سڕینه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی شه‌رم
نووسینی:فۆئینێتس
و:ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی
کرێکاره قه‌دیمیه‌که غیره‌تی هێنایه به‌ر خۆی و کوتی:"هه‌ندێک دره‌نگ بووه .گوێت لێ نیه که‌ڵه‌بابی به‌یانی ده‌خوێنێ.ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌و دره‌نگ بوه. ناچیه‌وه ماڵێ پشوویه‌ک بده‌ی؟کار نیه جێبه‌جێ نه‌بێ.پیره پیاوێکم دنیام دیوه،نسحه‌ته‌که‌م له گوێ بگره.بۆ ناچیه‌وه ماڵێ بابه‌که‌م.؟"
چه‌کداره‌که له کاتێکدا تیرباره‌که‌ی له ده‌ستیدا رێک ئه‌گوشی و له سه‌ر کورسی قوتابخانه‌که دانیشتبوو و هه‌شت خه‌شابی پڕی به فانووسقه‌که‌یه‌وه هه‌ڵواسیبوو،نه‌ڕاندی:"نه‌خێر ناڕۆم، هیچ کارێکیشم نیه!"
کورسیه‌که‌ی پاڵ وه‌دیواردابوو.ئاته‌گی کراسه گنجاویه‌که‌ی له شاڵواره‌که‌ی هاتبووه ده‌رێ.له سوێی خه‌و چاوی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات.
کوتی:"کوتم هیچ ناکه‌ین .له‌و ماڵه‌دا خه‌و ناچێته چاوی هیچ که‌سێکیشه‌وه تا ئه‌و په‌ڵه‌ی شووره‌ییه نه‌سڕدرێته‌وه. ده‌بێ جوان جوان بسڕدرێته‌وه.وه‌ها بسڕدرێته‌وه ترووسکه ترووسکی بێ."
پیره پیاوه‌که دیسان هه‌وڵی خۆی ده‌گه‌ڵ داوه :"چۆنی خاوێن ده‌که‌یه‌وه ئێستاکه که‌ی وه‌ختی ئه‌وه‌یه،چاو لێکه بزانه چه‌ند دره‌نگه."
-"بێده‌نگ به پیری هۆققه باز!له‌و دنیایه‌دا خۆدا له تۆ پیستری درووست نه‌کردوه!ده‌ڵه‌ی چۆنی خاوێن ده‌که‌مه‌وه!؟ئێستاکه نازانم. هێشتا لێکم نه‌داوه‌ته‌وه.به‌ڵام پێت ده‌ڵێم چۆن!شتێک له دڵم دایه پێم ده‌ڵێ زۆر پێس تۆڵه‌ی ئه‌م کاره‌ی لێ بکه‌مه‌وه.زۆر به توندی ،له وه زیاتر چاره‌یه‌کی ترم نیه.تۆ ئه‌ورۆ له‌و پادگانه نه‌بووی بزانی چیم پێ کرا. تۆده‌ڵێی بۆ سبه‌ینێی هه‌ڵگرم،خۆ شه‌ڕه‌ف ته‌عتیل ناکرێ.!"
به ده‌ستی سه‌ری رێک گوشی به‌ڵکوو شتێکی له مێشکی بێته ده‌رێ.کوتی:"ناکرێ،جگه له تۆڵه و سزادان به هیچ شتێکی تر رازی نابم."
فلورێنتینا کز‌و مات، وه‌ک منالێکی بێده‌سه‌ڵات له نێوان دایک و باوکی دا هه‌ڵکورمابوو
ئه‌گریجه ڕه‌شه قه‌ترانیه‌که‌ی به سه‌ر شانه‌کانیدا په‌رێشان ببوون.له به‌ر خۆیه‌وه ئه‌گریا.له په‌رۆشیان ره‌نگی ده‌م و چاو و ده‌سماڵه‌که‌ی ببوون به یه‌ک.تۆمه‌ز ده‌سماڵێکی ته‌ری پڕ له گنج و لۆچه.
چه‌کداره‌که دیسان نه‌ڕاندیه‌وه:"بێده‌نگ به دێڵه سه‌گ! نووکه‌ت نه‌یه.تاقه‌تی تۆم نیه."
دایکه‌که هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی تا ئێستا له خه‌و دابووبێ،راپه‌ڕی و کوتی:"ده‌ته‌وێ چبکه‌ی ؟ من نایه‌ڵم."
چه‌کداره‌که تیرباره‌که‌ی له سه‌ر میزه‌که ده‌ست دایه و کوتی:"به راستته؟!با بزانم چۆن ناهێڵی؟!"
دایکه‌که کوتی:"نا خودام هێنایه تکات.وامه‌که ده‌ست به‌رداری به."
چه‌کداره‌که کوتی:"تۆ ناهێڵی؟پێم بڵێ بزانم کێ به تۆی کوتوه ئه‌م دێڵه سه‌گه‌ت ببێ؟"
فلورێنتینا له ناخی دڵه‌وه هۆڕ هۆڕ ده‌گریا.
چه‌کداره‌که به هات و هه‌را ئه‌و ماڵه‌ی وه سه‌ر خۆی گێڕابوو.ده‌ستی برد په‌ڕه کاغه‌زێکی له گیرفانی ده‌رهێنا.کاغه‌زێکی ڕێ ڕێ بوو که له ده‌فته‌رێکی مه‌شق نووسینه‌وه لێکرابۆوه و دیار بوو فلورێنتینا به‌خه‌تێکی گه‌وره و شه‌قلی و به‌قلی هه‌ندێک شتی تێدا نووسیبوو.
"ئه‌مه‌ت دیوه پیره پیاو؟جوان چاوت له‌وه کردوه بزانی چیه؟"
"چۆن نه‌مدیوه کوڕم.له نیوه‌رۆوه که هاتویه‌وه له‌وه زیاتر چیترمان دیوه."
"به وردی خوێندووته‌وه بزانی چی تێدا نووسراوه؟ها وه‌ره سه‌یری که:ئه‌و شیرینیانه‌ی ناردبووتن زۆر خۆش بوون.دیتت؟.ئه‌وه‌تا ئێره بخوێنه‌وه!ئه‌گه‌ر جلکه‌کانت چڵکن بوون بیاننێره بۆتی بشۆم.چاوت ئه‌یبینێ؟"
به هه‌موو هێز و قه‌وه‌تی خۆیه‌وه ده‌ی نه‌ڕاند.ده‌نگی راهێنه‌ره‌که گوڕه‌که‌ی له قورگی دا کپ کرد.
راهێنه‌ره‌که له به‌ر ده‌روازه‌ی پادگانه‌وه هاواری لێ کرد:"هۆی راموون پالۆمۆ!"،"هۆی راموون پاڵۆمۆ!تۆ ئه‌و کچه ده‌ناسی؟،فلورێنتینا لۆپێز ده‌ڵێم.ماڵه‌که‌یان له نیزیک ماڵی براکه‌ته‌وه‌یه؟"
"به‌ڵێ هه‌واڵی راهێنه‌ر ده‌یناسم.ده‌زگیرانی منه.من خواستوومه و ئێستاش ده‌زگیرانمه."
راهێنه‌ر کوتی:"زۆر چاکه ،که‌وایه ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و کچانه بکه‌ی نامه له جه‌رده و رێگره‌کان ده‌نووسن."
کوته کاغه‌زێکی ده‌فته‌ری مه‌شق نووسینه‌وه‌ی فڕێ دایه به‌ر ده‌می،کاغه‌زه‌که به دوو سێ جار نووشتابۆوه.
نامه‌که هه‌روا به نه‌کراوه‌یی له ژووره‌که‌دا له سه‌ر عه‌رزه‌که که‌وتبوو.بێده‌نگیه‌ک سه‌رتاپای پادگانه‌که‌ی داگرتبوو.هه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه بوو که به‌ر له ئیراده‌ی خوا به سه‌ر عه‌رش و قورش دا زاڵ بوو.
راموون پاڵۆمۆ به ده‌نگێکی له‌رزۆکه‌وه گوتی:"ئه‌مه‌ت له کوێ بوو"
"له رۆسالیۆ بالدس...ئه‌و کابرایه‌ی ده‌یهه‌ویست سنوور ببه‌زێنێ و تۆ کوشتت."
راهێنه‌ر درێژه‌ی به قسه‌که‌ی دا :"زۆر چاکه باشتر وایه خه‌ریکی مه‌شق کردنه‌که‌تان بن."له حاست خۆی نیوه خولێکی به خۆی دا و له ته‌نیشت ده‌رگا راوه‌ستا تاکوو رێگاکه‌ی بۆ بکه‌نه‌وه.
راموون پاڵۆمۆ قه‌یتانی پۆتینه‌کانی کردنه‌وه و له پێی ده‌رهێنان.که‌س له ناو پادگاندا مته‌قی له ده‌م ده‌ر نه‌ده‌هات.راموونپاڵۆمۆ له سه‌ر ته‌خته‌که‌ی راکشا.چه‌کداره‌کان یه‌ک به‌ک له پادگان چوونه ده‌ر.که ده‌گه‌ییشتنه نامه‌که خۆلێکیان به ده‌وری دالێده‌دا وده‌رۆییشتن.هه‌موویان رۆییشتن.
رۆژی دوایی کاتژمێر نۆی به‌یانی باوکی فلورێنتینا له ماڵه‌وه هاته ده‌رێ و به‌ره‌و مه‌زراکه ملی رێگای گرت.ئێواره دوای کاری مه‌زرا که گه‌ڕاوه ماڵه‌وه،چاوی به راموون پاڵۆمۆ که‌وت سه‌ری نابوه سه‌ر میزه‌که و خه‌وی لێکه‌وتبووو، تیرباره‌که‌شی له سه‌ر کۆشی دانابوو.پیره‌مێرده‌که چوو باڵنجه‌که‌ی خۆی بۆ هێنا.باڵنجێکی نه‌رم و خۆش بوو.هێنای نایه ژێر سه‌ری. راموون پاڵۆمۆ وه خه‌به‌ر هات.دایکی فلورێنتینا هه‌ستا ده‌ستی دایه تیرباره‌که و خستیه ناو یه‌خدانه‌که‌وه.کوتی نه‌کا له ناکاو گولله‌یه‌کی لێ ده‌ر چێ.
راموون پاڵۆمۆ کاتژمێر نۆی شه‌وێ بوو چاوی هه‌ڵێنا.ده‌وریه‌کیان ساوار له پێش دانابوو.هه‌مووی خوارد و هه‌ستایه پێ.چه‌که‌که‌ی وه‌رگرته‌وه و بێ ماڵاوایی له ماڵه‌که وه‌ده‌ر که‌وت.
فلورێنتینا که له به‌یانی ئه‌و رۆژه‌وه خۆی له ماڵێ دا حه‌پس کردبوو،چه‌ند رۆژێکی تریش به‌سه‌ر چوو هه‌ر له ماڵێ نه‌هاته ده‌رێ.جار و باریش که ده‌هاته ده‌رێ خه‌ڵک چاویان له یه‌ک هه‌ڵده‌ته‌کاند و له پشت سه‌ریه‌وه قسه‌یان ده‌کرد.
له پۆسته‌وه
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که له جانتای جه‌رده‌یه‌کدا، که له رۆژی 16 مای 1دا کوژرابوو، ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.:

"به‌ڕێز رۆسالیۆ بالدێسی ئازیز،
له خوای گه‌وره و مریه‌می پیرۆز ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئه‌م نامه‌یه‌م به ده‌ستت بگا و له‌ش ساغ و سه‌ر به‌رز بژین.به‌رێز ئه‌مه وڵامی نامه پڕ له خۆشه‌ویستیه‌که‌ی ئێوه‌یه و حه‌ز ده‌که‌م پێتان بڵێم من ناتوانم ئێوه به‌خته‌وه‌ر بکه‌م و تکاتان لێ ده‌که‌م من له بیر خۆتان به‌ر‌نه‌وه.
خۆم ده‌زانم که منتان خۆش ده‌وێ.به‌ڵام من ده‌زگیرانم هه‌یه و به داخه‌وه ناتوانم ئه‌م خۆشه‌ویستیه پیرۆزه‌ی ئێوه قه‌بووڵ بکه‌م.خۆم ده‌زانم ئێوه شایانی ئه‌و عه‌شقه‌ن و مرۆڤێکی زۆر باشن. به‌ڵام من ناتوانم ده‌ست له گراویه‌که‌م هه‌ڵگرم و له ته‌ک که‌سێکی تر رێک بکه‌وم.ئه‌مه زۆر دژواره. رێزێکی زۆر تایبه‌تی ئێوه له ناو دڵم دایه و هه‌ر ئه‌مه‌شم له ده‌ست دێ. دڵنیام خۆتان باش تێده‌گه‌ن ئه‌م رێز و خۆشه‌ویستیه‌م له رووی هه‌وه‌سه‌وه نیه. زۆر به داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له به‌ر من که‌وتوونه‌ته ئه‌زیه‌ته‌وه.به‌ڵام من له‌مه زیاتر چاره‌یه‌کی ترم نه‌بوو.ئه‌گین من ده‌زگیراندار نه‌بوایه‌م شتێکی تر بوو.من هه‌میشه خۆشم‌ویستوون دڵنیا بن ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش پاک و بێ خه‌وشه. خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کانت ئۆخژنێکی شیرینم پێ ده‌به‌خشن.ده‌توانن وه‌ک هاواڵێک نامه‌م بۆ بنووسن به‌ڵام به مه‌رجێک داوایه‌کی ترتان نه‌بێ.من نامه نانووسم،نامهه‌وێ کێشه و ده‌رده‌سه‌ری بنێمه‌وه.به‌و هیوایه‌ی خودا پشت و په‌ناتان بێ .ده‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا رێز‌و سپاسی بێپایانی فلورێنتینا لۆپێز دیاریتان بێ.
له کۆتاییدا:سپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌م شیرینیه خۆشانه‌ی بۆتان ناردبووم .ئه‌گین جلک به‌رگه‌کانتان پیس بوون بۆمی بنێرن بۆتان بشۆم."
ئیمزا:
فلورێنتینا لۆپێز

چیرۆکێکی جوان، وه‌رگێڕانێکی جوان. بریا سه‌رچاوه‌که‌ت ده‌سنیشان کردبا.
پاسخحذفدهستهکانت خۆش کاکه ڕه‌سووڵ.
چۆنی کاک رامان..
پاسخحذفسوپاس بۆ سه‌ردانه‌کانت... به نیسبه‌ت پرسیاره‌کانته‌وه ده‌بێ بڵێم؛ قاواغی وێبلاگه‌که‌ت زۆر کۆنه، بزانه ئه‌گه‌ر بیگۆڕیت به قاواغێکی نۆێ کێشه‌ی لینکه‌کانت چاره سه‌ر نابێ.؟
بۆ کامێنت دانان منیش بازێک که‌س هه‌ن که پێم ده‌ڵێن کێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و کێشه‌یه، به خێرایی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سانێک کێشه‌یان هه‌بوو پێشنیار ده‌که‌م پێش هه‌ناردنی کامێنته‌که، له سه‌ر "پیش نمایش" کرته بکه‌ن و دواتر بینێرن که ئیتر کێشه نامێنێ.. من خۆم تاقیم کردوه‌ته‌وه به‌م شێوه و کێشه‌که چاره سه‌ر بوه..
سه‌رکه‌وتووبیت و به‌رده‌وام..