ئه‌م شێعره‌م ئه‌گه‌رچی هه‌ناسه‌ی له سیه ژه‌هراویه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه وه‌رگرتووه به‌ڵام هه‌میشه هاوڕێی کۆچ کردووم "مارفی ئاغایی"م بیر دێنێته‌وه.له بیرمه که یه‌که‌م جار بۆم خوێنده‌وه یانی 18 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ،زۆر به مه‌راقه‌وه لێی وه‌رگرتم و هه‌ر له‌وێ جۆرێک لێکی داوه زۆر خاڵی هه‌ر به زه‌ینیشم نهگهیبوو.هه‌ر ئه‌و ده‌م ده‌م و ده‌ست له سروه دا داینا.به‌یادی مارف و بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه سێوه‌ی به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا پژا، جارێکی تر ئه‌م شێعره بۆ ته‌نیایی خۆم ده‌خوێنمه‌وه،
باره سێ‌و باری کرد له شاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه
تۆ گوێ هه‌ڵخه!
رووبارێکم پرسیار و سۆز خستۆته رێ
به هه‌وراز و نشێواندا خه‌ریکه دێ
هه‌ست راگره!
په‌نجه‌و قوڕگی په‌ره‌سێلکه‌ی گه‌رمیانم
پڕکردووه له باس و خواس
قه‌تاره‌یان زۆر نیزیکه بگاته جێ
*
هه‌واڵ ده‌ڵێ
گۆیا باڵت بۆ کۆچێکی بێ واده‌ی سوور شانه ده‌که‌ی
هه‌واڵ ده‌ڵێ
تۆ خه‌ریکی به سه‌ر پردی حه‌زی -من - دا
کچێنیت ره‌وانه بکه‌ی
*
نه‌تده‌زانی
پڕ ئامێزی ئه‌م سووتانه
هیوای دوا رۆژم له به‌ر پێت داچاندووه؟!
بۆ نازانی باس و خواسی عهشقێنیتم
به گوێی هه‌موو باڵدارێکا چرپانددوه؟!
نه‌که‌ی بڕۆی!
بێ په‌رژینی گه‌رمی باسکت
لێمشت و به‌سته‌ڵه‌ک ئه‌م شاره داده‌گرێ
پێم خۆش نیه تاوانی قڕبوونی شارێک ئهوکت بگرێ.
به بێ تینی بزه‌و نیگات
په‌ره‌سێلکه‌ی گه‌رمیانیش دێن و ئاواره ده‌مێننه‌وه،
ئه‌وسا ،له ناو ئه‌م وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌دا ره‌ق ده‌بنه‌وه
نه‌که‌ی بڕۆی!
له ڕۆژانی مناڵیه‌وه
من له ئاهی په‌ڕه‌سێلکه سام گرتوومی.
خاکه‌لێوه‌ی 1372
باره سێ‌و باری کرد له شاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه
تۆ گوێ هه‌ڵخه!
رووبارێکم پرسیار و سۆز خستۆته رێ
به هه‌وراز و نشێواندا خه‌ریکه دێ
هه‌ست راگره!
په‌نجه‌و قوڕگی په‌ره‌سێلکه‌ی گه‌رمیانم
پڕکردووه له باس و خواس
قه‌تاره‌یان زۆر نیزیکه بگاته جێ
*
هه‌واڵ ده‌ڵێ
گۆیا باڵت بۆ کۆچێکی بێ واده‌ی سوور شانه ده‌که‌ی
هه‌واڵ ده‌ڵێ
تۆ خه‌ریکی به سه‌ر پردی حه‌زی -من - دا
کچێنیت ره‌وانه بکه‌ی
*
نه‌تده‌زانی
پڕ ئامێزی ئه‌م سووتانه
هیوای دوا رۆژم له به‌ر پێت داچاندووه؟!
بۆ نازانی باس و خواسی عهشقێنیتم
به گوێی هه‌موو باڵدارێکا چرپانددوه؟!
نه‌که‌ی بڕۆی!
بێ په‌رژینی گه‌رمی باسکت
لێمشت و به‌سته‌ڵه‌ک ئه‌م شاره داده‌گرێ
پێم خۆش نیه تاوانی قڕبوونی شارێک ئهوکت بگرێ.
به بێ تینی بزه‌و نیگات
په‌ره‌سێلکه‌ی گه‌رمیانیش دێن و ئاواره ده‌مێننه‌وه،
ئه‌وسا ،له ناو ئه‌م وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌دا ره‌ق ده‌بنه‌وه
نه‌که‌ی بڕۆی!
له ڕۆژانی مناڵیه‌وه
من له ئاهی په‌ڕه‌سێلکه سام گرتوومی.
خاکه‌لێوه‌ی 1372