زۆر
جار به چێژێکی تایبه‌ته‌وه سه‌ر به هه‌ناوی شێعری ئه‌و شاعیرانه‌دا ده‌گرم که وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی بواری شێعریش ناسراون
جاری وایه گوناحن هه‌موو سێحر وسوڕی نووسینه‌کانیان له رێگای وتاره‌کانیانه‌وه ئاشکرا ده‌بێ و ده‌ستیان له پهنجههیهکی قوچاوی شووشه‌یی ده‌چێ که هیچ مه‌راقێک له لای تۆ ناهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئاشکرا کردنی شتێکی شاراوه بده‌ی.
جاری واشه جیهانی شێعر و جیهانی تئۆریان له یه‌ک جیاوازن. ئه‌مه‌ش له لایه‌که‌وه باشه که زۆر رازی نه‌درکاو هه‌یه بتووانی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆت بۆی هه‌بێ وئیعترافی شاعیره‌که‌ی وه‌ک لێکده‌ره‌وه‌ی ماناکان، خاڵی کۆتایی نهخستێبێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌م دژوازیهش
جاری واهه‌یه هه‌ستێکی ناخۆشت پێده‌دا و له لای خۆت ده‌ڵێی واش ده‌نووسێ واش ده‌ڵێ.
دنیای شاعیرانی ره‌خنه نووس یان ره‌خنه نووسانی شاعیر دنیایه‌کی جیاوازتره و خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازتریش ده‌وێ ....
من به‌ش به حاڵی خۆم
جاری وایه پێم گوناحن ................
حه‌ز ده‌که‌م تۆش به چاوی منه‌وه جارێکی تر شێعری ئه‌م شاعیرانه (عه‌لی قاسمی و حه‌مه ساڵه سووزه‌نی) بخوێنیه‌وه
-----------------------------------------
شاعیری یه‌که‌م
حه‌وت ڕازی سه‌ر به مۆری ژیان
عه‌لی قاسمی – نه‌غه‌ده
1) شه‌و دره‌نگانێکی خه‌واڵوو
کاتێ
چرکه‌کانی کاتژمێر
ده‌که‌ونه به‌ر پاڵپهستێی زمان و
مانگ ،سوار چاکی بێ هاوتایه و
شار ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی باوێشک و
مه‌لی عیشق له سه‌ر ساباتی خۆشه‌ویستی لانه ده‌کا
و...