خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو..
ره‌هبه‌ری مه‌حموود زاده به‌م پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌واری وێبلاگنووسیدا خێوه‌تی خۆی هه‌ڵدا. ره‌هبه‌ر وا دیاره دوای وتاره‌که‌ی "جووت ستاندارد بوون بۆ زمانی پێوه‌ر، دۆخی تێپه‌ڕینه نه‌ك مانه‌وه" ته‌مای گرتووه مه‌کۆیه‌ک بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی لێدوان و نووسینه‌کانی خۆی ئاوه‌دان کاته‌وه.بێ‌شک خێوه‌ت ده‌بێته مه‌نزڵگای ئه‌ندێشه و خولیای زۆر نووسینی کاریگه‌ر . که ئێستای ره‌خنه و توێژینه‌وه ئه‌ده‌به‌که‌مان پێویستی پێیه‌تی .لێره‌وه پیرۆزبایی به ره‌هبه‌ر و هه‌موو خوێنه‌رانی وێبلاگی خێوه‌ت ده‌ڵێم.
شه‌و دره‌نگان به ناو ساباته خنچیلانهکی تۆ دا گه‌ڕامه‌وه، بێ ده‌نگییه‌کی سه‌یر باڵی به‌سه‌ردا کێشابوو،به لای خۆمه‌وه وتم بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
پاسخحذفچاوهکانت ماچ ده‌که‌م.عه‌لی قاسمی
سپاس لە بەسەرکردنەوەت
پاسخحذفهیوادارم سەرکەوتوو بی