مه‌له ئاواره‌کان-ناوی کۆمه‌ڵێک شێعری رابیندرانات تاگوور- شاعیری به توانی هیندوستان-ه‌که ساڵی 1916 له وڵاتی ژاپۆن بڵاوی کردۆته‌وه.ئه‌مه‌ی به‌ر دیده‌تان 10 شێعره له‌و کۆمه‌ڵه 'وێنه شێعریـ" picture-poem - ـه . ئه‌مه ناوێکه که تاگوور خۆی بۆ شێعره‌کانی دیاری کردووه .ئه‌م کتێبه له لایه‌ن ع.پاشاییه‌وه کراوه به فارسی و منیش به دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ڵپه‌یه‌کی ئاشقانه‌وه کردوومه به کوردی. به‌و هیوایه‌ی به زوویی بکه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
رامان سۆفی سوڵتانی
1
باڵنده ئاواره‌کانی هاوین
دێنه به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
گۆرانیه‌ک ئه‌چڕن و
له شه‌ققه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و
ئاوا ده‌بن.
گه‌ڵا ره‌نگ هه‌ڵبزرکاوه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ر،
به ده‌م هه‌ناسه‌ی سارده‌وه
ته‌قڵه کوت
ئه‌نیشنه سه‌ر زه‌وی.
2
ئێوه ئه‌ی پۆله ئاواره‌که‌ی ناو ئه‌م جیهانه
وه‌رن با ،شوێن پێیه‌کانتان
له سه‌ر وته‌کانی من جێ بمێنێ
3
زه‌وی ئه‌وه بزه‌کانیه‌تی که ناهێڵێ
گوڵی فرمێسکه‌کانی سیس هه‌ڵگه‌ڕێن.
4
سارای به ده‌سه‌ڵات
خه‌ریکه ده‌بێ به خه‌ڵووز
له سوێی گه‌ڵایه‌ک
که ئه‌بزوێ و
پێئه‌که‌نێ و
ئه‌ڕوا و له چاوان ون ده‌بێ
5
هه‌میشه
ده‌م و چاوی که پڕ مه‌راقی بارانێکی شه‌وانه‌یه
دێته خه‌ونه‌کانم
6
چه‌ند ئه‌نگوستێکی نه‌دیار
ده‌ڵێی سروه‌ی به‌یانین
ئارام ئارام
له سه‌ر دڵم
مۆسیقای شه‌پۆله ورده‌کان لێده‌ده‌ن.
7
دڵم شه‌پۆله‌کانی به که‌ناری جیهاندا ده‌دا و
به‌ده‌م گریانه‌وه ئه‌نووسێ:
"خۆشم ده‌وێی".
8
ئه‌ی ژنه‌که!
کاتێ به‌ده‌م ئیشی ماڵه‌وه دێی و ده‌چی،
گۆرانی ئه‌چڕێ له‌ش و لارت
له چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به سه‌ر هه‌وراز و نشێوی رێدا
له چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به ناو زیخ و چه‌وی که‌ناره‌کانی دا
9
به‌جارێ جیهان
باریوه‌ته سه‌ر
ته‌له‌کانی دڵێکی بڕست لێبڕاو
که خه‌ریکه
مۆسیقای ماته‌م ده‌ژه‌نێ.
10
له ته‌نیایی ئه‌و دڵه‌ی خۆم دا
هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌و شه‌وه بێوه‌ژنه هه‌ست پێ ده‌که‌م
که چارشێوێکی له ته‌م و باران
به سه‌ر داداوه.
له ته‌نیایی ئه‌و دڵه‌ی خۆم دا
پاسخحذفههناسهی ساردی ئه‌و شه‌وه بێوه‌ژنه هه‌ست پێ ده‌که‌م
که چارشێوێکی له ته‌م و باران
به سه‌ر داداوه.
وێڕای پیرۆزباییه‌کی گه‌رمی ساڵی تازه و جه‌ژنی نه‌ورۆز هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌مان،
پاسخحذفهیوادارم ساڵی 2710 کوردی ساڵی وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانتان بێ و خه‌رمانی ئه‌ده‌بی کوردی شانازی بکات به که‌سانیێکی وه‌ک ئێوه.
www.watmani.blogfa.com
هه رمان وه تمانی