۳.۹.۸۹

سێ شێعر


هێڵی ته‌ریب 

 ئه‌گه‌ر بڕژێمه‌ ناوت
زگت پڕ ده‌که‌م به‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک
پێی هیچ خۆلیایه‌کی به‌ خۆوه‌ نه‌بینیبێ تا ئێستا

ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی به‌ ناومدا
ئااای که‌ چیها کۆتایی ناگوورێته‌وه‌ له‌ سه‌رڕا

تۆ ره‌وتێکی شان به‌شانم
هێڵێکی ته‌ریبی هه‌تا قه‌ت.. قه‌ت


 سێــــــــــــــو

 هانێ بێخۆ..!
ئه‌مه‌ حیکمه‌تی مانه‌

گوێ مه‌ده‌ به‌ ئه‌فسانه‌کانی به‌رێ
ئه‌مه‌ ورووژمی تێپه‌ڕینه‌ تا ئه‌وپه‌ڕ
ئه‌مه‌ تخێڵی ئۆخژنه‌ هه‌تا کوفر



$ 1

تۆ ده‌ریامی و
من له‌ هه‌ناوی ته‌وژمتدا
ماڵێکم هه‌یه‌..

ماڵێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ !
  ماڵێکی کاغه‌زی !
20-12-88


* ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی

۲۰ نظر:

  1. بژی ده‌ستت خوش خه‌ریکه‌ به‌سه‌ری پیری ده‌ست پیده‌که‌یه‌وه‌. سه‌ریکم لیده‌ بزانه‌ چونه‌.

    پاسخ دادنحذف
  2. یادی سه‌رو کانی۱۰:۰۷ ب.ظ.

    شعری تو هه‌میشه‌ ره‌نگوبۆنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ کاکه‌ له‌میژه‌ده‌نگی‌ شعرت نایه‌ته‌ گوی

    پاسخ دادنحذف
  3. هه‌میشه‌ بروام وا بووه‌ که‌ باشترین شیعر ئه‌و شیعره‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ل تایبه‌تمه‌ندی ئیجاز شاعیر به‌ باشترین شیوه‌ که‌لکی له‌ هیما کان وه‌رگرتبیت و خوینه‌ر هان دا بو خویندنه‌وه‌ی دووپاته‌ و چه‌ند پاته‌ ی شیعر به‌ هوی سه‌میمییه‌ت و ته‌شه‌خوسیک که‌ به‌ وشه‌ کان دراوه‌...

    پاسخ دادنحذف
  4. حیکمه تی۱۱:۵۶ ب.ظ.

    سلاو کاک ره سوول گیان ئه وپه ری جوانی بوون

    پاسخ دادنحذف
  5. ئه حمه د چاک۸:۴۸ ق.ظ.

    سلاو کاکه ماندوو نه بی له میژه وتوومه تو ده نگیکی جیای به و مانایه ی که یه کیک له و ده گمه ن شاعیرانه ی ده نگ و شیواز و جیهانبینی خوتت هه یه

    پاسخ دادنحذف
  6. ئه حمه د چاک۸:۴۸ ق.ظ.

    سلاو کاکه ماندوو نه بی له میژه وتوومه تو ده نگیکی جیای به و مانایه ی که یه کیک له و ده گمه ن شاعیرانه ی ده نگ و شیواز و جیهانبینی خوتت هه یه

    پاسخ دادنحذف
  7. لە چاوەڕوانی "سۆنی" دا؟
    ژیژەک لە بارەی سروشتەوە دەڵێت: " دایکی زەوی بوونی نییە. سروشت زبر، تووڕە، بێرەحم، بێ هەست و بێ چوارچێوەیە."

    ویبلاگه که م به م وتاره نوی بووه ته وه . سه ردان و رانووسینت خوشحالم ده کات.

    پاسخ دادنحذف
  8. ناشناس۳:۳۸ ب.ظ.

    Hi, i just want to say hello to the community

    پاسخ دادنحذف
  9. کاک رەسوڵ سڵاو
    ئه‏مڕۆ به هه‏ڵکه‏وت رێم که‏وته وێبلاگه‏که‏ی کاک رەهبه‏ر ، شرۆڤه‏ی ئه‏م شێعرانه‏م له لایه‏ن کاک رەهه‏به‏رەوە خوێندەوە ، چێژێکی زیاترم وەرگرت
    بژی و دەسته‏کانت خۆش بێ
    زۆر سپاس بۆ تێبینییه‏که‏ت له سه‏ر هه‏ندێ له شێعرەکانم، غه‏زەلێکی نوێم نووسیوە ، پێم خۆشه له بۆچوونه‏کانت بێبه‏شم نه‏که‏ی
    بژی

    پاسخ دادنحذف
  10. سلاو
    ده‌سخۆشانه‌ت پێ ده‌لێم
    پڕاو پڕ نوێ بوونه‌وه‌یی تازه‌!
    لام وایه‌ شاعیر ته‌نیا که‌سێکه‌ وا له‌ خانه‌یی زبان داو دژ به‌ زبان کایه‌ ده‌کات یانی ده‌ره‌تانێک وا له‌ چاوی ویتگنشتاین دا بزر بوو جیهان هه‌ر هه‌موویی یاسایه‌ به‌لام ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌ وا ئه‌و هه‌رێمانه‌ ده‌به‌زێنێ!
    ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر به‌رده‌وام بیت
    ئه‌وه‌ لینکم کردی حه‌زده‌که‌م لینکم که‌یی یان سه‌ردانم بکه‌یی به‌ سپاسه‌وه‌

    پاسخ دادنحذف
  11. هم دل و هم زبانم اقای ره سوول
    به پست دوم بیاد ناصر دعوتی به امیدی که ازت بیاموزیم
    ده تو دو پا ده ئیمه دو چه م
    http://beyadenaser.blogfa.com/

    پاسخ دادنحذف
  12. سڵاو کاک ڕه‌سووڵ!
    به‌ هیوام سڵامه‌ت و شاد بیت!

    کاکه‌گیان، ئه‌من له‌ باشووره‌وه‌ پێوه‌ندیت پێوه‌ ده‌که‌م. قه‌رار وایه‌ ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌ بۆ ئه‌م ده‌قانه‌تی کردبوو، بڵاوی بکه‌مه‌وه‌. ئه‌ڵبه‌ت کاک ڕه‌هبه‌ر ئاماده‌ییی خۆی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی ده‌ربڕیوه‌، ئایا ئاسایییه‌ ئه‌م ده‌قانه‌ی تۆ بڵاوبکه‌مه‌وه‌، پاشان خوێندنه‌وه‌که‌ی کاک ڕه‌هبه‌ری به‌ دوادا بێ؟
    به‌ هیوای هاوکاریی به‌رده‌وام و ده‌قی جوانتر...

    تکایه‌ بۆ وه‌رامه‌که‌ پێوه‌ندی به‌م ئیمایله‌وه‌ بکه‌، که‌ ئی خۆمه‌: mnxonus@ymail.com

    پاسخ دادنحذف
  13. سڵاو هاوڕێ!
    بۆ دیار نی غه‌ریبیت ده‌که‌م. له‌ به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆ نامهه‌وێ زه‌نگت بۆ لێده‌م، سڵاوی براژنم ده‌گه‌یه‌م و چاوی مناڵه‌کان ماچ ده‌که‌م.

    پاسخ دادنحذف
  14. ماندوو نه‌بی
    به‌ یه‌ک دوو وه‌رگێڕانی نوێ به‌رۆژم

    پاسخ دادنحذف
  15. سلام بزرگوار
    قلمت روان
    شما اصولا شاعری هستید که داستان هم مینویسید یا داستان نویسی هستید که شعر هم میگید؟

    من احساس میکنم که گزینه ی دوم درست باشه

    پاسخ دادنحذف
  16. سڵاو کاک ره‌سولی به‌ڕێز زۆر جوانه ده‌ستت خۆش به‌تایبه‌ت چیژێکی زۆرم له " تۆ ده‌ریامی" وه‌رگرت هه‌ر به‌رده‌وام بیت
    ماوه‌یه‌که یادمان ناکه‌ی بۆ؟

    پاسخ دادنحذف
  17. ناشناس۶:۴۳ ب.ظ.

    salam omidvaram khob bashid nemidonam yadeton bashe chand sale pish omadid javanrood ketab sher ba amzaye khodeton azaton geftam hanoz daramesh
    baraton arezoyesarbolandi mikonam
    zhuan_63@yahoo.com
    zhiwan.blogfa.com

    پاسخ دادنحذف
  18. ناشناس۶:۴۶ ب.ظ.

    salam omidvaram khob bashid nemidonam yadeton bashe chand sale pish omadid javanrood ketab sher ba amzaye khodeton azaton gerftam hanoz daramesh
    baraton arezoye sarbolandi mikonam
    zhuan_63@yahoo.com
    zhiwan.blogfa.com

    پاسخ دادنحذف
  19. ناشناس۸:۳۲ ب.ظ.

    salam chera on shahri ke omadid javanrood bod shayad yadeton nabshe ketabo ba amzae khodeton azaton gerftam
    omadam khone be khaharm goftam kash mitonestam hamye ketabhaero ke hamrah dasht mikharidam chon midonam marom ma be ketab v sher baha nemidan

    پاسخ دادنحذف
  20. ناشناس۸:۳۳ ب.ظ.

    http://zhiwan.blogfa.com/

    پاسخ دادنحذف

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا