*عه‌لی قاسمی
میشێل فۆکۆ وه‌ک بیرمه‌ندێکی پۆست مۆدێڕن؛ که ڕخنه‌گرێکی به توانای ده‌سه‌ڵاتیشه، له سه‌ر زمان؛ گوتار و ده‌سه‌ڵات زۆر پرسیاری وردی ورووژاندووه و ده‌روویه‌کی روونتر له رابردووی به رووی ئه‌م بابه‌ته فیکرییانهدا کردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا که‌ڵکه‌ڵه‌ی بیر و زه‌ینی فۆکۆ پێوه‌ندی نێوان زانست و ده‌سه‌ڵات، واته (دانش و قدرت ) ه، فۆکۆ زانست به ئیپیستمه (Episteme) پێناسه ده‌کا، ئیپیستمه زیاتر ئه‌و ژێرخان و بنه‌ما مه‌عریفییانه ده‌گرێته‌وه که له کۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه، به باوه‌ڕی ئه‌و فه‌یله‌سووفه ناوداره له ده‌وران و چاخی پێش مۆدێڕن‌دا ناو لێنانه‌کان به پێی ئه‌سڵی زاتی شته‌کان بووه، به‌ڵام له چاخی مۆدێڕن‌دا بۆ ناولێنانه‌کان به‌ره به‌ره گرێبه‌ست هاتووه‌ته ئاراوه، گرێبه‌ست به مانای عورفێکی گشتی، عورفێک که له‌ودا خاوه‌ن هزرو بیرمه‌ندان پێوه‌ندی نێوان دال و مه‌دلوول – یان دیاری ده‌کرد، دیاره پێوه‌ندی نێوان دال و مدلوولیش زیاتر قه‌راردادییه تا زاتی . لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، چ که‌سێ بۆی هه‌بوو، یان بۆی هه‌یه ئه‌م گرێبه‌ستانه داڕێژێ ؟ به باوه‌ڕی فۆکۆ ده‌سه‌ڵاتی زاڵ گوتار (Discourse) ی زاڵ به‌رهه‌م دێنێ، وه‌ک مارکس که ده ی‌وت : چینی ده‌سه‌ڵاتدار، ئایدیۆلۆژی زاڵ ساز ده‌کا، به باوه‌ڕی فۆکۆ ده‌سه‌ڵات، (ده‌سه‌ڵات به مانا فۆکۆیهکهی) گوتاری زاڵ به‌رهه‌م دێنێ و جێگه‌وپێگه‌ی دال و مه‌دلوول دیاری ده‌کا.
له ڕاستیدا فۆکۆ له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته جیاوازییه‌کانی ده‌ورانی پێش مۆدێڕن و ده‌ورانی مۆدێڕن. هه‌ر به باوه‌ڕی ئه‌و له ده‌ورانی پاش مۆدێڕن‌دا شته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ناساندن و بهیانگهرییهتی و ده‌لاله‌ت وێستاون، مرۆڤ په‌یڕه‌وی جۆرێک یاری و کایه‌ی زمانییه که به هیچ شێوه‌ێک له یاساکانی حاڵی نییه‌و سه‌ر ده‌ر ناهێنێ، به باوه‌ڕی فۆکۆ له‌مه‌و به‌ولاوه هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌ک له نێوان " واژه " و " شت " ، یان به واتایه‌کی تر له نێوان دال و مه‌دلوول دا نابینرێ و ئیتر ئه‌ده‌بیات و زمان بایخی مه‌عریفییان نییه و کارکردی په‌یام و ئیڕجاعی بوون تێداده‌چێ و ته‌نیا کارکردی ئه‌ده‌بی ده‌مێنێته‌وه، به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین که هه‌ڵسوکه‌وتی دهلالهتگهریی زمان جێگه‌ی خۆی داوه به ده‌لاله‌تی ده‌روونیی زمان.
که‌وابوو :
1) له ده‌ورانی پێش مۆدێڕن‌دا ناو لێنان له گه‌ڵ شته کاندا هاتووه ( تێڕوانینێکی ئاسمانی ).
2) له ده‌ورانی مۆدێڕن‌دا ناو لێنان به پێی قه‌رارداد بووه ( تێڕوانینێکی زه‌مینی).
3) له ده‌ورانی پاش مۆدێڕن‌دا تووشی یاری زمانی ده‌بین و دال و مه‌دلوول پێوه‌ندییان به یه‌که‌وه نامێنێ ( عدم قطعیت معنا ).
ئێستا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کورته بۆچوونه، با به یه‌که‌وه ئه‌م شێعره‌ی ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی (رامان) بخوێنینه‌وه، تا بزانین له ناو کامه خانه‌دا جێ ده‌گرێ .
" ده‌ست
ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی
]رێبوارێ له‌وێ له سه‌را سوێی ئهوکهوشهنه وێستاوه و هه‌ر دوو له‌پی ناوه‌ته سه‌ر پێلووی[
- کاکه ئاوا چۆن ده‌توانی هات و نه‌هاتی ئه‌و کۆچه ببینی؟!
- هێڵه‌کانی رێگا
دێڕه‌کانی سروودێکی له بیر کراون له به‌رم کردوون.
…..]له وێ وێستاوه و هه‌ر دوو له‌پی خستۆته سه‌ر گوێیه‌کانی[…
ــ ئاوا چۆن ده‌توانی وانه‌کانی ئه‌م ته‌نیاییه ئالۆزه ببیسی..؟!
ــ هانکه هانکی ئه‌م ته‌نیاییه چیه له کووچه‌کانی مێشکم دا ئه‌دی
]له وێ نووشتاوه‌ته‌وه و به په‌نجه لووتی گرتووه[
ــ چۆن ده‌توانی به سه‌ر په‌لکه وه‌ریوه‌کانی شۆڕشێکه‌وه بنووشتیهوه و
هه‌ناوت له به‌رامه‌ی بدزیه‌وه ؟!
ــ من خه‌ریکم له له‌ره‌ی تنۆکێکی سووردا
به‌رامه‌ی سبه‌ینێیه‌کی بێ سره‌وت ده‌بیه‌م
]له وێ وێستاوه هه‌ر دوو له‌پی ناوه‌ته سه‌ر ده‌م[…
ــ سه‌یر که سه‌فه‌ر جوانوویه‌کی پشوو سواره
تۆ بڵێی له کوێ بیهه‌وێ وچانێ بسره‌وێ.؟!
]کابراکه ده‌می ههڵناپچرێ . هه‌ر به ئاماژه‌ی چاوه‌کانی ده‌یهه‌وێ شتێک بڵێ[.. "
سه‌رچاوه:
وێبلاگی کـــــــــــانی عه‌لی
کاک رەسووڵ گیان سڵاو
پاسخحذفکاکه گیان زۆر سپاس بۆ سه‌ردانه‌که‌ت که به سه‌رت کردمهوەو بۆ چه‌ند دەقهیهک له سه‌ر کاسه‌ی مستهراحهکهم هه‌ڵتروشکای !
به داخه‌وە یا به خۆشحالییهوە هه‌ندێ له شاعیران و نووسه‌ران و وێبلاگنووسان !! له روویان هه‌ڵنایه به لای مستهراحهکهم دابێن و ته‌نیا به هۆی تابڵۆی سه‌رەوەی وێبلاگه‌که‌م ، هه‌موو بابه‌ته‌کان له بۆچوونه به نرخه‌کانیان بێبه‌ش دەکەن !
زۆر خۆشحاڵم که جه‌نابت وا بیرت نه‌کردەوە و ئه‌و مافه‌ت بۆ که‌سێک رەوا بینی که له پانتایی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه دا هه‌ر هیچ نه‌بێ مستهراحهکێ بچکۆلانه‌ی هه‌بێ !
زۆر سپاس
کاکه گیان له سه‌ر ئیزنت له لایه‌ن منه‌وە لینک کرای