۱.۳.۸۹

کۆڕی ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ کتێبی "سه‌مای سه‌رسامی"

ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان کۆڕی ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی "سه‌مای سه‌رسامی"کۆمه‌ڵه‌شێعری ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی، به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان رۆژی پێنچ‌شه‌ممۆ 30ی گوڵانی1389هه‌تاوی له‌ ساڵۆنی شانۆی کتێبخانه‌ی پارکی میلله‌ت کۆڕی ره‌خنه‌و و لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌شێعری"سه‌مای سه‌رسامی" به‌ به‌شداری شاعیران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌قز و نه‌غه‌ده‌ به‌ڕێوه‌ برد.

سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێکرد و پاشان له‌ لایه‌ن هێمن عه‌بدوڵڵاپوور به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که‌ به‌خێرهاتنی میوانان کرا، پاشان به‌ڕێز ره‌سووڵ چووپانی دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌ڕ کار و باری ئه‌نجومه‌ن و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی یه‌ک ساڵی رابردوو دوا.

له‌ درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی شاعیری "سه‌مای سه‌رسامی" سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو به‌شداربوانی کۆڕه‌که‌ کرد و به‌ خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک کۆتایی به‌ قسه‌کانی هێنا.

کۆڕی ره‌خنه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سێ به‌ش پێکهات که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

به‌شی یه‌که‌م:

سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کان به‌ وتاری کاک هه‌رمان وه‌تمانی"مه‌هاباد" له‌ ژێر ناونیشانی "ئاوڕێک له‌ سه‌مای سه‌رسامی" ده‌ستی پێکرد.

وتاری دووهه‌م له‌ لایه‌ن خاتوو شه‌ویار گولابی ئازه‌ر"مه‌هاباد" له‌ ژێر ناونیشانی "که‌ره‌سه‌ خاوه‌کانی زمانی له‌ سه‌مای سه‌رسامی‌دا"خوێندرایه‌وه‌.

وتاری سێهه‌م له‌ لایه‌ن به‌ڕێز قادر نیازی"مه‌هاباد" له‌ ژێر ناونیشانی "ئه‌رسه‌لان شاعیری به‌‌سه‌ر خۆیدا بارینه‌" خوێندرایه‌وه‌.

پاش ته‌واو بوونی به‌شی یه‌که‌می کۆڕه‌که‌ بۆ چه‌ند ساتێک پشوودان و په‌زیرایی راگه‌یه‌ندرا.



به‌شی دووهه‌م:

وتاری یه‌که‌می به‌شی دوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د چاک"بۆکان" له‌ ژێر ناونیشانی "فۆڕم له‌ سه‌مای سه‌رسامی‌دا" خوێندرایه‌وه‌.

وتاری دووهه‌می به‌شی دوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی قاسمی"نه‌غه‌ده‌" له‌ ژێر ناونیشانی " موکریان مه‌ڵبه‌ندی زمانی ره‌سه‌نی کورده‌واری به‌ هانه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی(سه‌مای سه‌رسامی)" خوێندرایه‌وه‌.

له‌ به‌شی دووهه‌می کۆڕه‌که‌ دا خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کان کۆتایی پێ هات و به‌شی سێهه‌م که‌ بریتی بوو له‌ دانیشتنی کۆڕی زانستی له‌ لایه‌ن:

1_ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی

2_ئه‌مجه‌د غوڵامی

3_ئه‌حمه‌د چاک

ده‌ستی پێکرد.

به‌ڕێز ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی له‌ کۆڕی زانستی دا ئاماژه‌ی به‌ جیاواز نووسین له‌ شێعر دا کرد، که‌ جیاواز نووسین به‌ چی پێناسه‌ ده‌کرێ و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه‌، له‌ پاشان به‌ڕێز ئه‌مجه‌د غوڵامی درێژه‌ی به‌ باسه‌که‌ی ره‌سووڵ سۆفی‌سوڵتانی دا و له‌نگه‌ری له‌ سه‌ر وتاره‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ گرت که‌ خوێندرانه‌وه‌ و هه‌ندێک ره‌خنه‌ و تێبینی خۆی باس کرد، پاشان به‌ڕێز ئه‌حمه‌د چاک کۆڕه‌که‌ی به‌ باسێکی کورت له‌ مه‌ڕ شێوه‌ی نووسینی وتاری زانستی کۆتایی پێ هێنا.

له‌ کۆتایی کۆڕه‌که‌‌دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان دیاری خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ کرد که‌ به‌ وتار و کۆڕی زانستی به‌شدار بوون.


سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:


ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان

30ی گوڵانی 1389ی هه‌تاوی

۵ نظر:

  1. slaw
    http://denginiwe.blogfa.com/post-45.aspx

    پاسخحذف
  2. سڵاو برای ئازیز و به‌ڕێزم کاکه ڕامان گیان، خودا شاهیده هێنده ده گوشار دابووین نه‌مانتوانی بانگه‌وازی له‌سه‌ر بده‌ین.

    ده‌بێ لێمان ببورن. دیسان به‌رنامه ده‌بێ ئه‌وجار به دزی ده‌عوه‌تتان ده‌که‌ین!!! چه‌ند میوانی بۆکانی و پیرانشاریش ده‌قیقه‌ی 90 ئاگادار کران ده‌نا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ک ده‌گه‌ڵ ئه‌وانیش نه‌کرابوو.

    ئێوه جێگای ڕیزن بۆ ئێمه و تاجی سه‌رمانن. خۆشمان ده‌وێن.

    پاسخحذف
  3. سلاو هاوريي به ريز هيواى سه ر كه وتنم هه يه بو ئيوه . سه ر به رزم به هاورييه تيتان

    golbax
    www.ejin4azadi.blogfa.com

    پاسخحذف
  4. slaw kake giyan
    be 2 wita be rojim kechi le ser webeket "3 hefte qebil"m
    http://denginiwe.blogfa.com/
    tazeman kewe
    spas

    پاسخحذف
  5. بۆ ئاگاداریتان
    هاوڕێیانی خۆشه‌ویستی ماڵپه‌ڕی "روانه"! ‌ماوه‌یه‌ک بوو به‌ هۆی هێندێک گرفتی تکنیکی و ئینتێڕنێتییه‌وه،‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ راگیرابوو. به‌و بۆنه‌‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موان ده‌که‌ین و راده‌گه‌یه‌نین روانه‌ به‌م ناونیشانه‌ تازه‌وه‌ ده‌س‏به‌کار بۆته‌وه.
    www.rwane.com

    پاسخحذف

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا