سڕینه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی شه‌رم
نووسینی:فۆئینێتس
و:ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی
کرێکاره قهدیمیهکه غیره‌تی هێنایه به‌ر خۆی و کوتی:"هه‌ندێک دره‌نگ بووه .گوێت لێ نیه که‌ڵه‌بابی به‌یانی ده‌خوێنێ.ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌و دره‌نگ بوه. ناچیه‌وه ماڵێ پشوویه‌ک بده‌ی؟کار نیه جێبه‌جێ نه‌بێ.پیره پیاوێکم دنیام دیوه،نسحهتهکهم له گوێ بگره.بۆ ناچیه‌وه ماڵێ بابه‌که‌م.؟"
چه‌کداره‌که له کاتێکدا تیربارهکهی له ده‌ستیدا رێک ئه‌گوشی و له سه‌ر کورسی قوتابخانه‌که دانیشتبوو و هه‌شت خه‌شابی پڕی به فانووسقهکهیهوه هه‌ڵواسیبوو،نه‌ڕاندی:"نه‌خێر ناڕۆم، هیچ کارێکیشم نیه!"
کورسیه‌که‌ی پاڵ وهدیواردابوو.ئاته‌گی کراسه گنجاویهکهی له شاڵواره‌که‌ی هاتبووه ده‌رێ.له سوێی خه‌و چاوی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات.
کوتی:"کوتم هیچ ناکه‌ین .له‌و ماڵه‌دا خه‌و ناچێته چاوی هیچ که‌سێکیشه‌وه تا ئه‌و په‌ڵه‌ی شووره‌ییه نه‌سڕدرێته‌وه. ده‌بێ جوان جوان بسڕدرێته‌وه.وه‌ها بسڕدرێته‌وه ترووسکه ترووسکی بێ."
پیره پیاوه‌که دیسان هه‌وڵی خۆی ده‌گه‌ڵ داوه :"چۆنی خاوێن ده‌که‌یه‌وه ئێستاکه که‌ی وه‌ختی ئه‌وه‌یه،چاو لێکه بزانه چه‌ند دره‌نگه."
-"بێده‌نگ به پیری هۆققه باز!له‌و دنیایه‌دا خۆدا له تۆ پیستری درووست نه‌کردوه!ده‌ڵه‌ی چۆنی خاوێن ده‌که‌مه‌وه!؟ئێستاکه نازانم. هێشتا لێکم نه‌داوه‌ته‌وه.به‌ڵام پێت ده‌ڵێم چۆن!شتێک له دڵم دایه پێم ده‌ڵێ زۆر پێس تۆڵه‌ی ئه‌م کاره‌ی لێ بکه‌مه‌وه.زۆر به توندی ،له وه زیاتر چاره‌یه‌کی ترم نیه.تۆ ئه‌ورۆ له‌و پادگانه نه‌بووی بزانی چیم پێ کرا. تۆده‌ڵێی بۆ سبه‌ینێی هه‌ڵگرم،خۆ شه‌ڕه‌ف ته‌عتیل ناکرێ.!"
به ده‌ستی سه‌ری رێک گوشی به‌ڵکوو شتێکی له مێشکی بێته ده‌رێ.کوتی:"ناکرێ،جگه له تۆڵه و سزادان به هیچ شتێکی تر رازی نابم."