ناسر وه‌حیدی
۲۹.۱.۸۹
ده‌ق و ره‌خنه
ناسر وه‌حیدی
۲۶.۱.۸۹
ناساندنی کتێبی تازه
1000دانه له سلێمانی له ژێر چاپ هاتۆته ده‌ر.
۲۱.۱.۸۹
شێعرێکی "سیلویا پلات"
نۆردوو نانێکی له ژێڵڵا هاتوو
باخه‌ڵێک پڕ له پووڵی تازه
له کۆمه‌ڵێک شت ومه‌ک ده‌چم
قوڵه گۆچانێک به مانگا و گوێلکه‌که‌یه‌وه
جانتایه‌ک پڕ له سێوی کاڵ
له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێک دا
که ناکرێ دابه‌زی لێی
فۆرمالیسمی ڕووسی
۱۵.۱.۸۹
رۆڵان با‌رت و "مه‌رگی نووسه‌ر" له به‌ستێنی ره‌خنه‌ی مۆدێڕن‌دا
"ئه‌ده‌بیات نووسینه‌وه‌ی تێکته‌نراوی نیشانه‌کانه .جۆرێکه له مه‌شق و ته‌جرووبه کردن.ته‌جرووبه کردنی نووسین." رۆڵان با‌رت

۱۳.۱.۸۹
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی
ئیستامبووڵ
شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژ
گوێزه‌ل له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که داده‌به‌زێ.چڵێک گوڵی به ده‌سته‌وه‌یه.له وێستگه‌که ده‌چێته ده‌رێ
باخی گشتی،درێژه...
پیره پیاو دێته نێوباخه گشتیه‌که.قه‌فه‌زه به‌تاڵه‌که‌ی له شوێنێک داده‌نێ وله نێو داره‌کاندا به شوێن ئه‌و باڵنده‌یه‌ی،ئاوازه دڵگره‌که‌ی، باخه گشتێکه‌ی داگرتووه ده‌گه‌ڕێ.بۆساتێک سه‌معه‌که‌که‌ی له گوێ ده‌ردێنێ.(ده‌نگ له دیمه‌نی فیلمه‌که ده‌بڕدرێ)ئه‌و سیم و دوو شاخه‌یه‌ی به سه‌معه‌که‌که‌وه‌یه‌تی به زه‌بته‌که‌یه‌وه ده‌نێ و ده‌نگی باڵنده‌یه‌ک له زه‌بته‌که‌یه‌وه ده‌بیستێ. پاشان ده‌نگی زۆر ده‌کات .پاش تاوێک بێده‌نگی باڵنده‌یه‌ک وڵامی ده‌نگه‌که ده‌داته‌وه.پیره پیاو که‌یفی سازه .قه‌فه‌زه‌که له سه‌رکورسییه‌ک داده‌نێ و لۆچێک دان به شێوه‌ی هێڵێک ،تا ناو قه‌فه‌زه‌که رۆده‌کات ئه‌وسا به ده‌ست لاسایی باڵنده‌یه‌ک ده‌کاته‌وه که به شوێن دانه‌کاندا خۆ به قه‌فه‌زه‌که دا ده‌کات
۱۰.۱.۸۹
تامی گێلاس
2
من هه‌ممیشه
له‌م دیوی په‌نجه‌ره هه‌ڵماویه‌کانه‌وه
گوێ له دڵی باران و شه‌و ده‌گرم!
من له فه‌رهه‌نگی هه‌ڵه‌دا..
مێژووی له دایک بوونی ده‌ریا ده‌خوێنمه‌وه
له حیکمه‌تی توانه‌وه‌ی
ئه‌و ره‌نگانه راده‌مێنم
که له سه‌رابدا ده‌خنکین.
3
رۆژانه تیشکه ورد و خاش بووه‌کانی رووناکی
له شوێن کلیلی ده‌رگاوه دێنه ژوورێ و
له سه‌ر شانی سڕی ته‌نیاییم ده‌نیشنه‌وه.
که‌سێک له‌و دیوی سیمای شکاوی ئێواره‌کانه‌وه..
چیرۆکی یاخی بوون و
ئه‌و په‌ریه لێو هه‌نگوونیانه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه
که له باخچه‌کانی خۆیان ده‌ریان کردین و
به ئیبلیسه‌کانی رۆژگاریان ئاشنا کردین!!
که‌سێک..
چاوه‌کانی پڕ ده‌بن له ورده شووشه‌ی ئه‌سرین و
به هه‌نیسکه‌وه ده‌ڵێ :
من تا ئێستا
باخێکم نه‌بینیوه به‌رائه‌تی لێ بڕژێته‌وه
په‌رییه‌ک ناناسم له نه‌ژادی ته‌م" .
4
پیره پیاوێکی گه‌ڕیده و
مناڵێکی بنێشت فرۆش ..
هه‌موو رۆژێ
له ناوه راستی شه‌قامه یه‌کتر بڕه‌کانی
ئه‌م شاره داخراوه‌دا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
پیاوه‌که به گومانه‌وه ده‌پرسێ ..
ئه‌رێ مناڵ...تۆ نازانی ماڵی خودا
ده‌که‌وێته کوێی ئه‌م شاره جه‌نجاڵه‌وه؟!
ئه‌ویش بۆ سێبه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌ڕوانێ
لێوه‌کانی ده‌له‌رزێت و هیچیش ناڵێ.
تۆ که‌سێکت پێ شک نایه‌ت
له خه‌ونیدا فریشته‌یه‌ک ره‌نگی خودای نیشان دابێ
ئه‌ویش ته‌نیا سه‌ر باده دا و جێی ده‌هێڵێ!!
5
ئه‌ی مه‌رگ!
تۆ هه‌میشه له درزی برینه‌کانمه دێیه ژووری و
به سه‌ر پرده به‌ردینه‌کانی چاره‌نووسدا
ده‌مپه‌ڕینیته‌وه ئه‌و به‌ری لێواره‌کانی بوون!
ئارامت بی..
من تا ئێستا..
بۆنی خوێنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ونانه
ده‌متاسێنێ
که له کاتی نووسینی نامه‌یه‌کدا بۆ یار
نامه‌ردانه له پشته‌وه ده‌یان پێکن.
ئارامت بێ !
من تا ئێستا..
چێژی ته‌واوم له گێلاس وه‌رنه‌گرتووه
"توو"ی شیرینم به دوو مناڵی قوتابی نه‌به‌خشیوه
.
لێم گه‌ڕێ با گوڵی گه‌نم له نێو خوێنم ره‌گ داکوتی
من دڵنیام له گه‌ڵ نان و گوڵه‌کاندا
حه‌شر ده‌کرێم
لێم گه‌ڕێ با شه‌ڕابی "سێ‌و" مه‌ستم بکات
من دلنیام به‌ن ته‌مه‌نه لاوازه‌وه..
له زمانی ئه‌م هه‌مووه شه‌پۆله ناگه‌م!
۸.۱.۸۹
به‌یاننامه‌ی لێژنه‌ی داوه‌رانی فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی(پیرانشار)
له‌و کات و ساته‌وه که شێعر له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری‌دا هه‌م وه‌ک هونه‌ر و هه‌م وه‌ک میدیا، له لایه‌که‌وه ده‌وری داهێنان و له لایه‌کی تره‌وه ده‌وری راگه‌یاندنی گێڕاوه، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی چاوه‌ڕوانیی شاعیران ئه‌وه بووه که باری زیادیی سه‌ر شانی شێعر، واته ئه‌و به‌شه‌ی که پێوه‌ندیی به لایه‌نی هونه‌ریی شێعره‌وه نیه، داماڵدرێت، شێعر توندوتۆڵترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و ئه‌ندیشه و تێفکرینی مرۆڤی کورد هه‌بووه.
به‌شداربووانی هێژا! نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ڕێز!...
درێژه‌ی هه‌واڵ..
فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی كوردی له پیرانشار به‌ڕێوه چوو
ناوی براوه‌كانی فیستیواڵه‌كه راگه‌یه‌نرا
*شه‌ش كه‌س بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌شی ئازادی فستیواڵی شیعری هاوچه‌رخی كوردی و كه‌سێكیش هه‌ر له‌و به‌شه‌دا خه‌ڵاتی به‌رده‌نگانی وه‌رگرت
*خه‌ڵاتی به‌شی تایبه‌ت به شه‌هیدانی سڤیلی 17ی ره‌شه‌مه به‌خشرایه سێ كه‌س
درێأه‌ی بابه‌ت...
۲۱.۲.۸۷
مه‌له ئاواره‌کان- تاگوور

1
باڵنده ئاواره‌کانی هاوین
دێنه به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
گۆرانیه‌ک ئه‌چڕن و
له شه‌ققه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و
ئاوا ده‌بن.
گه‌ڵا ره‌نگ هه‌ڵبزرکاوه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ر،
به ده‌م هه‌ناسه‌ی سارده‌وه
ته‌قڵه کوت
ئه‌نیشنه سه‌ر زه‌وی.
2
ئێوه ئه‌ی پۆله ئاواره‌که‌ی ناو ئه‌م جیهانه
وه‌رن با ،شوێن پێیه‌کانتان
له سه‌ر وته‌کانی من جێ بمێنێ
3
زه‌وی ئه‌وه بزه‌کانیه‌تی که ناهێڵێ
گوڵی فرمێسکه‌کانی سیس هه‌ڵگه‌ڕێن.
4
سارای به ده‌سه‌ڵات
خه‌ریکه ده‌بێ به خه‌ڵووز
له سوێی گه‌ڵایه‌ک
که ئه‌بزوێ و
پێئه‌که‌نێ و
ئه‌ڕوا و له چاوان ون ده‌بێ
5
هه‌میشه
ده‌م و چاوی که پڕ مه‌راقی بارانێکی شه‌وانه‌یه
دێته خه‌ونه‌کانم
6
چه‌ند ئه‌نگوستێکی نه‌دیار
ده‌ڵێی سروه‌ی به‌یانین
ئارام ئارام
له سه‌ر دڵم
مۆسیقای شه‌پۆله ورده‌کان لێده‌ده‌ن.
7
دڵم شه‌پۆله‌کانی به که‌ناری جیهاندا ده‌دا و
به‌ده‌م گریانه‌وه ئه‌نووسێ:
"خۆشم ده‌وێی".
8
ئه‌ی ژنه‌که!
کاتێ به‌ده‌م ئیشی ماڵه‌وه دێی و ده‌چی،
گۆرانی ئه‌چڕێ له‌ش و لارت
له چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به سه‌ر هه‌وراز و نشێوی رێدا
له چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به ناو زیخ و چه‌وی که‌ناره‌کانی دا
9
به‌جارێ جیهان
باریوه‌ته سه‌ر
ته‌له‌کانی دڵێکی بڕست لێبڕاو
که خه‌ریکه
مۆسیقای ماته‌م ده‌ژه‌نێ.
10
له ته‌نیایی ئه‌و دڵه‌ی خۆم دا
هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌و شه‌وه بێوه‌ژنه هه‌ست پێ ده‌که‌م
که چارشێوێکی له ته‌م و باران
به سه‌ر داداوه.
۲۱.۹.۸۶
کارنه‌وال
ته‌ق... ته‌ق
نادا که‌سێک له ده‌رگای منه ته‌نیاکه‌ی ماڵه‌که‌م و...
ئه‌ی خودایه چه‌نده دڵم ته‌نگه ئه‌من ئه‌وشۆ-
نم نم ده‌ڵێ:
ده‌بارێ له کووچه بارانێکی به‌خوڕ
نابارێ نابارێ نا..
به پێ دزکه سووک سووک خه‌ریکه
رووت رووت کچێک
راده‌بوورێ له پشت دیواری وه‌همی منه‌وه
نابوورێ نا ڕا، درۆ ده‌که‌م درۆ ده‌که‌م درۆ..
له شه‌قامێکی ئاوا سێبه‌راوی که هیچ نیشانه‌یه‌کیم له‌بیر نیه -دا
گرم شه‌ققه له کوڵمی هه‌ڵده‌ستێنم و نا نا نامدوێنێ.
هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو چوو و بڕایه‌وه
تاقه ژنه بێچاره‌که‌م و نایه‌ته‌وه سه‌ره‌تا ..تا...
-چبکه‌م خودایه ..چه‌نده دڵم ته‌نگه ئه‌من ئه‌وشۆ-
۲۹.۴.۸۶
به خاتری مێژوو..به‌خاتری خۆمان ..به‌خاتری..

به خاتری مێژوو..به‌خاتری خۆمان ..به‌خاتری..
بنه‌مای فیکری و قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان له گه‌ڵ هه‌موو دژوازی و جیاوازیه‌کیان،له زۆر خاڵی هاوبه‌شدا ده‌چنه خانه‌یه‌که‌وه که به روانینێکی سه‌رسه‌ره‌کی هه‌ست به قووڵی تراژیدیای ژیانی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ی له ژێر سێبه‌ری ئه‌و حکوومه‌تانه‌دا ده‌ژین . دیکتاتۆڕه‌کان سه‌رجه‌میان موقه‌دده‌سن ، گه‌مژه‌ن ، پێره‌وی هه‌وه‌س و نیازه به‌ر ته‌سکه‌کانی تاکه که‌سی و تاقمیه‌کانی خۆیانن ،خۆیان له هه‌موو هێزو ئیراده‌یه‌ک زانا تر‌و به ده‌سه‌ڵاتترده‌بینن ، هه‌موو که‌سێک به شارڵاتان و چه‌قۆکێش و سیخوڕ و نۆکه‌ری بێگانه دێته به‌رچاو،چه‌مکی دێموکراسی له گه‌ڵ بنه‌ما فیکری و قه‌واره نه‌گۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان گونجاو نیه به‌ڵام تاک به تاکیان رووکه‌شی پیاوێکی دێموکڕاتیان به سه‌ر خۆیان هه‌ڵکێشاوه . قه‌واره‌یه‌کی پته‌و و نه‌گۆڕیان هه‌یه و هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک به واتای هه‌ره‌سهێنان و تیاچوونی"بوون" و ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی و مێژوویی خۆیان ده‌زانن . له هه‌موو سه‌رنج راکێشتر ئه‌مه‌یه هیچکات پێیان وانیه ده‌توانن سه‌رده‌مێکی زۆر بمێننه‌وه .هه‌ربۆیه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژه ئینسانی و ناعه‌قڵانی ناپرینگێنه‌وه، دیکتاتۆڕه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت بکه‌ن ده‌بێ به‌رده‌وام به پیرۆزی و موقه‌دده‌سی بمێننه‌وه،ئه‌مه‌ش له پشت ته‌م و مژ‌و تاریکیه‌کی هه‌میشه‌ییدا مسۆگه‌ر ده‌بێ بۆیه‌ش رۆشه‌نگه‌ری و کتێب و رۆژنامه گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌وانه. دیکتاتۆڕه‌کان یه‌ک رۆژنامه‌یان هه‌یه یه‌ک کتێبیان هه‌یه .رووناک‌بیر و خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌کانیان له کارگاکانی خۆیاندا درووست دکه‌ن.
ئه‌مانه جێێ داخ نین ،جێی داخ و که‌سه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌و خاکه‌ی سێبه‌ری دیکتاتۆڕێ به‌سه‌ر دا کشابێ ئه‌سته‌مه له دیکتاتۆر زیاتر شتێکی تر په‌روه‌رده بکات. بتهه‌وێ دیکتاتۆریه‌ت ریشه کێش بکه‌ی ده‌بێ ژێرخان و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و خاکه‌ش بگۆڕی .ده‌بێ ئه‌و بته پڕ شکۆیانه‌ی ڕیشه‌یان له قووڵایی ئه‌و خاکه داهه‌یه و دزه ده‌که‌نه رۆحی ساواکانمان، بنبڕ بکه‌ین.ده‌بێ گومان بکه‌ین له جۆری گووران و فرچک گرتنی ئه‌و شته پیرۆز و پڕ شکۆیانه‌ی له ناخی خۆمان و ناخی ئه‌و خاکه نه‌فره‌ت لێکراوانه دا جێیان گرتوه که به‌رده‌وام دیکتاتۆڕی تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێ.ده‌بێ نه‌ترسین له وێران کردن.نه‌ترسین له شێواندنی ئه‌و رێگا ته‌لسم کراوانه‌ی ئێمه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێنن . ئازادی یانی گه‌ییشتن به‌و ئه‌و ره‌هابوونه هه‌راوه‌ی که پێچه‌وانه‌ی شته سه‌لمێندراوه‌کانی ئێستامانه.ئێمه نازانین ئازادی چیه ،چونکه تا ئێستا هه‌ستمان پێنه‌کردوه .به‌ڵام ده‌بێ ئازاد بین. ئه‌مه‌ش ده‌بێ نرخ و هه‌زینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ بده‌ین.نرخی ئه‌و ئازادی و ره‌هاییه راسته‌قینه‌یه‌ش یه‌کیان خوێنی ئه‌و قه‌ڵه‌مه بچووک و بێ پشتیوان و بێ ده‌ره‌تانانه‌ن که یه‌کێک له‌وان ناوی عــــــه‌دنـــانی حـــه‌ســـه‌ن پـــوور"ه"
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه و دوایین جاریش نابێ به‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زاری و هه‌راسانیه‌وه کوێر کوێرانه باشترین رۆڵه‌کانی ئه‌و خاکه نه‌فره‌ت کراوه هه‌ڵده‌پاچن به‌ڵام ده‌بێ بکرێ بێهیچ دڕدۆنگیه‌ک ،له به‌ر خاتری مێژوو له به‌رخاتری خۆمان له‌به‌ر خاتری دوارۆژ ده‌بێ نه‌هێڵین عــــــه‌دنـــانی حـــه‌ســـه‌ن پـــوور" له سیداره بدرێ.............
بۆ پشتیوانی کردن له مافی ژیانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار سه‌ردانی ئێره بکه‌ن:
۶.۱۰.۸۵
چه‌ند شێعری محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی.سامال
خۆلیای دڵ و مێشکم ده‌ڕۆن
له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
راده‌چریکێنه هه‌وایه‌کی ته‌ڕ و بیر ده‌چنه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌و کۆن که‌وتانه‌ی
ته‌نیا به کۆتایی رێ پیر بوون
خۆلیای دڵ و مێشکم ده‌چنه‌وه
وه‌ک ئه‌و به‌فره‌ی دوێنێ باری
سارد و سپی
سارد و سپی
سارد و سپی
------------------------
سه‌فه‌ر
دڵۆپ
دڵۆپ
تێگه‌ییشتم
که له‌و مه‌ودای ...
ئه‌و هه‌موو مه‌ودایه‌ڕا
چاوم
ته‌نیا ئه‌ستێره‌یه‌که
بۆ تینوایه‌تی ته‌مه‌ن
به‌ڵام ئه‌مجار
ئه‌گه‌ر لێم گه‌ڕێی!
بیر له سه‌فه‌ر ده‌که‌مه‌وه
بیر له جاده و جێ پێکانی خۆم
که بۆ هیچ کوێ ...
تا چوار رێی شاره‌داری
ماندوو نابن
تا چوار رێی شاره‌داری
کۆڵان به کۆڵان
جاده به جاده
دوور..........
له دوورتریش ..........دوورتر
سه‌ری هه‌ڵگرتووم
له نێو خۆما داده‌نیشێ و
بیر له سه‌فه‌ر ده‌کاته‌وه
-----------------------------
له ئاو پیاوێک
له سوێی هه‌ناره‌کانی تۆ
پیاوێکم له‌ئاو
هه‌ر دڵۆپه‌م دڵۆپێکی تر
خه‌ریکه له‌ش ...........ته‌واوی له‌ش
خه‌ریکه تۆ...............ته‌واوی خۆت
به ئاره‌زوویه‌کی بێ حه‌یاوه
بتکێم له حه‌یاو
ره‌ق ره‌ق ره‌ق بم
تا شه‌پۆلانم له پێست بلرفێ به سه‌رانسه‌رتدا
هه‌ر دڵۆپه‌م دڵۆپێکی تر
-----------------------------------
چووکتر
چاوه جوانه‌کان ده‌بیستی
ده‌نگه خۆشه‌کان ده‌بینی
خۆشت ...
له خوار
خوار
خواره‌وه
به قه‌ت مێرووله‌یه‌ک
چووکتر
ده‌گری
ده‌گری و
جگه‌ره کێشان
پێوه‌ندی به دووکه‌ڵه نه‌درکاوه‌کانی دڵته‌وه نیه
------------------------------
ره‌نگه ـــ دوایی
پڕ له هیجره‌ت
ده‌بێ بنووسم زیندان
له‌وێش .. نا
*
ئه‌و په‌ڕی ــ نا
خه‌ڵوه‌تی منه و هیچ
پۆشته ده‌بێته‌وه هیجره‌ت به تۆ
*
من و زیندان
دیوار به دیواری فه‌زا
فیز لێئه‌ده‌ین
"هه‌رچی که ره‌نگه ببێ ..ره‌نگه‌نه‌بێ"(1)
من جه‌ده‌ل به "ره‌نگه " ده‌که‌م
من ره‌نگه وه‌ک سیغار ده‌کێشم
به‌ڵام کێ؟
له کونجی ئه‌م باسه‌دا
من ساڵانێکه رۆمانسی دوایی ده‌خوێنم
*
ئه‌و په‌ڕی ــ دوایی
له سه‌ر خاکێکی تر
پێڵاوه‌کانم چاوه‌ڕێم
ئاسۆکانی ــ ره‌نگه ــ رووناکن
بۆکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1-شێخی ئیشراق
۲۱.۹.۸۵
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئیواره ئاشقه کانی ته مه ن
ده لاقه یه ک به رووی - ئیواره ئاشقه کانی ته مه ن – ی
فه وزیه سو ڵتان به گیدا
نووسینی:
له سیماتا به‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌هـا دیـاره که به‌خـتت ئـاشیـانی بوولبولی خـه‌م بێ
«گۆران»
له‌و کاته‌وه،ئه‌ده‌بیاتی کورد،له کوردستانی ئێران دا،تا ڕاده‌یه‌ک گه‌شه‌ی سه‌ندووه و نوێ بۆته‌وه چه‌ند ده‌فته‌ره شێعر بڵاوبوونه‌وه؟به‌شی ژنه شاعیره‌کان له کۆی ئه‌م کتێبانه چه‌نده بووه؟پله‌ی شێعری ئافره‌ت له کوردستانی ئێران له ته‌ک شێعری ئافره‌تانی به‌شه‌کانی تری کوردستان له کوێ ڕاوه‌ستاوه؟ ئایا«ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن»ده جیهانی ئافره‌تانه‌دا ده‌گوونجێ؟ئایا توانیوێتی کێشه‌کانی ژن یا دنیای ژنانه تیشکاوێژی بکا؟
گوومان له‌وه دا نیه که شێوه ڕوانینی ئافره‌ت جیاوازیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانی پیاو دا هه‌یه. پیاو هه‌ر چه‌ند له باری گیر و گرفت و کێشه‌کانی ئافره‌ت شاره‌زا بێ ناتوانێ به‌و جۆره‌ی ئافره‌ت له دنیای خۆی ده‌دوێ،باسی دنیای ژن بکات و ویست و ئاوات و خوولیاکانی ڕوون بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش شتێکی سرووشتیه چوون پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. سه‌دان ساڵه ئافره‌ت به دووی کانیاوی سه‌ربه‌ستی دا وێڵه و بۆ مافی مرۆڤانه‌ی خۆی تێده‌کۆشێ تا دوو لایه‌نی هاوکێشه تا ڕاده‌یه‌ک یه‌کسان بکا.به‌و هۆیه که ئافره‌ت به درێژایی مێژوو چه‌وساوه‌ته‌وه جه‌خت له بابه‌تی خه‌م و ته‌نیایی و ئێش و ئازاره‌کانی ده‌کات.له‌ڕاستی دا ئافره‌ت له باری هێز و تواناوه له پیاو لاوازتره،به‌ڵام شێوازی ژیان به کۆمه‌ڵێ داب ونه‌ریتی جۆراوجۆر و جیاوازه‌وه پیاوی زاڵتر بار هێناوه،بۆیه ئافره‌تان له مامه‌ڵه کردن له ته‌ک کۆمه‌ڵگا و خۆنیشان دانیان که‌مڕه‌نگتر ده‌نوێنن.به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان ناتوانن ببنه کۆسپ و له‌مپه‌رێک هه‌تا ئافره‌ت نه‌توانێ ئه‌و جۆره‌ی که ده‌بێ به که‌سایه‌تی واقیعی خۆی بگات.زۆر یه‌ک له نووسه‌ران و خاوه‌ن بیران پێیان وایه نووسه‌ری ژن له کۆمه‌ڵگا دا که‌من هه‌ر بۆیه ئه‌ده‌بی ئافره‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی پیاوانه‌دا که‌مڕه‌نگه. ده‌سته‌یه‌کی تر له نووسه‌ران پێیان وایه کێشه‌که بۆ هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخ ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک بۆ که‌می نووسه‌رانی ئافره‌ت.
ئافره‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه ڕووبه ڕووی ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌ربه‌سته‌کان بۆته‌وه و سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه و خودی کۆمه‌ڵگا. مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م وتاره ڕوونکردنه‌وه یا جه‌خت کردن له سه‌ر ئه‌ده‌بی ئافره‌ت نیه،ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌کوو که‌ڵکه‌ڵه‌ی زێهنی ئاراسته‌ی خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی به‌ڕێز ده‌کرێ تا خۆیان ئه‌و جۆره‌ی پێویسته وڵامی کاراو باشیان بۆ بدۆزنه‌وه.
بێ گوومان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مێژووی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌ده‌بیاتی نوێی فارسی له ئێران دا ده‌بێ چه‌ند ده‌وره‌ی دیاریکراو وه‌به‌رچاو بگرین و ده‌ستپێک و سه‌ره‌تای ڕوون که‌ینه‌وه. له گه‌ڕانه‌وه‌ش دا ده‌بێ له سه‌ر مه‌شرووتیه‌ت ڕاوه‌ستانمان هه‌بێ،له هه‌مان کات دا ناتوانین له کاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی به‌ر له مه‌شرووتیه‌ت غافڵ بین.به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و ڕووداوه گرینگه‌کان وه‌کوو نیشانه وه‌به‌رچاو بگرین، ده‌بینین راوه‌ستانمان له سه‌ر ç مه‌شرووتیه‌ت هه‌روا سووک و هاسان نه‌بووه.به هه‌مان شێوه،ده‌بێ کۆماری کوردستان وه‌کوو شه‌پۆل و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئه‌ده‌بیاتی نوێی کوردی له کوردستانی ئێران دابنێین.بێ گوومان له گه‌ڵ کۆماری کوردستانه‌وه نوێخوازی و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له هه‌موو به‌شه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌کرێ و ئه‌ده‌بیاتیش له‌و قافڵه‌یه وه‌دوا نه‌که‌وتووه.ئه‌وه خۆی له خۆی دا ده‌بێته مێژوویه‌کی دیاریکراو.له خولی یه‌که‌می چالاکی هاوکات له گه‌ڵ کۆماری کوردستان به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان له سه‌ر یاسا،ئازادی،نیشتمان په‌روه‌ری و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات و پێداهه‌ڵگوتن به کۆماره ساواکه‌ی مه‌هاباد بوون وه‌کوو کاره‌کانی مامۆستا هێمن،هه‌ژار و پێکه‌نینی گه‌دای مامۆستا قزڵجی...
- له ده‌وره‌ی دووهه‌م دا شێعری کوردی له‌و شێوه ڕوانینه داده‌بڕێ و ڕوو له ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ و- تا ڕاده‌یه‌ک نوێ ده‌کا، وه‌کوو کاره‌کانی سواره ئێلخانی زاده،چاوه،هه‌ڵۆ و...
- له ده‌وره‌ی سێهه‌م دا ژماره‌یه‌ک شاعیری لاو وه‌ک جه‌لالی مه‌له‌کشا،مارف ئاغایی،ژیلا حوسه‌ینی و...دێنه پانتای شێعری کوردیه‌وه و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی گه‌لانی تر زۆر ده‌سکه‌وتی تازه و نوێ دێننه ناو دنیای ئه‌ده‌بی کوردیه‌وه.
- له ده‌وره‌ی چواره‌م دا ئه‌و کاته‌ی ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌واوی نوێ ده‌بێته‌وه و سه‌ر له قوتابخانه فیکری و فه‌لسه‌فیه‌کانی جیهان هه‌ڵدێنێته‌وه،چه‌ند ئه‌زموونی شێعری وه‌کوو گوتار،سپی،شێت و جیاواز سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و چه‌ند کۆمه‌ڵه شێعریان لێ بڵاو ده‌بێته‌وه،ده‌کرێ بڵێین ئێستای شێعری کوردی له کوردستانی ئێران له‌م ده‌وره دا جێگیر ده‌بێ.
«زمان له ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن دا»
سه‌ید عه‌لی ساڵحی ده‌ڵێ«شێعری گوتار ڕێنێسانسێکه که شێعری نوێ و مۆدێڕنی له زه‌مانی نیماوه تا ئێستا ده‌ور لێداوه و به کارکردێکی کامڵ و موودیرانه دیکتاتۆری زمانی له شێعر دا له به‌ین بردووه.»
هه‌ر وه‌ک باسمان کرد شێعری گوتار شێوازێکی شێعریه له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخدا که سه‌ید عه‌لی ساڵحی له ئێران دا پێش قه‌ڕاوڵێتی و له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا توانیوێتی ئه‌ساس و بنه‌ماکانی زۆر به تۆکمه‌یی دابمه‌زرێنێ.له شێعری گوتار دا زمان و وشه ڕه‌نگی ده‌ورانی مناڵی خۆیان پێوه دیاره.هه‌ڵبه‌ت کارکردی شێعری گوتار ته‌نیا به سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو به‌رته‌سک نابێته‌وه،به‌ڵکوو به درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بی له ئێران دا شێواز و زمانی جۆراوجۆری تاقی کردۆته‌وه،به‌ڵام تێئۆریسیه‌نه‌که‌ی سه‌ید عه‌لی ساڵحی بووه و له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه.له شێعری گوتار دا زمان به که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه و پیتی ساکار و ساده ،وێنه‌ی جوان و دڵڕفێن له خۆی به‌جێ دێلێ و ئێمه به‌ره‌و جیهانێکی ئازاد کراو له مانا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق ڕاده‌کێشێ،جیهانێک که له‌و دا ناوه‌نده له کار که‌وتووه‌کانی زێهن وشیار ده‌بنه‌وه،شێعری گوتار خۆی ته‌سلیمی ڕه‌سمه‌کانی زمانی پێوه‌ر ناکا.له ڕاستی دا شێعری گوتار زاراوه و بن زاراوه‌ی نه‌ته‌وه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه.«
سادگی را من از نهان یک ستاره آموختم
پیش از طلوع شکوفه بود شاید»ل47
له‌م شێعره دا ساڵحی ڕێگای بۆ ته‌ئویل ئاوه‌ڵا کردووه،به‌ڵام به‌رده‌نگ بۆ لایه‌نێکی مانایی تایبه‌ت ڕاکێش ناکا به‌ڵکوو خوێنه‌ر له سیمایه‌کی سه‌رگه‌ردان دا له چه‌ند ڕێیانێک به جێ دێڵێ.
«به گمانم باید
برای آرامش مادرم
دعای گریه و گیسوبران باران را به یاد آورم»ل12
له شێعری ساڵحی دا وشه‌کانی،«گل،شهریور،اردیبهشت،ستاره،ابر،باران،پرنده و...»به‌ره‌به‌ره کارکردی مانایی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و وه‌کوو ڕه‌مز و نیشانه‌ی نوێ خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئایا ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن له خانه‌ی شێعری گوتار دا جێگیر ده‌بێ؟
له راستیدا نووسه‌ر له پێناو نووسراوه‌که‌یدا ده‌نووسرێته‌وه.شێعری هه‌ر شاعیرێک به‌شێکه له په‌روه‌نده‌ی شێعری وی و ئه‌و هه‌له بۆ به‌رده‌نگ ده‌ڕه‌خسێنێ تا له وێکچوواندن و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کوللی و کورت کراوه‌دا بۆ ته‌ئویل وداوه‌ری شاعیر دابنیشێ و ڕای خۆی ده‌رببڕێ.لێره‌دا ده‌مهه‌وێ دوو نموونه شێعری گوتاری له ده‌فته‌ره‌کانی «کۆچه‌ریانه» و « ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن» بێنمه‌وه، که به شێوه‌ی په‌یڤینی نێوان«کوڕه حه‌یران»و«کچه حه‌یران» - که له پێکهاته‌ی به‌یتی کوردی دا ئاوای ئاماژه پێکراوه:«له حه‌یران و ده‌قه هاوشێوه‌کانیدا،گێڕانه‌وه ده‌ورێکی لاوه‌کی ده‌گێڕێ و تێیدا باسی ڕووداو یان کاره‌ساتێکی تایبه‌ت ناکرێ،به‌ڵکوو باسی ئه‌وین و سۆزه‌کانی دڵداری دێته گۆڕێ.گه‌شه‌ی لایه‌نی درامایی به زاڵ بوونی مۆدێلی(کوڕ ده‌ڵێ ـ کیژ ده‌ڵێ)به ئه‌نجام ده‌گا و گه‌شه‌ی لایه‌نی شێعری به وێچوواندنی زۆر و ناسک بوونه‌وه‌ی قسه‌کان تا ئه‌و په‌ڕی خۆیان له کاتی پێهه‌ڵگوتن و وه‌سفی ئه‌ویندارانه دا‌و هه‌روه‌ها به خه‌ست بوونه‌وه‌ی سۆز و کوڵ و کۆی خۆشه‌ویستی ڕووده‌دا:
ئه‌وڕۆ ئه‌وه کیژ ده‌ڵێ
ئه‌من پۆلێکم شۆڕه سوار و حودوو د سوار ده‌دیتن
دایانده به شێوه‌ی ره‌شه ڕاوه
به‌ختی منی ماڵوێرانی قه‌له‌نده‌ر هه‌ڵیان ده‌ستاند جه‌یرانه
ئه‌من له‌وان سواران خورد ده‌بوومه‌وه
سه‌ر زینیان به شه‌جه‌رن،دانه‌لغاویان مروارین،
سا کاری گه‌رمێنێ
وه‌ی لاڵ بم نه‌مناسی سه‌رڕاوی سه‌ر ئه‌وان، هه‌تیوه‌حه‌یرانه،...
***
ئه‌وڕۆ ئه‌وه ئه‌ستێرێک هه‌ڵدێ له من له یه‌مه‌نێ
ته‌رازوو هه‌ڵدێ کۆی ناگه‌نێ،
ئه‌وه کیژ زوڵفت زۆر جوانه مه‌یده ده‌خه‌نێ
ئه‌من چه‌ندم ره‌شه رێحانه و سوورگول ده‌دیتن له‌وێ به‌نده‌نێ
ئه‌وه کوڕ ده‌یگوت
کیژێ ئه‌من چووکه‌ڵه سه‌فه‌رێکم له‌به‌ره
ره‌بی خودا گیری من بی هه‌تا وه‌کوونێ له‌و سه‌فه‌ره‌ی دێمه‌وه
تو خوا شه‌مامه و شه‌مامه ڕه‌نگینانت ده‌ده‌س که‌س مه‌نێ.» پێکهاته‌ی به‌یتی کوردی ل74و73
وێکچوواندن:
«په‌نجه‌م
کوڕه غه‌ریبێکه سه‌ر لێ شێواو
به شوێن په‌ڕه گریانێکدا ده‌خولێته‌وه
تا چیرۆکی دوایین ئێواره‌ی به‌ر ده‌رگاکه‌تی تێدا
تۆمار بکا.» کۆچه‌ریانه ل11
«قه‌ڵه‌مه‌که‌م
کچه کۆچه‌رێکه ڕه‌ش پۆش
هه‌وار،هه‌وار
شوێن پێی شنه ڕازێک هه‌ڵده‌گرێ
زرێکه‌ی ئازاری ئه‌م دوایه‌می
تێدا بچڕێ
تۆ ده‌زانی ئێسته
نیشتمانی سه‌وزی قه‌ڵه‌مه‌که‌م
له گۆی ئاگردانی کام بێزاریدا
ده‌سووتێت و هه‌ڵده‌قرچێ؟» ئێواره ئاشقه کانی ته‌مه‌ن ل48
سه‌یر که‌ن ئه‌م دوو دیالۆگه تا چڕاده‌یه‌ک به یه‌که‌وه گرێ دراون.له لایه‌نی پێکهاته‌ییه‌وه په‌نجه و قه‌ڵه‌م چ پێوه‌ندییه‌کیان به یه‌که‌وه هه‌یه؟ ئایا کوڕه غه‌ریبی سه‌ر لێشێواو و کچه کۆچه‌ری ڕه‌شپۆش هه‌مان دوو دڵدار و دوو جه‌مسه‌ری ناو حه‌یرانه کوردییه‌کان نین ؟ که به هۆی نه‌ریت و گیر و گرفتی سه‌ر ڕێگایان قه‌ت به یه‌ک ناگه‌ن. به‌ڵام له دیالۆگه‌که که خورد ده‌بیه‌وه ده‌بینی په‌نجه واته کوڕه غه‌ریبی شاعیره و قه‌ڵه‌میش هه‌مان کچه کۆچه‌ری ڕه‌شپۆشه و به سۆزێکی ته‌واو کوردانه و ئه‌ویندارانه (کوڕ ده‌ڵێ و کیژ ده‌ڵێ) ی به شێوه‌ی شێعری گوتار ده‌نووسنه‌وه. که ئه‌وه‌ش ده‌کرێ مانایه‌کی تری لێ هه‌ڵکڕێندرێ.
له ده‌سپێکی وتاره‌که دا باسی دنیای ژنانه‌مان کرد و ئه‌و پرسیاره‌مان ئاراسته کرد که ئایا ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن توانیوێتی کێشه‌کانی ژن یا دنیای ژنانه تیشکاوێژی بکا؟سه‌یری شێعری بووکه بارانه بکه‌ن:
«دڵدارێکم سه‌ر لێ شێواو
له داوێنی چیای عه‌شقا
له ناو ته‌می یاسا دا قه‌تیس
تاوێک جه‌سته‌ی زامه‌کانی خاتووزین ده‌شۆمه‌وه
ده‌مێک
لێزگه‌ی فرمێسکه‌کانی خه‌ج ده‌هۆنمه‌وه
تاوێکیش ده‌بمه ئاگرێکی یاخی و ده‌چمه ده‌ماره‌کانی مێژووه...و
چه‌ند دێڕ دواتر
ئاگره سوره‌ی ئه‌وینی زپێخا
داوێنی دڵی گرتووم
به پێی سرووشت زۆر که‌م ڕووده‌دا، پیاو خۆی له گه‌ڵ ئوستووره‌یه‌کی ژن یا که‌سایه‌تێکی ناودار وه‌کوو ژنه شاعیرێک به‌راوردکا و ئه‌و سه‌مبووله وه‌کوو ژن بکاته ئاوێنه‌ی باڵانوێنی خۆی یا ژن خۆی له گه‌ڵ پیاوێک به‌راورد کا. ئه‌گه‌ر له باتی خاتووزین و خه‌ج و زڵێخا، مه‌م و سیامه‌ندو یۆسف هاتبان، پێکهاته‌ی شێعره‌که چه‌نده ده‌گۆڕا؟ ته‌واو له دنیای ژنانه ده‌هاته ده‌ر و ده‌بوو به شێعرێکی پیاوانه.پێت وانیه کاتێک شاعیر جه‌سته‌ی زامه‌کانی خاتووزین ده‌شواته‌وه و لێزگه‌ی فرمێسکه‌کانی خه‌ج ده‌هۆنێته‌وه و ئاگره سووره‌ی ئه‌وینی زپێخا داوێنی دڵی ده‌گرێ باس له چاره‌ڕه‌شی و حه‌ز و تاسه‌ی ده‌روونی ژنه کوردێک ده‌کا؟
له چه‌ند دێڕ دواتردا شاعیر وکوو ئاگرێکی یاخی ده‌چێته ده‌ماره‌کانی مێژووه و له نه‌ریتی باوک سالاری هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه،گازنده ده‌کا و له‌و هه‌موو نه‌گبه‌تیانه‌ی وه‌کوو ژن به سه‌ری داسه‌پاوه و له ئاکامدا و له کۆتایی شێعره‌که‌دا ـ له‌م ویشکه ساڵی مێهره‌بانیه‌دا
بووکه بارانه‌ی ده‌ست مناپێکی گڕه‌زۆکم
له به‌ر ڕه‌شماڵی هه‌ر هه‌وارێک هاوار ده‌که‌م: بارانم ده‌وێ...با...را...ن.
هاواری باران ده‌کا ده‌یهه‌وێ به بارانێکی خه‌ست سه‌ر له به‌ری نه‌ریته لاڕێیه‌کان بشواته‌وه،باران سه‌ر له نوێ درووستی کاته‌وه و ژیانه‌وه‌ی پێ ببه‌خشێ.به گشتی ته‌وه‌ری ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن له سه‌ر یه‌ک که‌سایه‌تی ساغ بۆته‌وه،ئه‌ویش ژنه شاعیرێکه. له هه‌موو شێعره‌کان دا گێره‌ڕه‌وه‌ی منی تاکه، گرنگی دان به فه‌رد و تاک هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه هه‌وڵێکی بێ پاساوی بیرمه‌ندان بووه،ڕێنێسانسی ئورووپاش ئه‌گه‌ر بۆ خودی ئینسان نه‌گه‌ڕاباوه هیچ گرینگیه‌کی نه‌ده‌بوو. بانگه‌شه‌کردنی مۆدێڕنیته و پۆست مۆدێڕن، داماڵینی ئینسانه‌کان له هه‌موو سیفات و پێناسه‌یه‌ک- که بێ ویستی خۆی بۆی ده‌کرێ.شێعر کایه‌یه‌کی فراوانه و هه‌ر کایه‌یه‌کیش بۆی هه‌یه تێبینی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ. وه‌ک باوه ئاوابوونه‌کانی خۆر له‌و بابه‌تانه‌ن که وردبینی وسه‌رنجی جوانناسانه‌یان پێ دراوه،شاعیر به ڕوانینێکی جوانناسانه ده‌ڕوانێته ئاوابوونه‌کانی خۆر:
«خۆر له ته‌نیاترین چرکه‌ی ته‌مه‌ندا
جێم ده‌هێڵێت»
یا:
«له‌م ئێواره‌ی
رۆحی کێلگه پاییزیه‌کان و
هه‌ناسه‌ی باڵداری کۆچ ئاوێته بوون
ته‌زووی زستانێک هه‌ژاندوومی»
له ئاکامی سه‌رنجه ورده‌کانی سوڵتان به‌گیدا چه‌ندین پرسیار بۆ خۆی درووست بوون،ئه‌و پرسیارانه له داهاتوو دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن،خه‌مه‌کانی شاعیر،خه‌می واقیع بینانه‌ن نه‌ک نائومێدی و ڕه‌ش بینی:
وه‌ره باوه‌ش خه‌مه پیرۆزه‌کانم
خه‌ونی خودا و به‌هه‌شت و
سه‌ر به‌ستی لێ ده‌بارێ
بۆ کۆی ده‌چی؟!
ئه‌و دیوی سنووری په‌نجه‌کانم
ئاسمان لێڵه و به‌رد ئه‌بارێ
به‌رد ئه‌بارێ.
پێشاندانی خه‌مه‌کان وه‌ک خۆیان،پێداچوونه‌وه‌یه‌که بۆ ده‌ستنیشان کردنی که‌م و کورتیه‌کان.
هه‌رچی ڕۆژه شێعرێک
هه‌رچی ڕۆژه عه‌شقێک ده‌مرێ
له وڵاتی بێ نه‌خشه‌ی ڕووحمدا
لافاوێک
له گه‌ڵ شه‌هیده‌کانی گۆڕستانی گیانم ده‌مڕفێنێ و
نازانم
لرفه‌ی کام شه‌پۆلی لێڵ ڕام ده‌پێچێ؟
وشه‌کانی شێعر،عه‌شق،ڕوح،شه‌هید وشه گه‌ڵێکن پڕ له ڕه‌مز و جوانی و زۆر ساکارانه له شێعره‌که دا دابه‌زیون به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌ندین وێنه‌ی پڕ له هه‌ستی غه‌ریبی و ته‌نیایی له هه‌ناوی خۆی دا هه‌ڵگرتووه که به‌ڵگه‌یه‌کی وا درووست و به هێزی ئافره‌تانه ده‌دات به خوێنه‌ر که ناسنامه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن له ئاکاره‌کانی ئافره‌تی به جوانیه‌وه پێوه دیاره.له خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌کانی سوڵتان به‌گی دا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و شاعیرێکه به شێواز و ڕێچکه‌ی خۆی ده‌نووسێ.پێم وایه ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن ده‌فته‌ره شێعرێکی سه‌رکه‌وتوو بووه و وه‌کوو نیشانه‌ی چالاکی ئافره‌ت له بواری شێعری کوردستانی ئێران‌دا ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بکرێ و خۆی مێژوویه‌کی دیاریکراوی له سه‌ر هه‌ڵدانی شێعری ده‌وره‌ی چواره‌می پاش کۆماری کوردستان به جێ هێشتووه.هه‌ر چه‌ند به‌م جۆره وتارانه به‌های ڕاستی وه‌ده‌ر ناکه‌وێ به‌ڵام هیوا دارم لانی که‌م بۆ ناسینی کتێبه‌که به خوێنه‌ران و هۆگرانی شێعری ژنی کورد هه‌نگاوێکم هه‌ڵێنابێته‌وه. له کۆتایی دا فرمێسکم له چاوان دا قه‌تیس ما،ئازاری نیشتمانم به‌دی کرد،دڵداری و دڵه‌ڕاوکێی لاوانی وڵاتم تێدا دیته‌وه و شه‌یداتر و تینووتر...
ته‌واو.
سه‌رچاوه‌کان:
1-تاریخ یحلیلی شعر ن‌و .جلد چهارم.نشر مرکز.چاپ سوم1381 شمش لنگرودی
2-جستجو در متن.دفتر ادبیات انقلاب اسلامی.چاپ اول 1380.جمشید خانیان
3-پێکهاته‌ی به‌یتی کوردی.انتشارات سلاحدین ایوبی.چاپ اول 1381.رهبر محمود زاده
4-آشنایی با نقد ادبی.نشر سخن.چآپ ششم 1380.دکتر عبدلحسین زرینکوب
5-دیر آمدی ریرا.../نامه‌ها.نشر دارینوش.چاپ چهارم1380.سید علی سالحی
6-کۆچه‌ریانه.نشر عابد.چاپ اول 1380.رسول سوفی سلتانی
7-ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن.نشر پیام امروز. چاپ اول 1382. فوزیه سلتانبه‌گی
له گۆڤاری مه‌هاباد ژ.68 وه‌رگیراوه
۱۱.۵.۸۵
میوانه شێعر
بۆ ماچێکت
گشت ئینتیزاری ئاواڵا کرد
هه‌ر لێره‌وه رێگه‌م تژی بوو له هات و چۆت
قه‌ت کۆتاییم پێ نه‌هات
چیها ساڵی گه‌شمان بۆ نانی پێکه‌وه بوونێکی تاهه‌تایه شێلا
****
په‌نجه‌ره ناته‌واو
چرکه‌کانیش تێنه‌گه‌یشتوو
ماندوو!
به ته‌نیشت گفت وگۆیه‌کی به‌رۆک دادڕاو،بـــــا
به‌شه‌قه پیره‌کانیه‌وه له پیاسه دایه
سیه‌کانی پڕ له بۆنی سیسی گۆڵی کراسێک
ئه‌م مه‌رگه ده‌سته‌نگه گۆرانی ساکاری ده‌وێ
ده‌کۆکێ
ده‌کۆکێ
دیمانه‌یه‌کی داگیساو
سوووتووی لێوێکی شه‌که‌ت
چاوانێکیش
دانیشتووی ئینفرادیه‌کی بێده‌رکه
ئیتر ته‌نگ و تاریکی ئێره قه‌ت ناخه‌ڵه‌تێ
ئه‌م ماچه ره‌ش کراوه‌شی
تووڕه‌تر
گه‌ر گوێ له ترپه‌ی پێی،چێوی ئه‌م تابووته سه‌ر هه‌ڵگرتووه نه‌گری....
كۆيه: 22/12/2005
...................................................
دامه‌به‌زه!
كه سیه‌كانى دره‌ختێان پشكنى،
پرسگه‌كان
ئه‌مجاره.. ردێن تاشراو
كوڵمه‌سوور
بۆن له په‌پووله و كۆتر ده‌ڕِفێنن
پرسگه‌كان
ئه‌مجاره.. پاتۆڵێان داكه‌ندووه
هه‌ڵده‌په‌ڕِن
رووت رووت
لیكیان دێته‌خوار
دامه‌به‌زه!
پرسگه‌كان
ئه‌مجاره.. سمێڵ له چراى سه‌وزى رۆێشتن هه‌ڵده‌سوون
دووگمه‌ى شه‌قام ده‌ترازێنن
پاش ئه‌وه‌ى به باخچه‌دا هه‌ڵمیزتن*
25/12/2005