*عه‌لی قاسمی
له ڕاستیدا فۆکۆ له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته جیاوازییه‌کانی ده‌ورانی پێش مۆدێڕن و ده‌ورانی مۆدێڕن. هه‌ر به باوه‌ڕی ئه‌و له ده‌ورانی پاش مۆدێڕن‌دا شته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ناساندن و بهیانگهرییهتی و ده‌لاله‌ت وێستاون، مرۆڤ په‌یڕه‌وی جۆرێک یاری و کایه‌ی زمانییه که به هیچ شێوه‌ێک له یاساکانی حاڵی نییه‌و سه‌ر ده‌ر ناهێنێ، به باوه‌ڕی فۆکۆ له‌مه‌و به‌ولاوه هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌ک له نێوان " واژه " و " شت " ، یان به واتایه‌کی تر له نێوان دال و مه‌دلوول دا نابینرێ و ئیتر ئه‌ده‌بیات و زمان بایخی مه‌عریفییان نییه و کارکردی په‌یام و ئیڕجاعی بوون تێداده‌چێ و ته‌نیا کارکردی ئه‌ده‌بی ده‌مێنێته‌وه، به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین که هه‌ڵسوکه‌وتی دهلالهتگهریی زمان جێگه‌ی خۆی داوه به ده‌لاله‌تی ده‌روونیی زمان.
که‌وابوو :
1) له ده‌ورانی پێش مۆدێڕن‌دا ناو لێنان له گه‌ڵ شته کاندا هاتووه ( تێڕوانینێکی ئاسمانی ).
2) له ده‌ورانی مۆدێڕن‌دا ناو لێنان به پێی قه‌رارداد بووه ( تێڕوانینێکی زه‌مینی).
3) له ده‌ورانی پاش مۆدێڕن‌دا تووشی یاری زمانی ده‌بین و دال و مه‌دلوول پێوه‌ندییان به یه‌که‌وه نامێنێ ( عدم قطعیت معنا ).
ئێستا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کورته بۆچوونه، با به یه‌که‌وه ئه‌م شێعره‌ی ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی (رامان) بخوێنینه‌وه، تا بزانین له ناو کامه خانه‌دا جێ ده‌گرێ .
" ده‌ست
ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی
]رێبوارێ له‌وێ له سه‌را سوێی ئهوکهوشهنه وێستاوه و هه‌ر دوو له‌پی ناوه‌ته سه‌ر پێلووی[
- کاکه ئاوا چۆن ده‌توانی هات و نه‌هاتی ئه‌و کۆچه ببینی؟!
- هێڵه‌کانی رێگا
دێڕه‌کانی سروودێکی له بیر کراون له به‌رم کردوون.
…..]له وێ وێستاوه و هه‌ر دوو له‌پی خستۆته سه‌ر گوێیه‌کانی[…
ــ ئاوا چۆن ده‌توانی وانه‌کانی ئه‌م ته‌نیاییه ئالۆزه ببیسی..؟!
ــ هانکه هانکی ئه‌م ته‌نیاییه چیه له کووچه‌کانی مێشکم دا ئه‌دی
]له وێ نووشتاوه‌ته‌وه و به په‌نجه لووتی گرتووه[
ــ چۆن ده‌توانی به سه‌ر په‌لکه وه‌ریوه‌کانی شۆڕشێکه‌وه بنووشتیهوه و
هه‌ناوت له به‌رامه‌ی بدزیه‌وه ؟!
ــ من خه‌ریکم له له‌ره‌ی تنۆکێکی سووردا
به‌رامه‌ی سبه‌ینێیه‌کی بێ سره‌وت ده‌بیه‌م
]له وێ وێستاوه هه‌ر دوو له‌پی ناوه‌ته سه‌ر ده‌م[…
ــ سه‌یر که سه‌فه‌ر جوانوویه‌کی پشوو سواره
تۆ بڵێی له کوێ بیهه‌وێ وچانێ بسره‌وێ.؟!
]کابراکه ده‌می ههڵناپچرێ . هه‌ر به ئاماژه‌ی چاوه‌کانی ده‌یهه‌وێ شتێک بڵێ[.. "
سه‌رچاوه:
وێبلاگی کـــــــــــانی عه‌لی