۱۶.۷.۸۹

میــوانه‌ شێعر


هه‌رمان
                                       
                                          گو‌ڵه‌باخ به‌هرامی


من بە میراتگری باران ناسراوم

بە سووتویەكی زگماگ

پێش لە دایك بوونەوەی

ئاگر !

ئەڵێن : دۆزەخ كەمترین هەڵەیه

لە كاتی نەفرەتا و

ئەڵێن: مەیل بەرەو هەر كۆڵانێك كە بفڕێ

هەر باوەشتەو

ئەڵێم: چەن ئاتاج و موحتاجتم

بۆ تەنیا پیتێك لە پەروانەییت!

مە گەر كڵاوێك بدوورێم لە هەور و

بە زراڤی باڵاتا دابارێم !

مەگەر لە دركاندنێكا بە قەدەر هەنارێك

سوورم كەی له باوەشتاو

مەگەر بە كفرێكی ئاوێزان

بە لاپەڕەكانی دیپلۆماسییەوه

بتخەمە بەر پەلاماری خۆشەویستیم !

بڕوام بە پاكییزەیی حەرفەكان نەماوه،

نە بە ڕاستگۆیی چراكان و

نە به بێ ئارامی دارستان و

نه به وشه باڵ ناسكەكانی

دەڤەری برایەتی ،

كە شەو لە جل و بەرگی ویلایەت دا

ڕاپۆرت لە نهێنییەكانی ئەستێره ئەدەن!

كەی من توانیومه

بە قەدەر ماچێكت ئەرخەوانی بم؟!

كەی من توانیومه

ئەونده كه تۆ باڵندەی

لە دژوارەكانی فڕین تێبگەم ؟!

تێر...... بمشارەوه لە خۆتدا نیشتمان !

"لەوێ كە خودا بوونی نییه"

تەنیا ویستبووم بڵێم :

كە چەن ویستووتمه !.




2


(.............).
 ناسكترین وەرزی ئێوارەو

لێوی تۆ ،

تەنیاترین بێدەنگی ساڵ و

دڵی من ،

كە ئەتبینم لێوم ئەفڕێ ،

چ وەرزێكی دڵتەنگه ماچ !.
3

ئازادی........
 شیعرم هێلانه ی ئه‌وینی نیشتمانه

دڵم به نده‌ری دڵته‌نگی و ئازار و خه‌م

ئه‌ی ئازادی !

یان وه‌کوو جه‌سته‌ی ئه‌ویندار

له حه‌سره‌تا ئه‌توێمه‌وه ....

یان پێتئه‌گه‌م !.





۲ نظر:

بۆ دانانی بۆچوون سه‌ره‌تا نام/آدرس اینترنتی
یان ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ بناسرێی { ناشناس }هه‌ڵبژێره‌ و پاشان له‌ سه‌ر - انتشار نظر- کرته‌ بکه‌

گه‌ڕان له‌م ماڵۆچکه‌دا