوێن شیله‌ی هه‌نگ و ...
له مه‌ڕ ناوی"سافۆ"شه‌وه هه‌ندێک دڕدۆنگی له ئارا دایه.به زمانی یوونانی ئایۆلی که زمانی زکماکی "سافۆ"بووه،ناویان به"سافا"نووسیوه و له یوونانی "ئاتێن"یش دا به"سافۆ"هاتووه.له پاپیرۆسیک دا که هێ 500 ساڵ به‌ر له زایینه هه‌ر به"سافا"نووسراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر زۆربه‌ی سککه‌کان و هێندێک قاپ و گوڵدانی که‌ونارا به "سافۆ"ناویان بردووه.به پێی نه‌ریتی باوی بێژکردن و نووسینی ناوه‌کانی ئورووپایی ئه‌و ناوه له تاقمێک له سه‌رچاوه‌کان دا به sapphoنووسراوه‌ته‌وه.
له سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی دا ئوستووره و ئه‌فسانه‌گه‌لێکی زۆر له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تی "سافۆ"وه به‌دیهاتن،وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و ژنێکی سۆزانی بوو،یان ژنێک بوو که به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وینداری پیاوێکی زرێڤان به ناوی"فائۆن" بووه،له تاوی ئه‌و له‌سه‌ر گاشه‌به‌ردێکه‌وه خۆی تووڕ هه‌ڵداوه‌ته خوارێ،یان ئه‌وه‌ی که دوو"سافۆ"هه‌بوون که یه‌کیان شاعیر و ئه‌وی دیکه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه،یان ئه‌وه‌ی که ئه‌و ژنێکی ناحه‌ز و ناشیرین بووه.
"ماکسیمۆس تیروسی"به:"سافۆ"ی جوان ناوی دێنێ.چونکه"سوقڕات"له به‌ر جوانی شێعره‌کانی و که‌سایه‌تی خۆی پێی خۆش بوو وای پێ بڵێ،له کاتێک دا ئه‌و کورته باڵا و ره‌ش ئه‌سمه‌ر بوو.نووسه‌رێکی تری که‌ونارا ده‌ڵێ:"سافۆ"نه‌قوستان بووه و به بولبولی باڵکراو و مرۆڤی بسته باڵای ده‌شوبهێنێ."و.ی.ب دوبوا"رۆشنبیری"ئافرۆ-ئامریکایی"به پێی نووسراوه‌ی"ئۆیدیۆس"ده‌ڵێ:سافۆ قوله‌ڕه‌ش بووه.ئه‌و"سافۆ"له‌گه‌ڵ"ئاندرومدا"کچی پادشای "ئیتیۆپی"هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.هیچ شکێک له‌وه‌دا نیه که خه‌ڵکی"ئائۆرلی"دوڕڕه بوون و له گه‌ڵ پێوه‌ری ئاتێنی یه‌کان؛واته باڵای به‌رز و قژی کاڵ نه‌ده‌گونجان،به‌ڵام قوله‌ڕه‌ش بوونی"سافۆ"دوور له راسته‌قینه‌یه.
ئه‌وه‌ی که"سافۆ"ورد و کورته باڵا بووه،ده‌کرێ بڵێین له‌و شێعره‌ی خۆی رایه که ده‌ڵێ:ده‌سته‌کانی ناگاته ئاسمان ،چونکه ئه‌و یه‌گجار وردیله‌یه.به‌ڵام پرسیارێک که لێره‌دا قوت ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که داخۆ ئه‌و باسی جه‌سته‌ی خۆی ده‌کا یان له‌هه‌مبه‌ر کاکه‌شانی گه‌وره‌ی جیهان خۆی به بچووک ده‌زانی؟
روخساری"سافۆ"له‌سه‌ر سککه‌کان به جوانی خاتووخوای ئافرۆدیت نه‌خشێندراوه.جوانی ده‌روونی "سافۆ"ش هه‌م له وته‌ی هاوچاخه‌کانی ده‌رده‌که‌وێ و هه‌م له شێعره‌کانی خۆی دا.کۆمێدی نووسانی سه‌ده‌ی چواری به‌ر له زایین وه‌ک"ئامفیس"و"ئانتی پانس"و هێندێک که‌سی دی"سافۆ"و شێعری سافۆیان ده‌دا به‌ر تیری تانه و ته‌شه‌ر و ئاتێنی یه‌کان زۆریان گاڵته‌یان به‌وه ده‌کرد ژنێک بتوانێ هه‌سته تاکه‌که‌سی یه‌کانی خۆی ده‌ربڕێ.به تایبه‌ت که پیاوان له شانۆ کومێدی یه‌کان دا رۆڵی ژنانیان ده‌گێڕا.نووسه‌ران نه‌وه‌ک هه‌ر گاڵته‌یان به که‌سایه‌تی"سافۆ"ده‌کرد،به‌ڵکوو زمانی شێعری ئه‌ویشیان به زمانی شێعری سۆزانی یه‌کان ده‌زانی.ته‌نانه‌ت جاروبار حیکایه‌ت گه‌لێکی زۆر له پێوه‌ندی هاوجسن خوازانه‌ی ئه‌و به راشکاوی له لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌وه ده‌گێڕدراوه،که نیشانده‌ری جۆری تێگه‌یشتنی ئه‌وان له شێعره‌کانی"سافۆ"بوو.
ئه‌م خاڵه کۆمه‌ڵگای پیاوانه‌ی"ئاتێن"و ئه‌وانه‌ی گاڵته‌یان به"سافۆ"ده‌کرد به ئێمه ده‌ناسێنێ.به رای وان،ناوبانگ و مه‌زنایه‌تی"سافۆ"بۆ که‌سایه‌تی به توانای پیاوانی ئه‌وکاته جێی مه‌ترسی بوو.ئه‌وه‌ی که کومێدی یه‌کان پێی ده‌گه‌یشتن ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر بێتوو کۆمه‌ڵگایه‌ک بهێڵێ ژنان هه‌سته‌کانی خۆیان ده‌رببڕن،ناکرێ چاوه‌ڕوانی یه‌کی وات لێی هه‌بێ.
حوکم دانی راشکاو و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر نووسراوه‌کانی"سافۆ"له دونیای مه‌سیحی یه‌ت دا وه‌دی هات،به‌ڵام ئه‌م نووسراوانه هه‌رچۆنێک بوو،چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست و چاخی ویکتۆڕیای تێپه‌ڕ کرد و تا ئێستاش به‌شێک له نووسراوه‌کانی له به‌رده‌ستن.مه‌سیحی یه‌تی ئه‌وه‌ڵ هه‌ر له‌پێش دا نووسراوه‌کانی"سافۆ"ی ره‌ت کرده‌وه."تاتیانووس"نووسیویه‌تی که له ساڵی 38ی زایینی دا،ئۆسقۆفی شاری کونستانتینوپۆل(قه‌سته‌نته‌نییه)"سێنت گرێگۆریۆس نازیاترۆس"ئه‌مری کرد تا هه‌موو په‌ڕتووکه‌کانی شێعری"سافۆ"بکه‌نه ده‌سته‌چیله‌ی ئاور و ئه‌و کاره‌شیان کرد و گڕیان له خه‌رمانی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و یه‌که‌م ژنه شاعیره‌ی جیهانی که‌ونارا به‌ردا.
له ساڵی 391ی زایینی دا،مه‌سیحی یه‌کان هه‌موو ئه‌و کتێبخانانه‌ی "ئه‌سکه‌نده‌رییه"یان سووتاند که نووسراوه‌ی نووسه‌رانی کلاسیکی یان تێدابوو.ئه‌وه‌ش که له ساڵی 730 زایینی جارێکی تر پاشماوه‌ی په‌ڕتووکه‌کانی"سافۆ"له‌سه‌ر ئه‌مری "پاپ گری گوریووسی حه‌وته‌م"له"رۆم"و "قه‌سته‌نته‌نییه"ئاوری تێبه‌ر درا ، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که شێعری"سافۆ"تا ئه‌و کاته‌ش هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستان بوون،له چواره‌مین شه‌ڕی سه‌لیبی دا که سه‌رداره وێنیزییه‌کان شاری "قه‌سته‌نته‌نییه"یان تاڵان کرد،ئه‌وه‌ی که به‌جێما له ساڵی 1453،پاش سه‌رکه‌وتنی تورکه‌کان به سه‌ر"بیزانس"دا،به غه‌نیمه‌تی ئه‌وان چوو.وێده‌چێ که ئێستاش کتێب و شێعره‌کانی"سافۆ"له تورکیا هه‌ر مابن.گرینگ تریش ئه‌وه‌یه که ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ش به هیزه که ره‌نگه ئێستاش له ئاڕشیوی کتێبخانه‌ی "واتیکان"لانی که‌م ده‌ستنووسێک له نووسراوه‌کانی"سافۆ"پارێزرابێ،به تایبه‌ت وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له گوناحی شێعر و که‌سایه‌تی شاعیر.ناکرێ بڕوا بکه‌ین که"واتیکان"هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به نووسراوه‌ی لاڕێ و چه‌وتی ده‌زانین و یاساغی ده‌کردن ، له ناوی بردبێتن.کلیساکان ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌کانی تاوانیش ده‌پارێزن.کتێب داره‌کانی هه‌موو جیهان،کتێب و نووسراوه و کاغه‌ز ناسووتێنن،به‌ڵکوو له شوێنێک ده‌یشارنه‌وه."سافۆ"و نووسراوه‌کانی بێجگه له دوژمنانی سه‌ره‌کی ئایینی،قوربانیی داڕمانی کۆشکی زانست له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕینی زه‌مانیش بوون.به پێی روونکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان،هیچ کتێبێکی ته‌واو و کامڵ له نووسراوه‌کانی له به‌رده‌ست دانییه.ئه‌و به‌شه له‌نووسراوه‌کانی"سافۆ"که تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه،بریتین له هه‌ندێک کۆپله شێعر و وشه و دێڕی به واتا و دڵبزوین،که له لایه‌ن نووسه‌رانی یوونانی و رۆمه‌وه کۆکراونه‌ته‌وه.به‌شێکی زۆر له نوسراوه‌کانی که له‌سه‌ر پاپیرۆس نووسراون دیتراونه‌ته‌وه،که له‌وانه‌ش هێندێکیان به هۆی کارتێکه‌ری که‌ش و هه‌وای شوێنی راگیرانیان له‌ناوچوون.له پێنسه‌د شێعر،ته‌نیا پێنسه‌د به‌شی بچووکی خوێندراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه ناکرێ ئه‌و سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌یه‌کی تر هه‌ڵبسه‌نگێندرێ."سافۆ" شاعیری هه‌مو چاخه‌کانه و ئامیزی هه‌موو زه‌مانه‌کان به رووی دا کراوه‌یه.ئه‌و له کاتی ژیانی دا بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک جێگه‌ی رێز بووه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ خۆی ده‌ڵێ پاش مه‌رگیش له‌بیر ناچێته‌وه.نووسه‌ران و شاعێرانێکی زۆر ویستوویانه ئه‌و قسه‌یه نه‌سه‌لمینن و مه‌رگی ئه‌ده‌بی"سافۆ" رابگه‌یه‌نن،به‌ڵام"سافۆ"خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و ئه‌مڕۆش وه‌ک 2500ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیر و شێعری هه‌ر نوێ یه.جا چ هاوجسن خواز بوبێ و چ راهیبه گرینگ نییه ، ئه‌وه‌ی گرینگ و شیاوی لێ وردبوونه‌وه‌یه پێکهاته‌ی پته‌و و بیری به‌رزی شاعیرانه‌ی ئه‌و ژنه بلیمه‌ته‌یه له دوو توێی شێعره‌کانی دا.
بانگه‌وازی سمینارێک له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مریه‌م قازی...
پاسخحذفدست خوشی به له یلا سالحی ده لیم بابه تیکی به پیز بوو
پاسخحذفبه لام وا باشتر بوو خوی لیکولینه وه یه کی کردبایه نه ک به و وه رگیرانه قه ناعه ت بکا
ده ستم به فونتی کوردی رانه گه ییشت داوای به خشین ده که م